بارزانی لە نیوان دوو (31)ی ئابدا
Wednesday, 31/08/2016, 7:09
هەروەک چۆن فەلسەفەی دوالیزمی سیاسی جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی،لە نیوان هەموو چەشنەکاندا دوو چەشن جیاوازی هەیە، وەک بۆ نمونە یەکەم فکری کۆمۆنیزم و دووەم لیبڕالیزم. ئاواش ئەگەر تەماشەی میژووی سیاسی، هەر نەتەوەیەك بکەین،ئەوەمان بۆڕون دەبیتەوە بەردەوام ئەو نەتەوەیە خاڵی چاکەو خراپەی هەیە، بۆیە میژووی سیاسی هەر نەتەوەیەك ئەو خاڵە بە هیز و لاوازانەمان بۆ باس دەکات و بوونی هەیە، هەروەكو چۆن باسی ئەو کەسانە دەکات بوونەتە کۆسپ و رێگر لە بەردەم پەرەسەندنی هەستی نەتەوەکەی،لەبەر ئەوە پەڕەکانی میژوو بە چاوی بەزەییەوە سەیری هیچ کەسێك ناکات،هەر بۆیەش میژوو شوناسنامەی هەر نەتەوەیەكە،کە سەروەریەکانی نەتەوەکەی،هەڵگر تووە،جا ئیتر پاڵەوانەکانی تاك بن یان کۆمەڵ بەهەمان شیوە شکستەکانی،لە پەڕەی میژوو دەنوسرێنەوە.لەبەر ئەوەی میـژوو کەسیك نای نوسیت بە ویستی خۆی،بەلکو میژوو مووڵکی نەتەوەیە،لەبەر ئەوە هەموو تاکێك بەژدارە لە نوسینەوەی،چونکە ئەو کەسانەی لە میژوودا بوونەتە فریاد ڕەسی نەتەوەکەی،ناویان هەر بە گەشاوەی دەمینیتەوە، ئەوەی جێی پرسیارە ئەوەیە ئاخۆ ئەو کەسە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا هەیە کە ئیستا بارزانی و پارتی دیموکراتئ کوردستان لە ۳۱ ئابەوە نوینەرایەتی دەکەن.ناپاکی لەدوی ناپاکی لەو رۆژەوە دەست پێدەکات،،
یەکەم/بارزانی لە ۳۱ ئابی سالی (۱۹۹٦)دا،بۆ راستکردنەوە پارسەنگی هێزەکەی دەستی بۆ گەورەترین نەیاری نەتەوەکەی برد کە بە قەولی بارزانی باوك و کوڕ لە ساڵی(۱۹٤٦)وە،خەبات دژی ڕژێمی بەعسی عێراقی دەکەن،کە لەسیویەکی ئابدا دەبابەکانی برد،بە پێشرەوی بارزانی بۆ ناو پایتەختی ئەو هەرێمەی ئیستا بارزانی فەرمانڕەوای دەکات،کە لەو ڕۆژەدا حوکمەتی عێراقی،هەرچی تاوان بوو کە لە پیشوترا بۆیان نەکرابوو،بەرامبەر ئۆپۆزیسۆنی عیراقی کردیان،ئەوە جگە لەوە لە نیوان خەڵکی سڤیلدا،یەکیتی نیشتیمانی کوردستان،جیاوازیان نەکرد،کە لە هەولێر بوو، ئەو ڕۆژە بۆ هۆی کوشتنی هەموو ئەو بیرووڕایانەی لەژیر چەتری بارزانی ئامادە نەبوون خەبات بۆ نەتەوەکەیان بکەن. سی و یەکی ئاب بووە هۆی فراوانی دەسەڵاتی پارتی و باررزانی،کە لە پێشوتردا.ئەو دەسەڵاتەیان نەبوو لەم خیانەتەدا بارزانی بەتەنیا خۆی بەژداری نەکرد دژی سنور بەزاندنی خاکەکەی لەگەڵ حکومەتی عێراقیدا. دەوڵەتی توركیش پاڵپشتی سەرەکی بارزانی بوو لەو رۆژەدا،کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بیدەنگی هەڵبژارد بە بیانوی ئەوەی هێزەکەی بەرامبەری واتا یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بەیارمەتیو هاوکاری ئێران،
دووەم/ئەو دەسەڵاتە فراوانەی پێش (۳۱) ئابی بارزانی هەی بوو، واتا بە جۆرێك لە جۆرەکان (۳۱) ئاب، بووە هۆی دابە شکردنەوەی سنوری دەسەڵاتی دوو هێزە،بەسەر دوو بلۆکی جیاوازدا،کە بلۆکی یەکەم،بارزانی و حکومەتی بەعس و دەوڵەتی تورك بوو،
بلۆکی دووەم،یەکیتی هاوپەیمانی ئێران بوو لە دیدی بارزانیەوە؟کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی،وا حکومەتی عێراق تێ گەیاندبوو،بە تایبەتی کە دەوڵەتی ئیران لە خاکی عێراقدا مەترسیە بۆ سەر خۆی لە کاتێك دا.یەك پازداری ئێرانی لە سنورەکە لەگەڵ یەکێتی،دا نەبوو،بۆیە ئەو قسانەی بارزانی جگە لە موبالەغەیەك هیچی تر نەبوو.
ئەو ڕۆژە هەرچیەك بووبیت،ئەوە مێژووەمان لە بیر ناکات کە(٤۵٠)خەڵکی سڤیل بێ سەروشوێن،بوون
ئەمە جگە لەو قوڕبانیانەی شەڕەکە،بە هەزاران خەڵك،مەزندە دەکرێت،لەگەڵ ئەوەشدا(۳۱)ئاب خاڵی کەمەر شکێنی،ئەو ناوچە ئۆتۆنۆمیە بوو کە لە ساڵی(۹۱)وە،بە بڕیاری هێزەکانی هاوپەیمانان بە ناوچەی هێڵی دژەفڕین دیاریکرابوو بۆیە دەکرا ئەو بڕیارە پێش ڕوخاندنی حکومەتی عێڕاقی هەرێمێکی فیدڕالی لێ دروست بکرێت،بەڵەم بارزانی،خیانەتێکی وای کرد،هاوکێشەکەی گێڕایەوە بۆ پێش ساڵی (۱۹۹۱).واتا دابەشکردنی ناوچەکانی بەرەی چوتوو چەوقەد،سەردەمی ڕژێم،
سێ یەم/ئەگەر بارزانی لە دوای خیانەتی،(۳۱)سالی ۹٦ بیانوەکەی.ئەوە بوو کەیەکێتی بەهاوکاری ئێران مەترسین بۆ سەروەری عێراق،
ئەکریت پێمان بڵیت،شکستی شەنگال خیات لەنەتەوەکەت،ڕادەست کردنی شارەکە بەداعش،بە چی مەبەستێ ،ئەم خیانەتەی کرد،بارزانی لەئێستایە خۆی بە فەرمان ڕەوای باشوری کوردستان،دەزانێت بۆیە بە هەموو شێوەیەك دژی،هەر پەرە سندنێکی فکری سیاسیە،کە لەژێر خەباتی حزبەکەی ئەودا نەبێت،لە سالی (۲٠٠۳) کە حکومەتی عێڕاق ڕوخا،دەکرا ئەوکات ئەو دەوڵەتەی بارزانی ئێستا بۆتە بنێشتە خۆشەی،!"بەهار دوای بەهار" بانگەشەی بۆ دەکات،دەکرا ئەوکاتە دروست بکرایە،بەڵام ئەو کات نەیویست لە بەر دوو هۆکار یەکەم،تازە حکومەتی عێراق ڕوخابوو پارەو پۆستیکی زۆر لە بەغدا هەبوو،لەبەرئەوە مێژووی ئەو بنەماڵەیە ئەوەمان بۆ دەر دەخات کە هەمیشە پۆست و پارە لەپێش بەرژەوەندی نەتەوەیە.هەروەها
دووەم،ئەو هێزە نەیارەی لە دوای ئاشبەتاڵی(۷۵) شۆڕشی کوردی درێژە پێدا،لە ڕووی بنکەی جەماوەریەوە دوای ڕوخاندنی حکومەتی عێراق زیاتر بوو لە پارتی،ئەو ڕێژەیە بەئاشکرا،لە پەڕلەمانی عێراق دەرکەوت.لەدوای یەكگرتنەوەی دوو ئیدارەی هەرێم،پارتی بەردەوامی دا بە خیانەتەکانی،ئەم جارە لە ڕێگای دەوڵەتی تورکیاوە واتا بارزانی بەناوی سەرۆکایەتی هەرێمەوە هەر جارێك لە دەوڵەتێکی دراوسێ دەستی بۆ خیانەت بردووە،دژی پارچەکانی کوردستان بەتایبەت باکوری کوردستان لە بەرژەوەندی تورکیادا،تا داخستنی سنور لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان،کە لە دوای شۆڕشی سوریا ئازاد بووە،بارزانی هەر بەمەوە نەوەستاو،دەستی تێکەڵ کرد،لەگەڵ گەورەترین گروپی تیرۆرستی سەدەی(۲۱) ئەویش داعش بوو.هەروەکو چۆن بینیمان
هێزەکەیان شەنگالی،جێ هێشت بۆ داعش،کە لە ڕووی سەربازیەوە جێگەی گومانە لەماوەیەکی کەمدا هێزیکی(۱۵)هەزاری ناو چەیەکی گەورە ڕادەستی گروپێکی تیرۆرستی بکات،کە هێزیکی کەم بوون،دواترش جینۆساید کردنی شەنگال لێ کەوتەوە،سوپاکەی بارزانی بەم کارەیان پلانێکی گەورەی حزبەکەیان جێ بەجێ کرد بۆ ڕاکێشانی هەست و،سۆزی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی،لە پێناو دابینکردندی بەرژەوەندی ئابوری حزبەکەی،وەك بازرگانی کردنی نەوت لەگەڵ داعش،هەروەها فرۆشتنی چەك بە داعش،لەو هەموو ئەو خیانەتانەدا بۆمان،دەر دەکەویت پارتی دیموکراتی کوردستان دەست بۆ هەموو خێانەتێكی،نیشتیمانی دەبات لە پێناو،مانەوەی فەرمانڕەوایەتی خۆیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست