كام باڵ یه‌كیتی كۆنترول ده‌كات ؟
Saturday, 03/09/2016, 8:11
ئه‌و ململانییه‌ی ئیستای یه‌کیتی، که‌گه‌یشته ئاستی راگه‌یاندنی بالێک له‌نێو حزبه‌که‌دا ، ململانیی هه‌یبه‌ت و ده‌سه‌لات گرتنه ده‌سته له‌نێو ئه‌و حزبه‌دا نه‌وه‌ک مافی خه‌لک ، یان راگه‌یاندنی په‌یامیکی حزبی نوێ و روون بیت ، به‌نمونه وه‌ک راگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی گوران . بۆیه کروکی ململانیکه له‌سه‌ر ده‌سه‌لاته و هیج په‌یوه‌ست نیه‌به‌ئازاری خه‌لکه‌وه . به‌لام ده‌بیت بلین که مالی تاله‌بانی له‌رێگا و ئوکه‌ی تاله‌بانیه‌وه جه‌ندین ساله به‌شینه‌یه‌یی زۆربه‌ی جومگه هه‌ستیاره‌کانی ئه‌منی ، راگه‌یاندن ، دارایی یه‌کیتیان کۆنترول کردوه هه‌ولی دورخستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه ده‌ده‌ن كه‌ناكه‌ونه ژێر كۆنترولیان . که‌جی هه‌ردوو بال باس له {قوتابخانه و جه‌پکه گوله‌که}ی تاله‌بانی ده‌که‌ن ، له‌کاتیکدا بونی ئه‌و هه‌موو مینبه‌ر و دژایه‌تیه له‌نێو سه‌رکردایه‌تی یه‌کیتیدا تاله‌بانی ئاگرخوشکه‌ری بووه،تا سه‌رکرده‌کانی یه‌کیتی له‌نێوه خۆیان یه‌کگرتوو نه بن بۆهه‌رهه‌نگاویک تاله‌بانی كاتیك به به‌ئاره‌زوی خۆی هه‌نگاوی بۆبنێ . به‌واتای ئه‌و هه‌موو کێشه‌ی له‌نێو یه‌کیتی به‌جیماوه ئه‌وه تاوانباری سه‌ره‌کی تاله‌بانیه . به‌لام لێره‌دا هه‌ندێ سه‌رنج له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن و شكستی جیابونه‌وه ده‌ده‌م
١ . له جیابونه‌وه یان راگه‌یاندنی هه‌ربالێك ، سه‌رکه‌وتنی له‌وه‌دابوه که‌ده‌که‌ویه‌وه کام به‌ره وه؟ ئایا له‌گه‌ل کام هیزی ده‌وروبه‌رت هاریکاری ده‌که‌ی ؟ ده‌بیه خاوه‌ن ج په‌یامیک؟به‌نمونه که‌له‌٦٤ مه‌کته‌بی سیاسی پارتی که‌به‌جه‌لالیه‌کان ناسرابوون له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی له‌بالی مه‌لایی هه‌قتر وراستر بون ، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی چونه هه‌مه‌دان و دواتر بونه جاشی عراق و مه‌لا مسته‌فاش كه‌شاخ ماوه لێی بردنه‌وه . یان ئه‌وه‌تا فه‌رهاد ئوجه‌لان و ده‌یان به‌رپرسی بالای په‌که‌که کاتیک له ٢٠٠٧ له‌په‌كه‌كه‌جیابونه‌وه به‌لام که‌ته‌سلیمی پارتی ویه‌کیتی و ئه‌مریکابوون بونه گالته‌جار و سیخوری پاراستن و زانیاری ......به‌لام له‌ته‌ک ئه‌مانه کاتیک بالیکی به‌رفراوانی یه‌کیتی ( بزوتنه‌وه‌ی گوران ) دێنه ده‌ره‌وه و به‌ناویكی تریش كارده‌كه‌ن ده‌بنه خاوه‌ن په‌یامیک که‌ئازاری خه‌لک باس بکه‌ن ده‌توانن ململانیی له‌گه‌ل پارتی ویه‌کیتی دابکه‌ن ببنه ژماره‌یه‌کی کاریگه‌ر له‌كوردستان ... بۆیه هه‌رجیابونه‌وه‌یه‌ک په‌یوه‌سته به‌وه‌ی کام سه‌نگه‌ر هه‌لده‌بژێرێ .
٢ . له جیابونه‌وه یان سه‌رکه‌وتنی هه‌رلایه‌ک دا ، په‌یوه‌ست بووه به‌وه‌ی کێ به‌ناوی حزبه‌که ده‌مینی و بودجه و راگه‌یاندنی له‌به‌رده‌ست ده‌بیت ؟ به‌تایبه‌تی راگه‌یاندنیکی به‌هیزیهه‌بیت به‌نمونه یه‌كێك له خاله به‌هیزه‌كانی گوران كه‌ی ئین ئین بوو
٣. مه‌رجی زۆری و که‌می مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی خالی سه‌رکه‌وتن نیه به‌نمونه کاتیک جیابونه‌وه‌ی رێکخراوی جاک له ٢٠٠٧ رویدا ، ئه‌و هاورییانه‌ی له‌ئێمه جیابونه‌وه وه‌ک ده‌سته‌ی کارگیری هه‌لبێردراوی کۆنگره زۆرتربون ، به‌لام زۆرینه‌ی به‌رپرسی کۆمیته‌کان که‌ده‌بونه‌وه( ده‌سته‌ی کارگیڕ ) له‌گه‌ل كه‌وادیری جاك له‌گه‌ل ئێمه مانه‌وه به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌نگاوی بوێرانه و شۆرشگیرانه و کار‌و جالاکی زۆرمان کرد مێژوو شه‌رعیه‌تی چاک که‌وته لای ئێمه ، ته‌نانه‌ت خودی یه‌کیتی نیشتمانی کوردستانی کۆنیش گه‌رجی به‌ره‌یه‌کی ٣ لایه‌ن بوو به‌لام به‌هۆی شۆرشگیریه‌تی کۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌ران هه‌رکۆمه‌له به‌ناوبانگ بوو
٤. ئه‌وه‌ی له‌بالی ناوه‌ندی بریار ده‌بینیرێ به‌شێک له‌ناوه‌کان به‌ناوبانگن له‌پارتی نزیکن ، وخودی به‌یانامه‌که شیان هیج په‌یامیکی نوێ و هه‌لویستیکی تیا نیه به‌رامبه‌ر پارتی ، له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش مه‌ترسیتر که‌له‌گه‌ل پارتی رێکه‌وتبن یان پارتی ئاگره‌که ی نێوان یه‌کیتی خۆش بکات که‌ده‌بینرێ راگه‌یاند و ریکلام بۆ ئه‌و باله ده‌کات له‌كاتیكدا ئه‌مرو نزیك بونه‌و ی هه‌ربالیك له‌پارتی واتا هاوشێوه‌ی ٦٤ جه‌لالیه‌كان ده‌بنه جاش هه‌مه‌دان و عراق . بۆیه هه‌ربالێک له‌م ٢ باله له‌پارتی نزیک ببنه‌وه یان نه‌رم بن نه‌ک رسوای زیاتری نێو خه‌لک ده‌بن به‌لکو جه‌ماوه‌ری یه‌کیتیش لێیان دورده‌که‌وێته‌وه . ئه‌وه‌ی لای منیش گرنگه ئه‌و ململانییه ململانیی ئازاری خه‌لک نیه پیوست ناکات خه‌لک زۆر له‌سه‌ری بوه‌ستی وهه‌ردوو به‌ره نه‌ك راست نین وخاوه‌ن په‌یام نین و جه‌واشه‌ی خه‌لك ده‌كه‌ن جونكه هه‌ردوو به‌ره سوپایه‌ك به‌رپرسی تاوانبار و ناپاكی تیایه كه‌ده‌بیت بدرێنه دادگا ، به‌لام ده‌بیت بلین ئه‌و ردواوه کاریگه‌ری له‌سه‌ر روداوه سیاسیه‌کانی کوردستانیش ده‌کات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست