کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێران دەبێت بە ناوبژیوان لە نێوان تورکیا و سوریا دا

Wednesday, 24/08/2016, 14:39



ناو دەنووسێت: بە گوێرەی هەواڵێک کە لە شەرق ئەلئەوسەت بڵاوکراوتەوە، ئیمرۆ 24/8/2016  لە دوای هێرشە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی شاری تەڕابلوسی سوری،  لە دانیشتنێکی نهێنی دا، ئێران بووە بە ناوبژیوان لە نێوان نوێنەری ئۆردوگان و بەشار ئەلئەسەد و لە هەوڵی نزیک کردنەوەیاندایە لە یەکتر. رۆژنامەی "رۆژانەی لبنان" پەنجەی بۆ ئەو درێژ کردوە کە لەو زوانە وا چاوەڕوان دەکرێت وەفدێکی فەرمی سوری بەرەو ئەنقەرە بەرێبکەوێت.
لەو دانیشتنەدا نوێنەری ئۆردوگان سەڕۆکی سوپای تورکیا هەقی کەرەدیە بووە. نزیک بوونەوەی سوریاو تورکیا لەسەر دەستی ئێران دەبێت، هەر سێ لایەن لە سەر ئەوە پێکهاتوون کە  دیمەشق و ئەنقەرە پابەند بن بە رێککەوتننامەی ساڵی ١٩٩٨  کە هەر دوو لایەن واژۆیان کردوە.
ئەوەی شایەنی باسە، دەقی رێککەوتننامەی ساڵی ١٩٩٨ لە نێوان تورکیاو سوریا بریتیبووە لەوەی کە سوریا چیتر یارمەتی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" نەدات.

سەرچاوە:

https://now.mmedia.me/lb/en/NewsReports/567300-iran-mediating-turkey-syria-talks-report


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە