هەموو ڕێگاکان دەچنەوە سەرچاڵە نەوتەکان، کوردیش بووە بە ژمارە
Sunday, 21/08/2016, 19:28
هەروەکوو کە چۆن نەخۆشی سەرەتان دوو جۆرە، باشەکەو خراپەکە، بەهەمان شێوە دوو جۆر ڕۆشنبیر هەیە، باشەکەیان و خراپەکەیان، جیڤارا واتەنی سەربازێکی خۆفرۆش ڕەنگە بتوانیت چەند کەسێکی بە کوشتن بدات، بەڵام ڕۆشنبیری خۆفرۆش دەتوانێت گەلێک بەکوشتن بدات. ئیتر ئەو ڕۆشنبیرە قەڵەم لەشان بێت، یان مایک لەشان، یان شمشاڵ لەشان. ئاخر بیتهۆڤن ئەڵێ ئەگەر چریکەی کەمان هاسانی چریکەی هەژران نەبێت ئەوە هونەر نیەو لۆتێتیە. ئەفسووس ئێمەی کورد،کوردی وەکوو بارزانی و تالەبانی هەیە، کە زۆر زۆر لە سەرەتانە پیسەکە ترسانکتر و بۆگەنترن.
بەڵگە نەویستە کە کێشە وململانێکانێ خوێناویەکانی خۆرهەلاتی ناوەراست، سەرجەمیان پەیوەندی ڕاستەو خۆی بە چاڵە نەوتەکانەوە هەیە. ئاشکرایە کە هەر لە سەرەتای سەدەی رابردوەوە، ووڵاتانی ئیمپریالیستی، هەرچی توانیان وولاتانی چاڵە نەوتەکانیان وەکوو سینی پاقلاوە دابەشکردو ڕێک وەکوو چۆن فستق یان زافەران دەکەین بەسەر پاقلاوەدا، بەهەمان شیوە هاتن ڕەشەووڵاخێکی سعودیەکان بردوو و دابەشیان کردن بەسەر ووڵاتانی عەرەبیدا، ئیتر لە عێراقەوە هەتا دەگاتە دواخاڵی مەراکیش، بۆ بێدەنگ کردن گەمژاندنی گەلانی ناوچەکە گوایە ئەمانە سەرجەمیان لە نەوەکانی پێغەمەبەری ئیسلامن، وەکوو پاشای سعودییە، ئوردوون، تا دەگاتە پاشای شەشەمی مەراکیش محەمەدی شەشەم. ئاشکراشە کە مەلاکانیشیان لە پاڵیاند خستەگەڕ، کە ئەم گەجەروو گووجەرانە، وەلی ئەمری ئەو خەڵکەن. ئەوانەش کە نزیک لە چەپ و نیشتیمان پەروەرییەوە نزیک بونایەتەوە، ئەوا بەدەری شەهید عبدولکەریم قاسم لە عێراق دوکتۆر مسەدق لە ئێران دەبرا، لەوانیش کاڵتر وەکوو حافز ئەسەد، هەرچەند ئەمانە زۆر جیاواز نین، بەلام وەکوو پاشا کۆنەپەرستەکانی دیکەی عەرەب نین، لەبەر ئەوەی کە خوێندەواریان هەیە. دۆستێکم کە سەربەیەکێتی نیشتیمانیە، ووتی: ئێمەو پارتی هەردووکامان لە ئیران بووین، ئەوکاتە لەگەڵ ئامۆزایەکم لەیەک شاری کوردستانی خۆرهەلاتبووین، ئامۆزاکەم خاوەن کۆشێک خێزان بوو، بەدوو سێ مانگ جارێک چەند دینارێکییان دەداینێ، بۆیە لێی پرسیم، ئەری کاکە تۆ شارەزاتری، مەگەر ئێمەو ئیوەش، هەردووکمان واتا "یەکێتی و پارتی" جاشی ئێران نین؟ بۆ ئێوە مووچە وەردەگرن ئیمە بە سێچوار مانگ جارێک نیوە موچەیەک وەردەگرین؟ دۆستە یەکتیەکەیم ووتی ڕاستی وەلامێکی گوونجام بۆ نەدۆزرایەوەو گووتم ئێباش، مادام وادەبینیت بۆ نایەتیە لای ئێمە؟ ئیمپریالیزمی جیهانی بۆ کوردستانیش هەمان مۆدێلیان بۆ ئێمەی کورد بەگەڕ خستووە، بنەماڵەی ال بارزان باشترین نمونەیەکە وەک عەرەبە کۆنەپەرستە نەخوێندەوارەکان، بەگەجەرووگووجەرەکانی دەوروبەریانەوە، هەروەها نموونەی یەکێتی نیشتیمانی وەک دووسێ پلە بەرزتر لە کۆنەپەرستی و خیانەت خۆفرۆشانی بنەماڵەیان بۆ دروست کردووین. پاشاکان و نوینەرەکانی کە ئیمپریالیزم کردونی بە کەڵەگا بەسەر گەلە بەشمەینەتەکانی ناوچەکە، هێندە بیر تەسک و ناحاڵی نەزانن، کە بیریان لەناوگەڵی خۆیان دوور ناکەوێتەوە و زیاتر هەست ناکەن و نابینن. ببینە فەڕانسۆ حەریری چی ئەڵێ، فرانسۆ حەریری بەدان پیانانی خۆی ئەڵی ئەو پارتیانەی کە ڕەوانەی دەرەوەمان کردوون، بە فیلمی دۆکۆمێنتکراو، سواری یەکەبە یەکیان بووین،
بۆ ئەوەی کە گەیشتنە دەرەوە لێمان هەڵنەگەڕێنەوە، ئەمەش بە ئاگاداری دەسەلاتی باڵای سەرانی بنەماڵەبووە. ئەمانە بە خۆیان و دارو دەستە قێزەونەکانیانەوە، ئەوەی کە مرۆڤی ئاسای بیری بۆ ناچیت و بیری لێناکاتەوە ئەنجامی دەدەن، بۆ نموونە دارو دەستەکەی ڕوداو تێڤی ببینن کە چ ڕۆڵێکی نا مرۆڤانەو قێزەون و خیانەتکاری دەگێڕن، هەرلەو کاتەی کە تورکیا ئاگاداری پیلانی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی بوویەوە و تێگەیشت، کە ئیتر ڕۆژائاوا، مل نادات بۆ داخوازیەکانی تورکیا، کە پشتگوێ خستنی داواکارییەکانی تورکیایە، ئەوەبوو دەرگای ووڵاتی ئاواڵاکرد، بۆ پەناخوازانی ناوچەکە و ئەوروپای تووشی گێژاوێک سەختکرد، کەبووە هۆی پەنا بردنی گەلانی ناوچەکە بەرەوە ئەوروپا، کەتەنها نزیکەی ملێۆنێک مرۆڤ بەتەنها ڕوویان کردە ئەڵمانیا. ئالەوکاتەشدا، دەزگاکانی سەربە بنەماڵە یان میتی تورک، لەوانە ڕووداو تێڤی کردی بەهەرا گوایە، کە فینلەندا دەرگای کردۆتەوە بۆ پەنا خوازان،
بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە، یەکەم بە هیوای چۆڵکردنی ڕۆژائاوای نیشتیمان و دروستکردنی دڵە راوکێ لە نیوان شۆڕشگێڕانی خۆرئاوای وولاتبوو، هەرچەند کە مەدیاکانی کوردی وەک پەکەکە بەپەلە هەواڵەکەیان بەدرۆ خستەوە، کە ڕووجاشەکانی سەربەبنەماڵەی ئال بارزان، بڵاوی دەکەنەوە، ئیتر خۆت سەرپشک بە و لەناوەڕۆکی ئەم تاوانە گەورە بکۆڵەرەوە، چوونکە هەواڵەکەی ڕووداو تێڤی نەک هەر راست نەبوو، بەڵکوو بەتایبەت فینلاند، بەسەختی دژی هاتنی پەناخوازان وەستایەوە. ئەمە ئەوە دەسەلمینیت، کەبنەماڵەی بارزانی لەلایەک سەرلە خەڵکەکە دەشێوێنن، لەیەکی دیکە هیوا دەدەن دوژمن و دوژمنی گەلەکامانی پێبەهیز دەکەن. هەروەها ئەوان سەرانی بنەمالەی ئال بارزان، کە بێشەرمانە پەنا بۆ هەموو کارێکی قێزەون بەرن، کە سواری ئەندامانی خۆیان ببن، بۆ ئەوەی کە هەرگیز بیر لەواز هێنانی نۆکەری نەکەن، ئیتر چ دەربایسن ، کە خەڵکی هەژار چەواشە بکەن کە هەنگوین لە فینلاند ڕژاوە. کاتێک ئەم هەواڵەم خوێندەوە، کە ئەندامانی خۆیان مەست کردوەو دوای سواریان بوون و فلیمیشیان گرتوو، ئیتر تێگەیشتم، کە بۆ دوای ئاشکرا بوونی ئەوهەموو خیانەتە، هێستا ئەندامانی پارتی لەدەرەوەی ووڵات سەرسەختانە پارێزگاری لە بارزانی، دەکەن.
کە زانیمان کە ڕژانی دەرییای خوێنی گەلانی ناوچەکە، تەنهاو تەنها، هۆکار ئەو چالەنەوتانەیە کەهەن. ئێستاش چاڵە گازێکی ئێجگار گەورە دۆزراوەتەوە، کە دەکەوێتە نیوان قەتەر و ئێرانەوە. ئیتر بۆ ئەوەی کە ئەوگازە بگەیەندرێتە ئەوروپا، بە هەمان شیوەی پرۆژەی "نابۆکۆ" کە کۆکردنەوەی سەرجەم نەوتی ناوچەکە بە نەوتی کازاغستانیشەوە بە نەمسا، پڕۆژەی گەیشتنی ئەو گازەی نێوان ئێران و قەتەریش، پێویستی بە ڕێگایەکە بە هەرزانترین شیوە بگاتە ناوەندێکی دیاری لە نەمسا، بۆ ئەو مەبەستەش، قەتەر داوای لە سوریا کرد، کە گازەکە لە خاکی سعودیەوە بۆ سوریا لە سوریاسەوە بۆ سەر دەرییای سپی ناوەراست بەڕێ بکەن، بەڵام سوریاییەکان گووتیان ناو، بۆ ئێران گووتیان ئەرێ. ئیتر ئەو نیو ملێۆن کەسەی کەلە سوریا بوونە قوربانی، گووناهی ئەو جالەگازەیە، بڕوانە ئەم لینکە خوارەوە، کە بابەتێکی خۆمە، لە کۆتایی نووسینەکەدا وێنەی پۆتینە و کلیکی بکە:
ئیتر گەنوو گووەکانی وەکوو مەلا عەلی قەرەداخی و مەلاکەی پێنجوێن کە ووتەکانی بە تێکستەوە بۆ تورکی وەردەگێڕن، بۆ سەرلێشێواندنی کوردانی باکور. تا دەگاتە سەرۆ قادر و ڕێبوار وەلی کەریمی رووداوو، کە بەئاستێک لە مرۆڤایەتی خۆیان داشۆردووە، کە تەنها جگە لە روخساریان، هیج پەیوەندیەکیان بە مرۆڤ و مرۆڤاتیەوە نەماوە، مرۆڤ هێندە بێئەخلاق بێت وەکوو ڕێبوار وەلی کەریم شانازای بە میت بوونی خۆیەوە دەکات، ئیتر هیچ بەهاو نرخێکیان دێدا بەدی ناکرێت. کۆمێنتێکی جرجە کوێرەیەکم دی، کەلە فەیسوبوک نوسیوبووی دان بەخۆتاندا بگرن، گوایە ئەمە قەیرانەو گوناهی سەرۆک بارزانی نیە. هەر ئەو جرجە کوێرەی ناو زێرابەکانی مێژوو، ناشیرینترین جنێوی پێداووم، هەرچەند دڵنیا نیم، چوونکە خۆم لە ویسپەڕ ئەو جۆرە تەکنیکە نازانم و خۆشم بەو شتانەوە خەریک نەکردووە، بەڵام لەوە دڵنیام کە ڕامبۆ ئاساش نانی ئەو بنەمالە بۆگەنە بخوا دەبێتە جرجە کوێرەیەکی ناو زێرابەکانی مێژوو. چوونکە ئەو جرجە کوێرەی زێبارەکان، لەمنداڵیەوە یەکتری دەناسین، ئەو جرجە لە ژیانیا نەیوێراوە، کە تەماشای نێو چاوی، ببورن کەوا دەنووسم خوێڕیترین کەسی شارەکەمان بکات. نەک هەر ئەو جرجە کوێرە بەڵکوو سەراپای پیسخۆرەکانی بنەمالە، لەو جۆرە سووک و سەلیمانەن. مەبەستمە بڵێم ئەمانە سەراپایان، لینکێکی جرج ئاسای پیلانەکەی گواستەنەوەی گازەکەن بۆ ئەوروپا.
بە کورتی ئەو کوردانەی کە بەرەی ئیمپریایزم دەستەمۆیان دەکەن و بەخێویان دەکەن، بۆ بە گەیاندنی ئاواتی بازرگانی چاڵە نەوت و چالە گازەکە، پاڵپشتی زۆریان دەکرێت، تا بتوانن لە پرۆسەکەدا بەشداربن، چونکە ئەم جۆرە کەسایەتیانەی وەکوو بنەمالەی ئال بارزان و دەستەو تاقمەکەی "ئەنەکەسە" بە خڵەتەی دەستکەوتەکان قایلن و هەرگیز بیریان لەلای گەلەکیان نیە، هەروەکوو بنەماڵەکانی شاکانی کەنداو، بەڵکوو ئامادەن نیشتیمان بسوتێنن، تەنها خۆیان ئاسودە سەرسەریانە بژین، چوونکە دەبینن، هەروەکوو پێشووتر باسمان لێوە کردوەە، کە نزیکە نیو ترلێۆن دۆلار لەپاش ڕوخاندنی سەدام هاتۆتە گیرفانی خەزینەی هەرێمەوە، کەچی خەڵک برسی و رووت ڕەجالە. چونکە سامانەکانیان سەراپا ڕەوانەی ئەمەریکاو ئەوروپا کردووە، ئەمەش ئەو پلانەیە کە خودی ئەمەریکاو ئەوروپا پیادەکات. بەڵگەی دیکەمان لەم بوارەدا ئێجگار زۆرە، بۆ نموونە " هانس بلیکس" کە هاولاتیەکەی سویدییە وسەربە پارتی گەلی سویدە، هەڵبژێردرا بە سەرپەرشتی چەکە کۆکوژەکانی ڕژێمەکەی سەدام و لەدوای کۆتای کارەکەی، هانس بلیکس لەناوەندی بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکاندا گووتی: کەسەدام بە هیج شیوەیەک جەکی کۆکوژی نەماوە. کەچی لەکاتی دەنگداندا، پارتی گەلی سوید لەهەموو پارتەکانی دیکەی سوید، سەرسەختانە هەوڵی لێدانی سەدامیدا، ئەمە تەنها لەبەر ئەوەی ئەگەر سەدام بروخێت، بەس ئەوان دەزانن کە سەرمایەکەی سەدام لەسوید چەند، هەربۆیەش سەدام و قەزافیان بەپەلە کوشت، کەدەبو نەیان کوشتنایە و لێکۆلێنەوەی ووردوو لەسەرخۆیان لەسەر ئەو سامانە زەبەلاحەی کە بردویانەتە دەروە بکردایە. لە فلیمێکی دۆکۆمێنتاریدا، کەسێکی تونسی ئەڵی زۆر گەراین بەدوای سامانەکەی بن عەلیدا بەلام لە کۆتایدا کەگەیشتینە نزیک بونەوە لەسامەنەکەی بن عەلی، ئیتر دەرگاکان داخران. یەکێک لەژنەکانی شای ئێران کە دەمریت، تەنها کەسێکی نزیکی دەمێنیتەوە کە سامانەکەی پێببڕیت، کەچی هەرلەو ساتەدا، خزمە نزیکەکەی هاوسەر شا، بە ڕووداوی ماشین گیانی لەدەستداو ئیتر سامانەکەی بۆ فەرانسا مایەوە.
بەڵام کوردی ڕەسەن، مرۆڤ دۆست و نیشتیمان پەروەر، هەرگیز ئەوکارە قێزونانەی لیناوەشێتەوە، بۆ نموونە هەر ئەوکاتەی کە شارەوانی ئامەدە رادەستی هەدەپ کرا، شارەوانی ئامەد نزیکەی ٤ ملیارد لیرە قەرزار بوو، بەڵام بەماوەی کەمتر لە ساڵیک قەرزەکانی خۆیان دایەوەو، نزیکەی ٨٥ ئامێری نوێشیان بۆ شارەوانەیەکەیان کڕی. وەکو هەموو ئاگادارین و خوێندومانەتەوە، شەهید عەبدولکەریم قاسم، کە تیرۆرکرا، کرێ خانوو قەرزاربوو، خوسیە موخیکا سەرۆکی ئۆرۆگوای، نەک هەر دزی نەکرد، بەڵکوو لە%٩٠ مووچەکەی دەبەخشیە سندووقی خێرخوازی، چ گیڤارا، دەیتوانی بەپێی پیشەکەی ئەو سەردەمە پاشا ئاسا بژیاییە، کە پزیشک بوو، بەڵام بە ماتۆڕیکەوە گونداو گوند دەگەڕاو چارەسەری نەخۆشە هەژارەکانی دەکرد، " لێڤ نیکۆڵاڤیچ تۆڵستۆی" سامانێکی زل زەبەلاح لەکەس وکارەکەیەوە بۆمایەوە، بەلام ئەم نووسەرە سەراپای سامانەکەی بەخشی بەهەژاران و دوایش خۆی سواڵی دەکرد. وەکوو گووتمان ئەمەریکاو ئەوروپاو تورکیاش، دەیانەوێت کە بنەماڵە ال بارزان سەردەست بێت، بەلام لەبەر ئەوەی سەرانی بنەماڵە و گەجەروو گووجەرەکانی دەرووبەریان سەراپا مرۆڤی ترسنۆک هیچ پووچن، ئەمەش هەرهەموومان بە کردوە و دیدی خۆمان دیومانن، ڕادەست کردنی موسڵ و شەنگال بەڵگەن، ڕاکردن و دۆڵگرتن و زنجیرە ئاشبەتاڵەکانیان گەواهی دەدەن، هەروەها هەر هەموومان ئەو راستیە دەزانین کە تەنها یەک جەلالی دەتوانێت سەدانی بنەماڵەی ئال بارزان بکاتە کوونەوە. بەڵام شۆڕشگێڕانی پەکەکە سەلماندیان کە پڕ بە مانای ووشە قارەمانن، لەخۆبوردەن، کوبانێ شاهیدی دەدات، جیهان شاهیدی دەدات، کە جەربەزەکانی پەکەکە لەگەڵ مستەحیلدا دەجنگن. هەروەها دڵنیاشین، کە ئەمەریکاو ئەوروپاش لەهەموومان باشتر دەزانن، کە پەکەکە و یەپەدە و بەژاک، سێوێکی لەتکراون، ئێمە کە هیچ زانیاریەکی وامان لەبەر دەستدا نیە، ئەو راستیە دەزانین، ئیتر چۆن "سی، ئای، ئەی" ئەو راستیە نازانیت؟ تورکیاش ئەو راستیە دەزانیت، بۆیە هەمیشە باوکەڕۆ و براڕۆیەتی و خۆی زیز کردوەو، وەک گای ئیسپانی شێت وهاربوە.
کورت وکرمانج قارەمانێتی وجەربەزەیی پەکەکە خۆی سەپاند و ئێستا، هەرهەموو بە ئاستە گەیشتوون کە بەبێ پەکەکە، ناتوانن بڕیار بدەن، بەتایبەت بەگەیاندنی بوریە نەوتەکان بەناوی "نابۆکۆ" هەروەها چاڵە غازەکانی نیوان ئێران و قەتەر. چوونکە زۆربەی غاز و نەوتەکە لەخاکی کوردایەو پێوسیتیشە کەبە خاکی کوردا تێپەڕیت.
ئەگینا ناتۆ هەرگیز پێویستی بەوە نەبوو، کە بۆمبە نەوەویەکانی لە بنەکەی ئیجەرلیک بگوازێتەوە، جێگایەکی دیکە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست