6کورتە وەڵام/
Wednesday, 07/09/2016, 19:45
1-سایتی روداو15/8/2016: ژمارەیەک لەسەرکردەکانی ئەنەکەسە لە رۆژئاوی کوردستان دەسگیرکران.
١-دەسگیرکردن لەسەر بیروباوەڕ، ناڕەوایە.
٢-هۆ پارتەکانی باشوری کوردستان: رۆژئاوای کوردستانیش مەکەن بەگەڕەلاوژێی پارتایەتی و هەر یەکەتان و لکێکی پارتە جوانەکەتان لەوێ بکەنەوە، بەهەر ناوێک!. ئێوە لێرە لاپەڕەتان سپی نیە، ئەوێش رەش مەکەن. لێیانگەڕێن، تائێستا دەسەڵاتەکەی رۆژئاوا، سەرکەوتوانە ئەیگوزەرێنێ. کە گوڵنین بۆرۆژئاوا، مەبنە دڕک بۆی.
٣-هۆ شەڕڤانە نەبەردەکانی رۆژئاوا: بوار بەدیاردەی فرەپارتی نەدەن کەئەبێتە فرەمافیا، هەڵنەخەڵەتێن بە بەندوباوی ئەو دیموکراتییەی بۆ ئەم کۆناغی خەباتی رزگارییەمان ئەبێتە ژەهری کوشندە. سەربەخۆیی و ئازادی و یەکسانی، لەلولەی چەکەکانتانایە. ئهم ههله لهدهسنهدهن و جهرابلوس بکهن به گۆڕستان بۆ گورگه بۆرهکان.
٤-هۆ شێرە پێشمەرگەکانی باشور: ئێوە بەداستانی نەبەردییەکانتان و خوێنی شەهیدان، لەبەستەڵەکی زستان و گڕەی هاویندا، ئایندەی گەشی نەتەوەکەمان ئەنەخشینن و سەرنجی هەمو جیهانتان راکێشاوە. لەوەزیاتر رێگەمەدەن جەردەکان، لەسای سێبەرداو لەکۆشک و باخی رازاوەدا، پێکی شەرابی قوربانییەکانی ئێوە هەڵدەن و هەر یەکەشیان بەلایەکدا رایکێشێ و ئەم تۆزە دەسکەوتەشمان لەدەسبدەن! بەڵێ کاتی ئەوە هاتوە ئەتا کوردێک هاوکێشە بگێڕێتەوە بۆ ترازوی لاسەنگ و یەکڕیزیمان بپارێزێ و هاوبیرو هاوسەنگەر دەسبەکاربین بۆ گەیاندنی کەشتییەکەمان بە کەناری ئارامی.
٥-هۆ گەریلاو شەڕڤان و پێشمەرگە: سەرکەوتنی هەر لایەکتان، سەرکەوتنە بۆ لاکانیتر، شکستی ههرلایهکتان، ئەبێ بە هی هەموتان. دوژمنەکانی نەتەوەکەمان هەمیشە یەکڕیزن و ناکۆکیەکانیان بەلاوەئەنێن بەرامبەرمان. نەکەن لولەی چەکەکانتان بکەنە یەک بە فەرمانی پارتەکانتان بۆ رازیکردنی داگیرکەران. ئێوە زۆر لەوانە گەورەترن کە لەسایسێبەردان و ئێوە ئەکەن بە سوتماکی شەڕی براکوژی وەک جاری جاران! یهکگرن و بههانای یهکدییهوه بچن، نهک تهماشاکار!!
٦-هۆ پێشمەرگەو شەڕڤان و گەریلا: لەجیاتی گوللە، گوڵ بەیەکدی ببەخشن. بەهیوای یەکبونتان لەلەشکرێکی یەکگرتوی کوردستانیدا.
***
2- سایتی روداو ٢٤/٨ مەلا بەختیار:٢٨وڵاتی رۆژئاوا دژی سەربەخۆیی کوردستانن.
1- ئاخر تا کورد تۆپێکی ساردبێ، هەردو تیپەکەی رۆژهەڵات و رۆژئاوای گێتی، هەروەها ئوسمانی و سەفەوی، هەر تێیهەڵئەدەن و ئەیکەن بەگۆڵی یەکترداو گۆڵەکان بۆخۆیان ئەنوسرێن و بۆئێمەش هیچ. دیارە لەبارێکی وادا، وتەکەی مەلا بەختیار دێتە دی و بەشی هیچ هەر هیچ ئەبێ و سەری شکاوو تۆپی دڕاومان بۆئەمێنێتەوە!.
وەلێ گەر ببین بەتۆپێکی گەرم، ئەبینە خاوەنی تیپێکی کوردیی کاریگەرو ئێمەش شوت لێئەدەین بۆ گۆڵی بەرامبەرو گۆڵ بۆ خۆمان ئەنوسرێ و قۆناغی هیچ تێئەپەڕێنین و ئەو 28 دەوڵەتەی مەلا بەختیاریش، چەپڵەی سەرکەوتنمان بۆلێئەدەن. تۆپی گەرمیش ئەو تۆپەیە کە لەلولەی چەکەکانمانەوە ئاڕاستەی نەیارەکانمانی ئەکەین و بەگۆڵ بۆمان ئەنوسرێ و هەزاران وتەی ورەڕوخێنەر ساردمانناکاتەوە.
2-سەربەخۆیی ئەسەنرێ، نادرێ!
3-با کەس چاوەڕوانی ئەوە نەبێ، وەک هێلکەیەکی پاکراو، سەربەخۆییمان بۆ بخرێتە سەر خوان! لەو پێناوەدا ئەشێ قوربانیش بدەین. ئەی فایەق بێکەس نەیوت: داری ئازادی بەخوێن ئاونەدرێ قەت بەر ناگرێ، سەربەخۆیی بێ فیداکاری ئەبەد سەرناگرێ؟.
4-ئەو ٢٨دەوڵەتەی کاک بەختیار ئاماژەیان بۆئەکا، وەلی ئەمری کورد نین. نەتەوەی کورد خۆی خاوەن بریارە بۆ دیاریکردنی چارەنوسی خۆی.
5-تا ئێستا دیارنیه بانگهوازهکانی، پ د ک، بۆ سهربهخۆیی، تهنیا دروشمه؟ یان گوژمه؟ ئهگهر دروشمه، پهشمه. ئهگهر گوژمه، ئهمه ئهرزو ئهوه گهز، چاوهڕوانی چین!؟ نهیخهنه دوای کۆتایی شانۆگهرییهکهی دائش و لهدهسدانی ئهم ههله!.
6-ئافەرین بۆئەو کۆمێنتانەی بەدوای وتهکهی مەلا بەختیاردا هاتن کە ئەمە دەقەکانیانە:
0 Rizgar Khoshnaw
کە ئەو وڵاتانە ھیچ پرۆژەیەکیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان نییە.......!!!!!! تۆ باسی چیئەکەیت ؟؟ کەس پڕۆژەی پێبو بۆسەربەخۆیی لاتیڤیا ؟ ئەستۆنیا ؟ لیتوانیا ؟ ئەتوانی پێمانبڵێی کێ پڕۆژەی پێبو بۆ: سەربەخۆیی سینگا پور له کوانلی زیاتر؟ بۆ سەربەخۆیی پاکستان له محمد علی جناح زیاتر؟ بۆ سەربەخۆیی مۆلدۆڤا؟ بۆ سەربەخۆیی ئیست تەیمور؟ ئەمریکا دژی سەربەخۆیی ئیست تەیمور نەبو؟ کێ پڕۆژەی پێبو بۆسەربەخۆیی کڕواتیا؟ بۆ سەربەخۆیی مۆنتی نێگرۆ ؟ کاکەگیان، بڵێ ئێمه دژ به سەربەخۆیی کوردستانین، هەقی خۆتانه، بەڵام میلەتی کورد شت ئەزانێت و ئاگای لەدنیایه، ساڵ ساڵانی شێسته کاننیه ؟؟؟ لەیەکەم کۆبونەوەی پاش اعلانی سەربەخۆیی حیزبه موعاریزەکان دژی سەربەخۆیی وەستانەوەو گوتیان سینگاپوریەکان لەبرسان ئەمرن بەم اعلانەو گوتیان کوانلی، بۆبەرژەوەندیی خۆی ئەم بەزمەی ناوەتەوه، گوتیان کوانلی شەرعیەتی نیەو بە چ شەرعیەتێک وڵاتێک دروستئەکات ؟ لەبەرژەوەندیی کێ؟ ئنجا موعارەزەکان ڕایانکرده مالیزیا ، کوانلی هەمو حزبە موعارەزەکانی قەدەغەکرد بۆماوەی ٣٠ساڵ، پا ش ۲۰ساڵ لەاعلانی سەربەخۆیی، سینگاپور بو به دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان.
Alan Saeed
باشە جەنابی مەلا بەختیار تێناگات کە سەربەخۆیی دەبێت بیسەپێنیت و بیکەیتە واقع، ئنجا داوای دان پێنان بکەیت؟ سەربەخۆیی بەسواڵکردن بۆدانپێنان دروستنابێت!
Diyar Nasruldeen
كاك بهختیار گیان بهتهمای بریاری روس و ئهمریكابین، ئهبێ بچینه سهر ئیران و تهسلیمی ئیران مان كهن، ههر چۆن ئیراقیان تهسلیم به ئیرانكرد!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست