بارزانی پێی شەرمە هۆشیار زێباری لەسەر دزی دەردەکرێت، لێ پێی شەرم نییە ئەو هەموو خیانەتە لە کورد دەکات
Monday, 29/08/2016, 19:59
ئەمڕۆ ٢٩- ٠٨- ٢٠١٦ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی پارتی لە هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ شاندێکدا گه‌یشتنه به‌غدا، شاندەکە پێک هاتبوو لە نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی و فواد حسێن، هەروەها رۆژ نوری شاوه‌یس و فه‌لاح مسته‌فا، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبوونه‌وه. مەبەستی ئەم سەردانە هەروەک راگەیاندنەکانی پارتی باسیان لێوەکردووە، گوایە بۆ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی هه‌رێم و به‌غدادە لەوانە دۆسیه‌ی فرشتنی نه‌وت (له نێویاندا نه‌وتی كه‌ركوك) هەروەها گفتوگۆكان لە بواری ئەمنی و پرۆسەی ئازادكرنەوەی شاری مووسڵ و پەیوەندییەكانی داهاتووی نێوان هەولێر و بەغداد، دیسان مه‌سه‌له‌ی لێپێچنه‌وه و لەسەر ئه‌گه‌ری لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له هۆشیار زێباری خاڵی مەسعود بارزانی بۆ ئەو مەبەستەش وه‌فده‌كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌كانیش ده‌كات بۆ رێگریكردن له‌لابردنی هۆشیار زێباری وەک وه‌زیری دارایی عیراق".
لەم بارەیەوە ئەندام پەرلەمەنتارێکی کورد (ئەحمەد حاجی رەشید)٠ بەم شێوەیە باسی لە رەوشی بەڕێوەبردنی لێپرسینەوەکە و هەڵویستی پارتی کرد:
تا ئێرە هەواڵەکان بەم شێوەیە باس لەسەردانی نێچیر و شاندە یاوەرەکەی دەکات، هەڵبەت مەبەستی سەردانی کوتوپڕی نێچیرڤان بەم پەلەییە بۆ بەغداد، تەنیا یەک مەبەستی تێدایە ئەویش داواکردنە لە عەبادی بۆ ئەوەی هۆشیار زێباری لە پۆستەکەی لانەبری، چونکە خاڵی مەسعود بارزانییە و لەسەر لیستی پارتیی کراوەتە وەزیر، پارتیی و بنەماڵەی بارزانی پێیان خۆش نییە، ئەو کاندیدەی پارتیی کە خاڵی سەرۆکی پارتییە، چەندین ساڵە پۆستێکی گرنگی لە حکومەتی عێراقیدا هەیە، متمانەی لێبسەننەوە و لە وەزیری دەربکرێت، بۆیە چوونی نێچیرمەسەلەیکی سیاسی نییە و هیچ دەستکەوتێکی بۆ کورد و هەرێم تێدا نییە وەکو ئەوەی کە پارتیی دەیانەوێت کێشەی دارایی و کۆمەڵیکی کێشەکانی دیکەیان لەگەڵ بەغداد چارەسەر بکەن، بەڵکو لەم سەردانەی نێچیر کە لەسەر داوای مەسعود بووە، لە نێچیری داواکردووە بۆ بەغداد بچێت، تەنیا بۆ ئەو مەبەستەشە کە بنەماڵەی بارزانی تەنگاو بوون وپێیان خۆش نییە، خاڵی لە سەر دزی دەربکرێت و ببێتە لەکەیەکی شەرمەزاری بۆیان، مەسەلەی شەرمەزارییش لە خانەی موراڵی ئەم بنەماڵەیەدا نییە و لێی تێناگەن. چونکە هەروا گۆش کراون، لێ وەکو خیانەت و دزییکردن لە ناو کۆمەڵگای کوردییدا ئەوان گوێشیان لەوە نییە، کە لەلای کورد بەو چاوە سەیربکرێن، بەڵام بۆ ئەوان لای بێگانە و غەیری کورد مەبەستیانە ئەو لەکەیەیان بەرنەکەوێت و مۆرکی دزییان لێنەدرێت، ئەوان خۆیان وەکو نەعامەکە وان کە لای بێگانە سەریان کردووە بە ژێر لمدا، پێیان وایە مێژووی پۆخڵیان بەم لانەدانی هۆشیار ئاشکرادەبێت، بۆیە ئامادەن مەسەلەی کورد بکەنە قوربانی مانەوەی هۆشیار زێناری لەسەر ئەو پۆستەی و ئەگەر مەترسییەکە زیاتر بێت ئامادەشن قوربانی گەورەتریش بدەن بۆ ئەو مەبەستە.
شایانی باسە هۆشیار زێنباری بانگێشتنی پەرلەمان کرابوو لەسەر ئەم چەند خاڵەی خوارەوە تا لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت:
1- به‌كرێگرتنی فڕۆكه‌ی تایبه‌ت بۆ گه‌شتێك به‌بڕی 90 هه‌زار دۆلار.
2- زیادكردنی خه‌رجییه‌كانی میوانداری له 25 ملیۆن دیناری مانگانه بۆ 50 ملیۆن دینار، له كاتێكدا به بڕیاری خۆی و به هۆی خراپی باریی داراییه‌وه خه‌رجی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی تری كه‌مكردووه‌ته‌وه سێ له‌سه‌ر چوار.
3- به‌كرێگرتنی خانوویه‌ك به 188 ملیۆن دینار بۆ ساڵێك.
4- به‌كرێگرتنی خانوو بۆ لێپرسراوی پاسه‌وانه‌كانی و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌كه‌ی به 49.506.000 دینار.
5- دامه‌زراندنی 450 پاسه‌وان به پێچه‌وانه‌ی یاسای بودجه و یاسایی به‌ڕێوه‌بردنی دارایی و گواستنه‌وه‌یان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی.
6- زیادی خه‌رجی ئیفادات.
7- دابینكردنی كه‌ره‌ڤانه به‌بڕی 200 ملیۆن دینار.
8- نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووی مه‌سعود به‌رزانی به بری 929 ملیۆن دینار.
9- كه‌مته‌رخه‌می له وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌شێك له قازانجی بانكی بازرگانی عیراقی و هه‌ڵنه‌سان به سزادانی كۆمپانیای كیكارد كه كه‌مته‌رخه‌مبووه.
10- پێدانی عه‌قد و زه‌مانكردنی هه‌ندێك كۆمپانیا كه كوردن (زۆربه‌یان پارتین).
11- خه‌رجكردنی بڕی 27 ملیار دینار بۆ هه‌رێم به پێچه‌وانه‌ی یاسای بودجه.
وەک سەرچاوەک کوردییەکان دەڵێن، هەروەها ئه‌مین به‌كر مه‌حمود په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو كه هۆشیار زێباری له‌كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌دا به‌تایبه‌ت بۆ زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی له خه‌رجیه‌كاندا نەیتوانی به‌ئاسانی بڕوا به په‌رله‌مانتاران بهێنن. هەر ئەو سەرچاوانە دەڵێن، بەهۆی بڕگەی بابەتی لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی، ئاڵۆزی کەوتە نێو پەرلەمانی عێراق، شەڕ لەنێوان پەرلەمانتارانی کورد و شیعە دروست بوو و فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد، بەڵام بێ ئامادەبوونی کورد بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بڕوایان بە وەڵامەکانی هۆشیار زێباری نەهێنا. پەرلەمانتارانی کوردیش پڕۆسەی دەنگدانەکە رەتدەکەنەوە و بە فشاری سیاسی ناو دەبەن.
بۆ بینی تەواویی لێپرسینەوە لە هۆشیار زێباری ئەو ڤیدیۆیەی خوارەوە ببینە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست