ناوى ئەو پەرلەمانتارانەى داواى سەندنەوەى متمانە لە هوشیار زێبارى دەکەن
Tuesday, 30/08/2016, 9:28
لە نێو ناوەکاندا هێچ پەرلەمانتارێکى کوردى تێدا نییە، کە واژووی لەسەر لابردنی متمانە لە هۆشیار زێباری کردبێت، واتە (یەکێتى و گۆران و یەکگرتوو و کۆمەڵ)ی تێدانیە، کەچی ئەم بێشەرمانە دێنە سەر شاشەی تەلەفیزیۆنەکان و قسەی زل بۆ ئەو خەڵکە دەکەن. ئەم پەرلەمەنتارە کوردانە لە بەغداد دوو روویان هەیە، روویەکی درۆ و ساختەکردن لە خەڵکی کوردستان، روویەکی حیزەبەکانی خۆیان کە لە ژێرەوە خیانەت و ناپاکی دەکەن.
پارتیی دیموکراتی کوردستان ئەو حیزبەیە کە بە ئاشکرا خۆیان سەرکردەکەیان دزیی و خیانەت دەکەن، لێ نە دەترسن، نە شەرم دەکەن، نا باکیان بە بەرپرسیارێتیی و لێپرسینەوەی مێژوو هەیە. یەکێتیی و گۆڕان، حیزبە بۆخڵە ئیسلامییەکان، سۆسیالیست و کۆمۆنیستەکانی کلکی دەسەڵاتی کوردیی، ئەمانیش هەمان خیانەت دەکەن، تەنیا جیاوازییەک هەیانبێت، ئەوەیە کە ئەمان لە ژێرەوە هەموو شتێک دەکەن، وەکو پارتیی راستگۆ و ئازا نیین، کە بە ئاشکرا خیانەت دەکات و سەرم ناکات.
نەفرەت لە خۆتان و بیچم و رووخسارتان، ئەی پەرلەمەنتارە بێشەرم و درۆزنەکانی کورد، نەفرەت لە دەسەلاتی کوردی، لە بەرپرس، لە بازرگان و سیاسیی و لە وەزیرتان. لە پەرلەمەنتارەکانتان، لەو بەرپرسە سمێلبۆیاخکراوانەتان، ئێوە هەموو خائین و ناپاک و داوێنپیس و پارەپەرستن، ئێوە کەسانی درۆزن و پوچن، کە لە ناو کۆمەڵگایەکی نووستوودا خۆتان پیسکردۆتەوە، پێش ئەوەی میللەت خەبەری بێتەوە، دەتانەوێت بۆگەنی پیسی لە خۆتان خاوێن بکەنەوە. لێ ئێمە دڵنیاتان دەکەینەوە، هیچ میللەتێک خیانەتی ئاوا گەورەی بەسەردا تێناپەڕێت، یەک بە یەکتان دادگایی دەکرێن و بە سزای خۆتان دەگەن، ئەی ئەو کەسە سوکانەی، کە لە هۆشیار زێباری و مەسعود بارزانی سوکترن.
|
ئاڵا تالەبانی دەڵێت: وەکو یەکێتی لەگەڵ ئەوەدا نیین کە متمانە لە هۆشیار زێباری بسەندرێتەوە |
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست