کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شۆرشێک تائێستا باشور پێی نەگەیشتوە

Monday, 29/08/2016, 20:40


عەلی حوسێن کەریمی_سکۆتلەند
کید ئەندرسۆن، چیرۆکی روویای کۆنە گەریلای لە دایک بوی گوندێکی دورەدەستی سەر بەشاری وانی باکوری کردۆتە پەرتوکێک و ناوی ناوە پێنج خوشکەکان.
رویا زیاتر لە پانزە ساڵە لە ئەمریکا ژیاوە ، کاتێک دەگەرێتەوە بۆ ئاهەنگی گواستنەوەی خوشکە بچوکەکەی . دوای دوو کاتژمێر لەوە دەگات هەناوی خزمەکانی بەتەواوی گۆرانی بەسەر داهاتوە، تێدەگا لەوەی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابوری و تارادەیەک سیاسیش وەک ئەو کات نەماوە کە ئەو جێی هێشتوە و رووی لە چیاکانی  باشور کردوە و بوەتە گەریلا. 
رویا و هەڤاڵە گەریلاکانی خەونێکی راستگۆ و نیشتیمانیان هەبو ، بەخەیاڵی گۆرینی لادێکەیان چەکی گەریلایان کردە شان . 
بەڵام درندەی دوژمن و سەختی رەوشی گەریلای و بێ ئیرادەیی کۆمەڵگای کوردی ، چەندەها هەڤاڵی رویایی شەهید و ئاوارەی تاراوگەکرد.
چیرۆکی رویا زیاتر لە سی ساڵ لەمەوبەر روویداوە ، لەوکاتەوە دنیایەک گۆرانکاری لە رەوشی باکور و کورد بەگشتی روویداوە.بەڵام ئیرادەی ژینگەی ئاپۆیزم هەردەم لە برەودابوە. ئاپۆ کە خراوەتەزیندانی ئیمرالی بەخەونی لە گۆرنانی جیهان بینیەکەی بەڵام ئەمرۆ ئاپۆ پێشرەویەتی دنیاگەریەکی پر ئیرادە دەکات. ئەم رێبازەش یەک دنیا شەهیدی پر لەئیرادەی بەخشیوە بە کۆمەلگای کوردی.گومان لەوە دانیە ئەوانەی شوێنگەی ئاپۆیزم کەوتون و بونەتە سیمبولی ئیرادە، خەونێک رێبازێک پاڵیان پێوە دەنێ کە لە مرۆڤی ئاسایدا وجودیەتی نیە.
ناوەرۆکی خوێندنەوەکەمان ئەوەیە کە ئیرادەی شەرڤان و گەریلا ئیرادەیەکە کە بەرهەمی خولقکاریەکە کە لە ناوکۆمەڵگای ئاسای کوردی بێ پەروەردە دروست نابێت ، بەتایبەت ژینگەی باشور .
من باش لە بیرمە ئەوانەی ئەمرۆ ئیرادە و کاریزماتیکی گەریلایان بۆ دەرکەوتوە ، رۆژگارێک بە خەیاڵاوی و بە دوای کڵاوی بابردوو کەوتو ناویانی دەبردن .
زۆر گرنگە لەوە تێبگەین ئەو بزاوتە سیاسیە بە عاتیفە ناکرێت ، هەموئەوانەشی بەعاتیفە چەپلە بۆ ئەم تەڤگەرە لێدەدەن ، دەکرێ بە چەواشەکاریەکی ئاسای دوژمنان چەپڵەکانیان بگۆرن بە قیژەو دەنگەدەنگ. 
ئەمرۆ رۆژنامەوانێکی بیر ئاپۆیزم گیانی پر ئیرادەی بەخت دەکا. کۆمەڵێک کەسیش دەیانهەوێت پارویەک نانی چەوری پێوە بخۆن بەتایبەت لە ئەوروپا.
زۆرێک لەو خۆپیشاندان و بەناو نارەزایانە ئامانجی تاکەکەسیان لە پشتە، لەگەڵ ئەوەشدا هەمو مرۆڤە پر ئیرادەکانی قوتابخانەی ئاپۆیزم باش لەوە دەگەن کە کۆمەڵێک خەڵکی بێ ئیرادە دەیانهەوێت پارویەک نان لەپەنای ئاپۆیزم بخۆن .
نوسەری ئەمریکی خاوەنی پەرتوکی پێنج خوشکەکە ، چیرۆک و رەوشی باکوری سەردەمی سی ساڵ لەمەوبەری نوسیتەوە ، کە چۆن ئاپۆیزم ئیرادە دەداتە تاکەکانی کۆمەڵگای کوردی .
بەڵام گەر ئیندرسۆن چیرۆکی ئیرادەسازی کۆمەڵگای باشور بنوسێتەوە دەبێت جارێ چاوەرێ بکات ، چونکە ئێستاش کۆمەڵگای باشور لە مانای ئیرادەی راستەقینە تێنەگەیشتوە. نەک هەر ئەمەش شوێنگەیەک کە ئەمرۆ پێویستی بە گۆرانکاری ناخی تاکەکانی هەبێت ئەوا باشورە ، نەوەیەک سیخناخ بەخەیاڵی کاپیتالیزم بەرهەمهاتوە کە وەک بێچوە چۆلە ئامادەیە پاروی بخرێتە دەم. دەبێت ئەوە باش بزانین گەر رەوتێکی هۆشیار پێشرەویەتی ئەم کۆمەڵگایەی بکردایە دەبوایە لە کاتی هەرسەردانێکی بارزانیەکان بۆ تورکیا و سەردانی هەر بەرپرسێکی تورک بۆ باشور گەورەترین خۆپیشاندان رێکخرابا. بەڵام ئەو هێزە سیاسیانەی کە خۆیان بە رۆشنگەر و نوێگەر ناودەبەن تائێستاش لە ژینگەی کرچوکاڵی باشور نەگەیشتون. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە