کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بێ ئومێدبون له‌ سه‌ره‌نجامی دانوستاندنه‌کانی پرسی قه‌یرانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم !

Monday, 22/08/2016, 11:22


خوێندنه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه‌ی به‌دواداچونی ڕه‌وت و ڕێڕه‌وی دانوستانه‌کان له‌سه‌ر پرسی قه‌یرانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و چه‌قی بابه‌ته‌که‌ش خودی مه‌سعود بارزانیه‌ و هه‌ردوو لایه‌نی دژ به‌یه‌ک لایه‌نی پارتی و چوار لایه‌نه‌که‌ی تر، ئه‌و ڕاستیه‌ باش ده‌زانن، ئه‌وه‌ی لای سه‌رکردایه‌تیه‌ ده‌سڕۆیشتوه‌که‌ی پارتی گرنگ بێت ( که‌ به‌ مافێکی خۆی داده‌نرێت وه‌ک هه‌ر پارتێک) دڕێژکردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی بارزانیه‌ له‌ پۆسته‌که‌ی و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رجه‌یه‌کی یاسایی بۆ به‌رده‌وامبونی نه‌ک ته‌نها بۆ ئه‌و دوو ساڵه‌ به‌ڵکوو تا له‌ ژیان بوونی هه‌بێت و هه‌وڵ ده‌دات به‌که‌مترین سازشی شکلی بۆی بجێته‌ سه‌ر. دوو تێبینی له‌سه‌ر پارتی که‌ خوێندنه‌وه‌یه‌کی ته‌ندروستی نه‌بوه‌ له‌سه‌ر حه‌قیقه‌تی ئه‌و پرسه‌و ئاماده‌کاری بۆ نه‌کرابوو یان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرابوو – که‌ ئه‌وه‌ کاره‌ساته‌ له‌کاری سیاسی و حزبی-‌ له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تره‌وه‌ لاوازی وه‌فدی دانوستکاری پارتی که‌ ئه‌ویش له‌ژێر کاریگه‌ری سلبیاتی خاڵی یه‌که‌م ودیاریکردنی که‌سایه‌تیه‌کان‌، چونکه‌ وه‌ک سروشتیکی دنیادیده‌ نه‌خشه‌ سیاسیه‌کان له ‌گۆڕانکاری به‌رده‌وامدان. 
سه‌باره‌ت به‌لایه‌نه‌که‌ی دووه‌م که‌ به‌به‌ره‌ی هه‌موار ده‌ناسرێت به‌پێشکه‌شکردنی پڕۆژه‌کانیان و یه‌کخستنی بۆ یه‌ک پرۆژه‌ وه‌ک بنه‌مایه‌ک به‌ تێبینیه‌کی وورد بۆگۆڕانکاری دورتر له‌ ئامانجه‌کانیان به‌ هه‌وڵدان بۆ گۆڕینێکی سه‌رتاسه‌ری له‌ سیسته‌می سیاسی و ئیداری و ئابوری له‌ حوکمڕانی هه‌ڕێمی کوردستان، له‌ئاماده‌باشی ته‌واودان بۆ قۆزتنه‌وه‌ی هه‌ر فرسه‌تێک، وه‌ له‌و کات وساته‌شدا باشترین ده‌رفه‌ت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ پرسی کورسیه‌که‌ی مه‌سعود بارزانیه‌ که‌ به‌لاوازترین خاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان داده‌نرێت به‌ درێژایی مێژووی ئه‌و حزبه‌.
ده‌کڕێت به‌ دراسه‌کردنێکی واقعی به‌رێوه‌بردنی هه‌رێمی کوردستان به‌دڕێژایی ئه‌و 24 ساڵه‌ له‌ حوکمڕانیه‌کی زۆر خراپ به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌کانه‌وه‌ سه‌ره‌نجامێکی وای لێ بکه‌وێته‌وه‌ و له‌وانه‌یه‌ قوڵتریش ببێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر خەمخۆران له‌ عاقلمه‌ندان و شاره‌زایان و ڕه‌وشه‌نبیران و ده‌سپاکان به‌ڕوحێکی وه‌ک (کوری گه‌ل و خاک) کاروباری داڕشتن و به‌ڕیوه‌بردنێکی ڕاست و دروست نه‌گرنه‌ ده‌ست یان به‌شێوه‌ ڕاسته‌قینه‌که‌‌ نه‌یاندرێته‌ ده‌ست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە