کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خولەی چەخماخە، یان خولەی چەخماخساز!؟

Saturday, 27/08/2016, 19:15


 مەحمود سەنگاوی، یان غەریبە کوێر کە ئێستا خۆی لێ بۆتە ڕامبۆ ،لە هەڵەبجە و لەگەڵ بەناو پێشمەرگەی کۆن و دێرین(مێژووی کۆن و دێرین هەیە، نەک پێشمەرگەش کۆن و دێرین) لەوێدا مەحمود سەنگاوی باس لە دزینی ٢٨ ملیار دۆلار دەکات، کە پارتی ئاودیوی کردوون و هەموو ئەو کارەسات و ناهەمواریەی بەسەر کوردستانی باشووردا هاتوە ، لەملی پارتی دەئاڵێنێت. 
حەتمەن ئەوەی خولە درکاندی شتێکێکی گەلێ بچووکە و لەچاو ئەو هەموو تاڵانی و دزی و فزییەی مەسعود و جەلال ، ڕەنگە هیچ نەبێ. ئەو ئەڵێ ٢٨ ملیاریان دزیوە، بەڵام لەڕاستیدا ئەو ژمارەیە گەلێ کەمە و ئەو تاڵانی و فەرهوودیەی پارتی و یەکێتی لەو ڕۆژەوەی دەسەلاتی خۆیان سەپاند ، زیاترە لە ٣٠٠ ملیار دۆلارە. ئەم ژمارەیە بەشی گەورە و زۆری بەر بنەماڵەی بارزانی ئەکەوێ.
خولە سەنگاوی چونکێ‌ پیاوێکی سەربازی جەربەزە و جوامێر نییە لەکاتی قسەکانی و دوای ئەوەی بەرپرسیارێتی گەورەی خستە ئەستۆی پارتی و بنەماڵەی بارزانی، کەچی ووتی؛ ڕێزم هەیە بۆ بارزانی. ئەم ڕستەیەی خولە سەنگاوی بەتەواوی ئەو ڕاستیەیە دەردەخات. کەئەم پیاوە چەندە ترسنۆکە.
خولە سمێڵ بۆیاخکراو لەناو ژوورەکەی خۆشی پێویستی بەپاسەوان هەیە و ئەوەتا تەنها خۆی لە خەڵکی بێ چەك و ڕۆژنامەنووس مۆڕ ئەکاتەوە و تیرۆریان ئەکا. کەچی بۆ کەسێکی وەك خالیدی خولە سوور نەیتوانی ڕووبەڕووی ببێتەوەو تا دواتر لەڕێگای چەند تیرۆریستێکیەوە ، زەفەریان پێهێنا و لەناویان برد. ئەم جەنەڕاڵە فەلە وەك مەلا مستەفا کە چۆن کاتی خۆی پشتی کردە شۆڕی مهاباد و تا ڕوسیا نەوەستایەو دواتر خۆی لێکردین بەجەنەڕاڵ. ئاوهاش ئەم بەناو سەر و سمێڵ بویاخکراوە، کە لەدنیادا نەبوە کەسی سەربازی خەریکی خۆی بێت و لەکاتی شەڕدا خۆی لە بۆیاخ هەڵکێشێ. هاتوە ئەڵێ (پارتی دزە، بەڵام ڕێزم هەیە بۆ مەسعود بارزانی). وەك ئەوەی پارتی هی مەسعود نەبێ!؟
ئەم کابرا بوودەڵە و ترسنۆکە ڕێز بۆ کەسی دز و تاڵانچییەکی وەك مەسعود دائەنێ. ئەم چەکدارە فەلە هەتا ماوە ئەبێ سڵ لە سێبەری خۆشی بکاتەوە. دەنا مەسعودێکی جاش و سیخوڕی تورکیا و کورد کوژ کە هەنووکە کوردستانی باشووری تووشی هەزار دەردە سەری و ماڵوێرانی و ئاشبەڵ کردوە کەی خاوەنی ڕێزە. بەڵام دیارە ئەم خولە چەخماخسازە لە مانای ووشەی ڕێز جارێ تێنەگیشتوە بەتەواویی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە