حاکم فەرهاد لەتای یەك تەرازوودا
Monday, 29/08/2016, 20:30
فەرهاد ڕەسوڵ گوروون کە بە حاكم فەرهاد ناسراوە و مێژوویەکی دوور و درێژی ڕامیاری لەناو ڕێزەکانی یەکێتی ئەمڕۆو کۆمەڵەی جاران بەسەر برد،هەنووکە بەناوی کارکردنەوە ڕەنگی زەرد هەڵگەڕاوەو ڕووی نایەت بڵێت بووم بەپارتی. ئەم کەسە ئەیەوێ پێمان بڵێ کە بە ڕاستی کارکردن و بیروباوەڕ دوو شتی جیاوازن و ئەشێ هەر کەس خاوەنی ببیرو باوەڕی خۆی بێت و هەر کارێك و لەهەر شوێنێك وویستی،بیکا.
حاکم فەرهاد کەدەرچووی زانکۆیە و بەشی یاسای خوێندوە،گەلێ بەئاسانی دێت و تەنها یەك تای تەزازوو بەکار دێنت. ئەم کەسە وەك ئەوەی (فەنتەڵۆس)انە بڕیار لە یاسا و یاسای کۆمەڵایەتی ئەدا و پێی وایە ،کار‌و کارکردن لەگەڵ ئایدیا‌و بیروو بۆچوون ئەشێ جیاواز بن. وە مرۆڤ مافی خۆیەتی لەهەر کوێیەك بیەوێ کار بکا و بژێوی خۆی بەدەست و ئارەقەی نێو چەوانی ،پەیدا بکا.
گەلێ جوانتر بوو بۆ حاکم فەرهاد بەئاشکرا سەنگەری بگواستایەتەوەو لەو کەناڵە کاری بکردایە. ئەو کات ڕەخنە گرتن هیچ کاریگەری نەئەما،لێ ئێستا و بەو پاساوە لاوازەوە،ڕەخنە گرتن نەك هەر پێوستە،بەڵکە لەوەش پێویستیتر ئەبێ ئەم کارەی لەقاو بدرێ. ناکرێ کەسێ بەناوی ئیش و کارەوە وەیان بەناوی ئازادی و مافی تاکە کەسەوە خۆی لەبەرپرسیاری مۆڕاڵی بدزێتەوە و ڕاستی نەڵێ.
کاتی خۆشی پێش ئەوەی کەناڵی نەوتەکە(ڕووداو) دابمەزرێ،هەندێ لەو بێژەرو بەناو میدیاکارانەی سەنگەریان گواستەوە،پاساویان ئەوەبوو ؛هەروەك چۆن یاریچییەکی فتبۆڵ کێ زیاتری بداتێ،ڕوو ئەکاتە ئەو یانەیە،ئەوا ئەمانیش بۆیان هەیە گرێبەستی بەرزتر قبوڵ بکەن و لەکوێ پارە زیاتر بوو،ئەوا ئەمان مافی خۆیانە لەوێ کار بکەن. بەڵام ئەم کەسانە هاتن وهەموو مۆڕاڵ و ئەو قسە زل و باق و بریقانەی لەوەو پێشیان خستە ناو تەنەکەی خۆڵەکەوەو وەك ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێ و مێژوو هیچ بایەخێکی نەبێ.ئەمان ڕووی خۆیان بەرەو کەعبەی پارتی و بنەماڵەی بارزانی گۆڕی.
ئێمە کاتێ ڕەخنە لە حاکم فەرهاد ئەگرین لەو ڕوانگەیەوە کە ئەم کەسە زۆر باش ئەزانێ ئەو مووچەو پارەیەی لە مەسروور بارزانی و پارتی وەرئەگرێ،پارەو مووچەی شەهیدان،فەرمانبەران،پێشمەرگە،خانە نشینان و پارەی دزینی نەوت و گومرگەکانە. ئەو پارەیەی ئەم وەری ئەگرێ پارەی خەڵکی کوردستانە کە مەسعود و مەسروور و نێچیرڤان لەمیلەتی ئەگێڕنەوە و لێیانی ئەدزن. ئەو پارەیەی ئەم وەری ئەگرێت هی ئەو ژنە ئەنفال و کیمیابارانکراوانەیە کە بەچەند مانگێك جارێ چارەکە مووچەیەکیان پێ ئەدەن. تۆ بڵێی ئێمە ئەو ڕاستیە بزانین و کاکە حاکم نەیزانێ؟؟ یان تۆ بڵێی ئەو هەواڵ و زانیاری و شیڕە شیرەی ئەم لەو کەناڵە ئەوە بێنێت مافی هەموو میلەت لەیاد بکات تەنها لە مافی خۆی نەبێ؟؟
حاکم فەرهاد و نمونەکانیان ئەبوایە لەدەمی خۆیان بیان گرتایەتەوەو بیان دایە بە هەژار و لێقەوماوان و بنەماڵەی شەهیدان بۆ ئەوەی بیان سەلماندایە کەوا ئەو مێژووەیان هەیانە لەخەبات و پێشمەرگایەتی و کوردایەتی ڕاستەقینەن و فەل نین. ئەبوو ئەم کەسانە خۆبەخش کاریان بکردایە و یەکێك بوونایە لەنووسەر و میدیاکار و ڕۆشنبیرانەی ئەوڕۆ و ستوونێکیان لە ماڵپەڕێکی ئازاد و بوێری وەك کوردستانپۆستدا داگیر بکردایەو نەوەکانیان فێری خو ڕەوشت و خۆ نەویستی و گیانی کوردایەتیان تیا زیندوو بکردنایەتەوە. ئەبوو لەجیاتی ئەوەی ئەوڕۆ ڕەخنەیان لێ بگیرایە،بهاتنایەو ڕەخنەیان لەدەسەڵات بگرتایە و پێشڕەوایەتیان بەر نەدایە. بەلام ئەمانە چونکێ ڕابردوویەکی فشەڵ و درۆ و ساختەیان هەبوو،بۆیه ئێستا بەم شێوەیەن. دەنا هەموان ئەزانین کار کردن چیە و مەرجی کارکردن و جۆری کارکردن. کەس ناڵێ کار مەکە،لێ کارێك مەکە لەکە و عەیبداری پێوە بێ.
-------------------------------------
حاكم فه‌رهاد: كاركردن‌و بیروباوه‌ڕ دو شتی جیاوازن
هەرچەندە رۆیشتنی رۆژنامەنوس لەدەزگایەك بۆ دەزگایەكی دیكە لەوڵاتانی دونیا شتێكی ئاساییە، بەڵام چیرۆكەكە بۆ فەرهاد رەسوڵ گورون، كە بەحاكم فەرهاد ناسراوە تەواو جیاواز بو.
حاكم فه‌رهاد، پاش ئەوەی بڕیاریدا وەك بێژەر لەكەناڵی كوردستان 24 كاربكات كە كەناڵێكی نزیك لەپارتی دیموكراتی كوردستانە و له لایه‌ن مه‌سرور بارزانیه‌وه‌خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت، نەك هەر ئەوەندەکە لەئاستی جەماوەری‌و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان روبەڕوی رەخنەی زۆر بوەوە، بەڵكو “شه‌ڕه به‌یاننامه‌شی له‌سه‌ر كرا”
فه‌رهاد ره‌سوڵ گورون كه له‌نێو خه‌ڵكیدا به‌حاكم فه‌رهاد ناسراوه، پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی‌و ئەندامی خولی دوەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوه‌له‌سه‌رپشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ده‌ركه‌وتنی وه‌ك بێژه‌ر له‌كه‌ناڵێكی نزیك له‌پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه بۆ زۆرێك جێگای پرسیار‌و سه‌رسوڕمان بو.
له‌پاش بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی چونیشی بۆ ئه‌و كه‌ناڵه، به‌شێك له‌بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌دژی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دابو كه ئه‌وان به‌خاوخێزان‌و خزمانیشمانەوە هەرگیز لەهەوڵی پلەو پۆست‌و ئیمتیازاتی ژیانی تایبەتی خۆیاندا نه‌بون، هه‌ر بۆیه “چونی حاكم فه‌رهاد بۆ كه‌ناڵی كوردستان 24 ئێمه‌ی نیگه‌ران كردوه، به‌ڵام ئه‌و ئازادیشه له‌و كاره‌ی”. له پاش ئه‌و به‌یاننامه‌یش برایه‌كی حاكم فه‌رهاد به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه “به‌وپه‌ڕی خۆشیه‌وه پشتگیریی له‌كاك حاكم فه‌رهاد ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌كاركردنی ناوبراو له‌كه‌ناڵی كوردستان 24″.
حاكم فه‌رهاد هه‌رچه‌نده بۆخۆی ره‌تی كرده‌وه له‌باره‌ی ورده‌كاری ئه‌و بڕیاره‌ی‌و هۆكاری چونی بۆ كوردستان 24 قسه بۆ ئاوێنه بكات، به‌ڵام ئه‌و گوتی”كاركردنم وه‌ك راگه‌یه‌ندكار له‌فیكرو ئایدۆلۆژیای سیاسی‌و بیروباوه‌ڕم دو شتی جیاوازه‌و وه‌ك مرۆڤێك ئازادی ئه‌وه‌م هه‌یه كه له‌هه‌ركوێیه‌ك خۆم پێم باشبێت كاربكه‌م، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ره‌خنه‌ش ده‌گرن نایانه‌وێت له‌مافی ئازادی تاكه‌كه‌سی تێبگه‌ن، هه‌ر بۆیه ناكرێت به‌هۆی ئه‌وانه‌وه له‌كاركردن به‌رده‌وام نه‌بین”.
فه‌رهاد ره‌سوڵ گورون كه له‌نێو خه‌ڵكیدا به‌حاكم فه‌رهاد ناسراوه، له‌ساڵی 1956 له‌سلێمانی له‌دایك بوه‌و به‌شی یاسای له‌زانكۆی به‌غدا ته‌واو كردوه، ناوبراو خه‌باتێكی زۆری له‌نێو ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا هه‌بوه، ئه‌و یه‌كێك بو له‌دامه‌زرێنه‌رانی دادگای باڵای شۆڕش له‌ساڵی 1980و له‌سه‌ره‌تاكانی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان‌و له‌نێوان ساڵانی 1983 تا 1990 كاری بێژه‌ری‌و پێشكه‌شكاری‌و ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی كردوه، دواتریش له‌كه‌ناڵه‌كانی خاك‌و كوردسات كه خاوه‌ندارێتیان بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه كاری كردوه، پاشانیش چه‌ند پۆستێكی حكومی له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی وه‌رگرتوه‌و بوەته بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری‌و ھونەری سلێمانی لە2005 تا 2007، دواتریش له‌ساڵی 2010 تا 2014 ئەندامی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوه‌له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی، هه‌ربۆیه بۆ پیاوێك كه هه‌مو ژیانی له‌نێو راگه‌یاندنی یه‌كێتیدا به‌سه‌ربردبێت، ده‌ركه‌وتنی وه‌ك بێژه‌ر له‌كه‌ناڵێكی نزیك له‌پارتی هه‌رای نایه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست