ئەگەر پارتی بزانێت پەرلەمانی عێراق متمانە لە هۆشیار زێباری دەسەنێتەوە ، ئەوا فریا دەکەون بۆ خۆی دەست لەکار دەکێشێتەوە
Saturday, 03/09/2016, 0:31
هەروەکو پێشتر رامانگەیاند، کە رۆژی ٢٩- ٠٨- ٢٠١٦ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی پارتی لەگەڵ شاندەکەیدا، کە پێکهاتبوو لە نێچیرڤان و قوباد تاڵەبانی و فواد حسێن، رۆژ نوری شاوه‌یس و فه‌لاح مسته‌فا، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبوونه‌وه. مەبەستی ئەم سەردانە هەروەک راگەیاندنەکانی پارتی باسیان لێوەکردووە، گوایە بۆ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی هه‌رێم و به‌غدادە، دیسان مه‌سه‌له‌ی لێپێچنه‌وه لەسەر ئه‌گه‌ری لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له هۆشیار زێباری خاڵی مەسعود بارزانی.
بۆ ئەو مەبەستەش وه‌فده‌كه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌كانی کرد بۆ رێگریكردن له‌لابردنی هۆشیار زێباری وەک وه‌زیری دارایی عیراق".
سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە کوردستانپۆستی راگەیاند، ئەویش لە رێگای کەسایەتییەکی عەرەبی نێو پەرلەمانی عێراقەوە ئەو زانیرییەی پێداین، کەوا نێچیرەڤان بارزانی چاوی بە چەند بەرپرسێکی حکومی و حیزبی عێراقی کەوتووە، زۆر راشکاوانە وتی توانیوێتی کار بکاتە سەر(موقتەدا سەدر، مجلس الاعلی و بەشێکی زۆر لە سونە عەرەبەکان) و رازیان بکات بەوەی دژی هۆشیار زێباری لە پەرلەمانی عێراقدا دەنگ نەدەن. هەر ئەو سەرچاوەیە وتی پارتیی و بنەماڵەی بارزانی لێزان و هونەرمەندن لە گەندەڵکردنی خەڵک و رۆکردنی پارە بۆ ئەوەی خەڵکی رازی بکەن، تەنانەت ئامادەشن شەرەفی خۆشیان بفرۆشن بۆ ئەوەی بەرامبەرەکەیان بۆ مەبەستێک رازی بکەن.
پەرلەمەنتارە عەرەبەکە بە ئاشکرا وتی، نێچیرەڤان توانیوێتی موقتەدا سەدر و عبدالعزیز حکیم و چەند بەرپرسێکی دیکەی عەرەب بە پارەیەکی خەیاڵی له بودجه‌ی خه‌لكی كوردستان و پاره‌ی دزراوی خه‌لكی هه‌ژار رازی بکات و بیانکڕێت، کە دەنگ بە هۆشیار زێباری بدەن و لە پۆەستەکەی بمێنێتەوە .
ئەو سەرچاوەیە ئەمەشی وت، سێ لایەن کە باڵی نوری مالکی، هەروەها گۆڕان و کۆمەڵەی ئیسلامی له‌گه‌ل چه‌ند په‌رله‌مانتاری تر تا ئیستا پێدەچێت دژی مانەوەی هۆشیار زێباریی بن، وایان راگەیاندووە بە هیچ شێوەیەک دەنگ بۆ هۆشیار زێباری نادەن گه‌ر ببیته ده‌نگدانی ئاشكرا یان نهینی .
لەگەڵ ئەوەشدا پارتی ترسی ئەوەی هەیە و هەوڵ دەدات، هەفتەی داهاتوو لە پەرلەمانی عێراق دەنگدانەکە ئاشکرا بێت، نەک بە نهێنی، چونکە زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی باسیان كردوه ئەگه‌ر ده‌نگدانه‌كه به‌نهینی بیت دژی هوشیار زێباری ده‌نگ ده‌ده‌ن، چونکە پەرلەمانی بەغدا بیانوی ئەوەی هەیە، کە زانیوێتی پارتی هەڕەشەی کردووە هەر پەرلەمەنتارێکی کورد و عه‌ره‌ب دژی هۆشیار زێباری دەنگ بدات لە هەولێر دەری دەکەن، بۆیە گۆمانی ئەوە هەیە دەنگدانەکان بکرێتە نهێنی، ئەگەر ئەمەش کرا، ئەوا زۆربەی دەنگەکان دژی هۆشیار زێباری دەبێت، بەڵام ئەگەر بە ئاشکر دەنگ بدرێت ئەوا کەسەکان ئاشکرا دەبێت کەوا کێ دەنگ دەدات و کێ دژ دەوەستێتەوە، ئەگەر بە ئاشکراش بوو ئەوا زۆربەی پەرلەمەنتارە عەرەبەکانیش لە ترسی سەرەوەی خۆیان ناچار دەبن دەنگ بۆ هۆشیار زێباری بدەن.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە لەو پەرلەمەنتارە عەرەبە کرا، لە وەڵامدا وتی: خۆی لە رووی یاساییەوە دەبێت دەنگدان بە ئاشکرا بێت، بەڵام وەکو وتم ئەگەر ئەو هەڕەشەیەی پارتیی بە بەرچاوبگیرێت، ئەوا سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ فراکسیۆنەکان دەکەونە گفتوگۆ دەتوانن دەنگدانەکان بکەن بە نهێنی، هەرچەندە وەک ئاگادارین پارتیی هەوڵی ئەوە دەدات بە ئاشکرا دەنگ بدرێت، ئەگەر لەمەشدا سەرکەوتوو نەبوو، ئەوا هەوڵی دووەم دەدات کە دەنگدانەکان بخرێتە دوای جێژنی قوربان، ئەو کاتە هۆشیار زێباری بۆ خۆی دەست لە کار دەکێشێتەوە.، ئەو کاتە پارتی فریای خۆی دەکەوێت گوایە بەمە لەکەی دزیی و پیسخۆریی و گەندەڵی لە ئۆباڵی هۆشیار زێباری دەسڕێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست