مەسعود بارزانی دەڵێ : من پەروەردەی دەستی مەلا مستەفام !
Monday, 12/09/2016, 10:23
نێوان شەڕی یەکەم تا دەستپێکی شەری دووی جیهانی ئەو هەلە بۆ هیچ وڵاتێکی زلهێز نەڕەخسا کە بەرەو پیشکەوتن هەنگاو بنێن . زۆری نەخایاند زێدەڕۆیی تاقمێک وڵاتی خاوەن ئەتۆم وچەکو چٶڵی پێشکەوتووی ئەو سەردەم شەڕێکی دی ماڵوێرانکاری بە سەر دونیای سەدەی بیستمدا داسەپاند. ئەو شەڕە تەنیا قازانجێکی کە هەی بووە دوای ئەوەی کە کۆتایی هات ، ئەوە بوو کە ئیدی وڵاتانی خەساردیتوو بیر لە ئاوەدان کردنەوەو پێشکەوتنی خێرای تێکنیک وزانست وئابوریەکی بە هێز بکەنەوە.
پاش شەڕی دووهەم دونیای دوو جەمسەری سەری هەڵدا وشەڕی سارد خۆی خزاندە ناو تان وپۆی کۆمەڵگای ئەو وڵاتانە کە گیرۆدەی سیاسەتی ئەو زلهێزانە بوون بۆ ئەوەی ببنە داردەستی ئاکارو کردەوەکانیان. تا / ئەوان / بە ئامانج بگەن. لەو ناوەدا کوردستان و گەلی کورد بە ڕادەیەکی یەکجار خراپ تووشی نەهامەتی بێ دەرەتانی بۆوە. ئەوەی لە هەموان قێزەونتربوو تاقمێک سەرکردو حێزبی گەجەرگۆجەری سیاسەت نەزانی خۆماڵی بون کە هەزار جار زیاترلە دوژمن ئاوات وئارەزووەکانی کوردیان بۆ هەواو هەوەسی خۆیان خنکاند.
کەم نەتەوە بینراون بە بارتەقای کوردتووشی تڕاژیدیا بووبێ ونەگەیشتبێتە ئامانج. شۆڕش لە سەر شۆڕشمان بە فیتی عەشیری گەری وبنەماڵە گەری تێك تەپیون وبەرهەمەکەشی بۆ باشووری وڵات ئەوەی کە لە بەر چاوانە.! کەسێکی نەخوێندەوارو دەماگرژی ئایینی وەک دیکتاتۆڕێک دەچێ کە تەواوی شانازیەکەی ئەوەیە کە / پەروەردەی دەستی مەلا مستەفای / باوکیەتی.! یانی ئەو فەرموودە نابە جێیەی دەبێ ببێتە نان وئاو ژیان وکارو ئازادی سەربەخۆیی ورزگاری بۆ وڵاتێکی مل بە کۆت ! کە دوای ئەو هەمووە شەهیدو سەرگەردانیە، ئەوڕۆ لێی بۆتە دۆڵپاو بەرۆکی بەرنادا!
هەموومان کەم تا کورتێك مامۆستا / هەژاری / ڕەحمەتی دەناسین. هەروەها پێگەی زانست ولێهاتوویی ئەو مەڕحومەش جێگای خۆی لە ناوەندی زانست وئەدەبی کوردیدا بە کردۆتەوە. من پێموایە / هەژار / لە کوڕو کوڕەزاکانی زیاتر مەلا مستەفای خۆش ویستووە. ئەو باوەڕەش لە وەسیەتی هەژاردا خۆی نیشآن داوە .تەنانەت خۆی بە نۆکەری مەلا مستەفاش زانیوە .( هەچەند ئەو وشەیە بۆ زانایەکی وەک هەژار بۆ من جێگای سەرسووڕمانە ، بێ سەوادێکی وەک مەلا وهەژاری نۆکەر زۆر لێک دوورن جگە لەوانەش ئەو وشەیە لە ناو کۆمەڵگای کوردەواریدا زۆر بە کار دەهێنرێ ،هیوادارم ئەو کولتورە لاچێ ، چون کەس نابێ نۆکەری کەس بێ ).
مەسعود دەڵێ : من پەروەردەی دەستی مەلا مستەفام ! ئەوەی کە من تێگەیشتبم ئەوەیە کە باوک دەبێ حەول بدا منداڵەکانی چاک ڕابێنێ. بە تایبەت ئەگەر سەرکەردایەتیشی وەەئەستۆ بێ. لە کتێبی / کتێبی چێشتی مجێوەردا / لە کۆتایی لاپەڕەکانیدا هەژار چۆن باسی کۆتایی ژیانی سیاسی / مەلا / و دەورووبەری دەکا نەدەبوا مەسعودی کوڕی شانازی بەوە کردبا کە بابی پەروەردەی کردوە.من ئەگەر مەلامستەفا باوکم بوایە قەت لە رووم نەدەهات بلێم / باوکمە / چون هەزاران مرۆڤی بێ تاوانی کوردی بە کوشت داو پاشآن زۆر ترسنۆکانە بە شەو هەڵات ! زۆر بە کورتی چەند رستەیەکی ئەو پەڕتووکە وەبیر خوێنەری هوشیار دێنمەوە تا بزانن کە / مەلا / چۆن کوڕێکی پەروەردە کردوە ؟
چێشتی مجێور: پاڕاگڕافی سێ لاپەڕيی ٤٩٢ هەژار ئاوادەڵێ، لە شەڕفنامەدا گوتوومە، مەلامستەفا لە کۆبوونەوەیەکی گەورەدا دەلێ : تانک وتۆپ وتەیارەی دوژمن پێمان ناوەستێ دەترسم پوڵ وپارە و پلە و ترۆمبیل وکۆشکوتەلار لە بەینتان بەرێ !
خوێنەری هێژا : ئەوە هەمان رۆژەکەیە کە کوڕوکوڕەزاو تڕوتایفەی تووشی بون. یانی مەلا بەو شێوەیە مەسعودی پەروەردە کردوە دەگیانی خەڵکی بەرداوە ! کێ شانازی بە باوکی وا دەکا ؟ هەر ئێستێش کۆشکو قەڵاو نەفتو دۆڵاری دزی باشووری وڵاتی بەو ئاقارە بردوە . ئەوەیە رێبازی باوکی روحی ! نەتەوەی کورد.؟
چێشتی مجێور: هەمان لاپەڕە پاڕاگڕافی ئاخرهەژار دەڵێ ، ئەو چەند ساڵەی ( ٣٠ساڵ ) کە من لە ناو شۆڕش دا بوم. چونکە لە ناو ئەو شۆڕشەدا بە ناشوکرێ نەبێ / فێرگە خوێندن / نە بووە !
خوێنەری بە حورمەت : ئەوە تایبەتمەندی سەرهەڵدانی عەشیرە گەرییە. دژی خوێندن وپەروەردەکردنی مرۆڤەکانن. جا نازانم کا،،، مەسعود چۆن پەروەردەبووە لە خۆی بپرسن ؟
هەژار دەڵێ : هێشتا پاییز بوو مەلامستەفا لە سەفەرێکی تاران گەڕآبۆوە گووتی : دەگەڵ شای ئێڕان دەربارەی تۆ قسەم کردوە کە : هەژار چەند ساڵە دۆستی منە وهارکاری کردووم دەبێ / بێ بەخشی ! / شا قەولی پێداوم کە پەروەندەکەت نەکەوێتە کارو منیش دەیبەخشم/ لاپەڕەی ٤٩٥ / !
خوێنەری بەڕێز : ئەوە سەرئەنجامی کەسێکە کە کردبوویانە قارەمان ( فس فس پاڵەوان ) کە بچێ لە بەر خوێڕیەکی وەک / شا / بپاڕێتەوە هەژاری زانا ببەخشێ، ئەوڕۆ کوڕەکەی دەڵێ باوکم منی پەروەردە کردوە.ئەوە چارەنووسی نەتەوەیەکی مل بەکۆت نییە کە دەبێ ئاوای بە سەر بێ! ؟
هەژار دەڵێ : مەلا مستەفا دەهاتە تاران وگووتی ، هەژار تۆش وەرە تا بە شآ بڵێم بە ساواک بڵێ کە / ساواک / کاری پێت نەبێ ونەتگرێ! ( لا،،،٤٩٥ ) چێشتی مجێور . ( ئەوەش چارە نووسی زانایەکی وەک هەژار کە خۆی بە نۆکەری مەلا مستەفا دەزانی )!
هاووڵاتی هێژا : سەرکردەیەک کە داوای مافی کورد بکاو دوایی ببێتە هاوکاری ساواک . تەنیا دەتوانێ کوڕی وەک / مەسعود / ڕابێنێ.ئەوڕۆ مەسعود لە بابی زۆر خراتری کردوە، تاملان بۆتە گزیری دڕندەتری دوژمنی کورد لە تورکیە.وەک سووکەڵەیەک دەچێتە لای ئەردۆغان ودژی شۆڕشی کورد دەوەڕێنێ .
هەژار دەڵێ : ژێنڕاڵ / نەسیری / بەر پرسی ساواک ( سازمان ئیتلاعات وئاسایشی وڵات ) هاتەلای بارزانی وگووتی : شای ئێران سەدان هەزار دۆڵاری بۆ ئێوە خەرج کردوە بەڵام ئێوە / بەهرەتان / نەماوە ( یانی هیچ نین ) وگەورە لەشکرەکانتان هەموویان دزن ! ( لا،،،٤٩٥ )
من نازانم شانازی مەسعود بارزانی بە باوکی لە چێدایە کە خۆی پێ گەورە کاتەوە. بابێک کە لە کۆتاییدا ئەوەندە چووک بێتەوە کە ببێتە هاوکاری ساواک ونۆکەرەکانی شای ئێڕان ئاوا بە بچووکی دەگەڵی بئاخفن ! مەسعود بارزانی راست دەکا ئەو پەروەردەی دەستی باوکیەتی. هەر دەبێ ئاواش بێ. رۆژانە دەبینین کە دوای ٢٥ ساڵ لە دەسەڵاتی بێ ناسنامەی ئەو سەرشۆڕانە خەڵكی هەژار چۆن دەژین ؟ مەلا مستەفا جگە لە نەهاموتی وماڵوێرانی هیچی بۆ کورد پێ نەبووە. ئەو کەسانەی کە ئەو پەروەردەی کردون، لە خۆی خراتر تا ئێڕە هیچێان بۆ کورد پێ نییە وقەتیش ناتوانن کێشەی کورد چارەسەر بکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست