کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رووسیا و ئەمریکا لا دروست بۆ بەرەو پێشەوە بردنی هەنگاوەکان یەکهەڵوێستی خۆیان راگەیاند

Saturday, 27/08/2016, 11:05


بی بی سی بە زمانی ئینگلیزی لە ٢٧/٨/٢٠١٦ پێنج کاتژمێر لەمەوبەر، دەنووسێت، رووسیا و ئەمریکا چاوڕۆشەنیان لا دروست بووە بۆ بەرەو پێشەوە بردنی هەنگاوەکان. 
دوای دە کاتژمێر لە کۆبونەوەی ئەمریکا و رووسیا لە شاری جنێف، جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە لەگەڵ رووسیا لە سەر  زۆربەی بابەتە سەرەکییەکان نزیکبوونەتەوە، تەنیا چەند خاڵیکی بچووک ماوە کە بگەن بە ڕێککەوتن. هەر دوو وڵات چاو رۆشنایان لا دروست بووە بۆ بەرەو پێشەوە بردنی هەنگاوەکان بۆ دۆزینەوەی ئامرازی نەهێشتنی گرفتەکانی نێوانیان کە لە چەند مانگی رابردوودا سەری هەڵداوە.  جۆن کێری ئاماژەی بەوەدا، کە تەنیا رێگە چارە  دۆزینەوەی رێککەوتنی سیاسییە.  کێری دوپاتی کردەوە کە " نزیک بوونەوە هەیە بەڵام پەلە ناکەین لە رێککەوتنەکە، ئێمە دەمانەوێت رێککەوتنێک بێت کە سوودمەند بێت و لە بەرژەوەندیی خەڵکی سوریا بێت، هەروها ببێتە هۆکاری دروست بوونی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکە، ئەمانە بوونەتە هۆکاری ئەوە لە سەر مێزی گفتوگۆ کۆببینەوە لە جنێف.
لە ساڵی ٢٠١١وە، جەنگ و ناسەقامگیری لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بووە بە بەشی میللەتانی ئەو ناوچەیە. بە تایبەتی لە سوریا و کوردستان. لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا، دەوڵەتانی زلهێزی ناوچەکە بە بێ ویژدانانە ژێر بە ژێر خەریکی بە زەبەلاح کردنی هێزە تیرۆریستەکان بوون و بەریاندەدا گیان خەڵکی بێ تاوان و هەژار، بە هەزاران هەزار خەڵکی بێ تاوان کوژران، دەستدرێژی سێکسیان کرا سەر، دەربەدەر و ماڵوێران بوون. ئایا کاتی ئەوە هاتووە  وڵاتانی زلهێزی ناوچەکە و دنیا بیرێک لەو خەڵکە بکەنەوە؟ ئایا بە ڕاستی لە هەوڵی ئەوەدان کە دووبارە بارودۆخەکە بەرەوە ئەوە ببەن کە خەڵک بگەرێتەوە سەر ماڵ و گوزەرانی خۆی؟ ئایا کاتی ئەوە هاتووە ئەو زلهێزانە نیازییان پاک بێت و چارەسەرێکی بنەرەتی بۆ دۆزی کورد بدۆزنەوە؟  ئەو پرسیارانە و دەیان پرسیاری تر لە ئایندەیەکی نزیک وەڵامەکانیان روون دەبێتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە