کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی كرد هیرو قسه‌یه‌كی نه‌كرد!؟

Thursday, 08/09/2016, 20:02


پارتی  هه‌موو تاوان و ناپاكییەكی کرد وەک دەست تێکەڵکردنی لەگەڵ تورکیا و داعش، کارەساتی شەنگال و ژینۆسایتی کوردانی یەزیدی، تیرۆرکردنی دەیان هاوڵاتی کورد، سوتانی بارەگاکان، پەکخستن و داخستنی پەرلەمانی کوردستان، داخستنی سنور بەسەر کوردانی رۆژئاوا. وازنەهێنان لە کورسی سەرۆکایەتی هەرێم...  دەیان و دەیان تاوان و خیانەتی دیکەی نەتەوەیی، ئەنجامدا، ئیستاش وا کەوتۆتە برسیكردنی فەرمانبەر و مامۆستایان، نە  هیرو خۆی، نە حیزبەکەی نقەیه‌كی جدیان لێوەنەهات. هەرچەندە من گومانم نییە کە لەو هەموو تاوانانەی لەسەرەوە دەستم بۆ کەمێکیان راکێشاوە، یەکێتیش کەم تا زۆر ئەوانەی ئەنجامداوە، بەڵام ئه‌م هیرویه‌ بۆ پارتیی قسه‌یه‌كی جدی و هه‌لویستیكی راشكاوانه‌ی به‌رامبه‌ر پارتی نه‌نواند، چونکە دەزانم زۆربەی ئەو تاوانانەش یەکێتییش تێیدا بەشدارە و یان هاوشێوەی ئەمانەی ئەنجامداوە و شه‌ریكه‌ مافیا و سیاسین به‌یه‌كه‌وه‌ ، به‌ڵام ببین هێرۆ كه‌ پاره‌ی نه‌وتی دزینی كه‌ركوكی بەسەردا داخرا و دزیه‌كه‌ مالی بارزانی ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت    ، چۆن کەوتە هەڕەشەکردن و میدیایه‌كه‌ی کرد بە گژیاندا؟  وا شکور دەمی بژا و ده‌ڵێت پاره‌ بۆ كه‌ركوكییه‌كان ناڕوات!؟ ئه‌ی ئه‌و كاته‌ی هیرۆ وحزبه‌كه‌ی  کە پارەی نەوتی كه‌ركوكیه‌كانی  ده‌دزی مەگەر پاره‌كه‌ بۆ خه‌لكی به‌شمه‌ینه‌تی كه‌ركوك ده‌درا !؟
هه‌ر ململانییه‌كی راسته‌قینه‌ی نیوان ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ ئەگه‌ر بێتە ئاراوە، ته‌نیا شەڕی دوو مافیایە و له‌ سه‌ر دزیی و بەتاڵبردنی سامان و نەوتی کوردستانە. وه‌هه‌ردوو بنه‌ماله‌ی ناپاك و مافیا ، داهاتی نه‌وت و سامانه‌كانی تری به‌مولكی مالی مه‌لا مسته‌فا و برایم ئه‌حمه‌د ده‌زانن و خه‌لكیش وه‌ك جلكاو خور و كۆیله‌ سه‌یر ده‌كه‌ن !! 
هاورییان به‌راستی شه‌رمه‌ لەم رۆژەدا مروڤ پارتی و یه‌كێتی بیت؟ چونكه‌ پارتیی و یەکێتیی بوون نە بیروباوەڕە، نە رێکخراوێکی سیاسییە، تەنیا دوکانێکی بازرگانیی و ئوفیسێکە بەڕیوەبردنی کاروباری مافیایاکانە، ئەو جیاوازییەی لە نێوان مافیاکانی جیهانی و پارتیی و یەکێتییدا هەبێت، ئەوەیە کە مافیاکانی جیهان وەک رێکخراوێکی تاوانکار رێگاپێنەدراون، لێ پارتیی و یەکێتیی لە نیشتیمانێکدان بە ناوی كێشه‌ی گەلێکەوە بازرگانی بە خوێن و چارەنووسی گەلێک دەکەن، پارتیی و یەکێتیی بیروباوه‌ڕ نیه‌ ، جگه‌ له‌ خزمه‌تكردنی دوو بنه‌ماله‌ و پشتگیریكردنیان له‌ کاری چه‌ته‌بوونی سیاسی، ئەوانەی  خۆیان وەکو ئەندام لایەنگری ئەم حیزبانە تۆمارکردووە  و شانازی به‌و ٢ حزبه‌ ده‌كه‌ن ، هیچ قسەیەکم بۆیان نییە، جگە لە بەزەیی نەبێت، چونکە سروشت عەقڵی لێسەندوونەتەوە، کردوونی بە کۆیلە و جلكاوخۆریی ئەم دوو بنەماڵەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە