کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆحى بەرپەرچدانەوە لەبەرامبەر فاشیزمى خێڵەکیدا

Sunday, 21/08/2016, 19:04


کۆى ڕوداوەکانى کوردستان و ڕەوشى دوگماى سیاسى و ئەو پاوەنخوازیەى  کە تاکە حزبێک لە کوردستان پێى هەڵدەستێت  و ، خۆى بە حیزبى سەرکردە دەقەبڵێنێت ، تەنها ئەو ڕاستیەمان لا دەچەسپێنێت هێدى هێدى فاشیزمى عەشیرەتى پایەکانى خۆى پتەو دەکات و کۆمەڵێک بەڵتەجى و ئینسان کوژ بە خێو دەکات بۆ ترس و تۆقاندن خستنە نێو دڵى هاونیشتمانانەوە  ..ئەمڕۆ فاشیزمى عەشیرەتى  لە کوردستان کە ((پارتیە)) حوکم دەکات و هیچ پێج و پەنهانیەکى سیاسى و کردەى ستەمکارى نەماوە سیستەمى فاشیزم ئەنجامى نەدات تا لە خەڵکى بشارێتەوە ، بە بێ پەردەو بە بێ دەربەستى تاوانەکانى ئەنجام دەدات . ماف و ئازادیەکانى خەڵک لە ژێر پێ دەنێت ، حورمەت و کەرامەتى مرۆڤ دەشکێنێت ، ژیان و گوزەرانى خەڵک تێک دەدات و ، لە هەمان کاتدا کۆمەڵێک دزو جەلادو دەکاتە کەڵەگا بە سەر هاونیشتمانیانەوە ، هیچ ناوەندێکى یاسایى و شەرعى و مەدەنى بوونیان نەماوە تەنها باندى مافیایى حیزبى نەبێت .. بە ئاشکرا بەڵتەجیەکانیان هاوڵاتى دەفڕێنن و دواجار بە دڕندەترین شێوە تیرۆرى دەکەن و مێش میوانیان نییە . ئیتر قسە کردن لە بێباکى ئەم فاشیزمە عەشیرەتیە و دووبارە کردنەوەى  دووبارە بووەکانى ڕابردوو کە زۆر بێزارکەرو بێ تام بووەو وەکو ئەکتێکى سونەتى بێ ئەرزش هیچ بەرهەمێکى نابێت ..ئیعترازاتەکان وەکو دووبارە کردنەوەى ئەو دووبارە بووانە تەنها موتیڤێکە بۆ پتر دەست ئاوەڵا کردنى فاشیزمى خێڵەکى بۆ بەردەوام بوون لە ئەنجامدانى تاوانەکانى . یان خۆبادان و خۆ نمایش کردن و خۆ دەرخستن لە میدیاو تیڤیەکانەوە و شین و شەپۆڕ گێڕان بۆ قوربانیە تیرۆر کراوەکان تەنها خۆ خەریک کردن و خۆ بواردنە لە حەقیقەتى ئەکتى بەرپەرچدانەوە لە بەرامبەر دەعەجانى فاشیزمدا  . شیوەنەکان و هات و هاوار تەنها ڕووى ئەودیوى سایکۆلۆژى شیوەن گێڕانمان بۆ ئاشکرا دەبێت ، ڕێک سەلماندنى تیۆرەکەى ((سیگمۆند فرۆیدە)) لە ڕووى سایکۆلۆژیەوە ، کە پێیوایە شین و شەپۆڕ گێڕان بۆ قوربانى و مردووەکان جۆرێکە لە چێژ  وەرگردن ، لە نەستەوە جۆرێکە لە  پیشاندانى خۆشى و حەز کردن لە مردنى ئەو کەسە ، شیوەن کردن جۆرێکە لە دەربڕینى خۆشى و ئاسودەیى بۆ لە ناو چوون و مردنى ئەو کەسە .. چونکە ئەزموونێکى مێژوویمان هەیە لە گەڵ  سیناریۆى  ئەم جۆرە کارەساتانەدا ، لە چرکەساتى هەر کردەیەکى تیرۆردا سیناریۆى مراسیمى شین و شەپۆڕەکان سەر لە نوێ  خۆیان مانێڤێست دەکەنەوەو ، هەمان ڕوخسارەکان دەردەکەونەوە و هەر ئەو کارەکتەرانەى پێشوى سەر تیڤیەکانن بۆ قوربانیەکان دەست بە شیوەن گێڕان دەکەن و هەمان سیناریۆو هەر هەمان  ئەو قسەو ڕستانە دوبارە دەکەنەوە لە مەحکوم کردنى ئەم دەسەڵاتە کە ژمارەیەکى زۆر تیرۆرى سیاسى و ڕۆشنبیرى فاشستانەى ئەنجام داوە بە شێوەیەکى هۆڤیانە .. ئەم کارەکتەرە شیوەن گێڕانە بیریان چووە شیوەن گێڕان بۆ قوربانیەکان هیچ بەهایەکى سیاسى  نیەو کارێگەرى ئەوەى نابێت تا بتوانێت موویەکى فاشیزمى عەشیرەتى  بپچڕێنێت . ئەسڵەن فاشیزمى عەشیرەتى بەو کاردانەوە پاسیڤە شاگەشکە دەبێت و بە قەد کارەکتەرەکانى شیوەن گێڕ چێژ لەو شیوەن گێڕانە دەبینێت  کە عەزاباران مەراسیم و خۆپیشاندان و گردبوونەوەى بۆ ئەنجام دەدەن ، چونکە دەسەڵاتى فاشیزمى خێڵەکى ئەو شیوەنانە بە جۆرێک لە جۆرەکان بە دیمۆکراسى لە قەڵەم دەدات ، ئەو فەزایە بە فەزاى دیمۆکراسى دەزانێت و بە مەکرەمەیەکى حیزبى دەزانێت بۆ مێگەل، لە هەمان کاتیشدا وەکو دیمەن و ڕوخسارێکى دیمۆکراسى سیستەم پیشانى دونیاى دەرەوەو ڕاى نێودەوڵەتى دەدات .. تەنها ڕێگایەک بۆ بەرگردن لە فاشیزمى خێڵەکى بەرپەرچدانەوەیەتى بە شێوەیەکى ڕادیکاڵانە ، گەڕانەوەیە بۆ ڕۆحى بەرگیرى پەیگیرانە و چاندنى ئەو ڕۆحە لە ناخى تاک بە تاکى ئەم کۆمەڵگایەدا ، فڕێدانى ئەو پارەدایمە ناڕەزایەتیە پۆپۆڵستیەى کە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان بە شێوەیەکى پاسیڤانە هێناویانەتە نێو دونیاى سیاسى ئێمەوەو ، ڕۆحى توڕەیى و ئینێرژى خەبات و تواناى خەڵکیان لاواز کردووە لە بەرامبەر هۆڤێتى فاشیزم دا . چونکە ئەم حیزبانەو کولتورى تەحەزب بوون خەڵگیان لە دۆخى مت بووندا ڕاگردووە و  پتر ڕۆحى شۆڕشگێڕانەى سڕ کردووە ، چونکە ئەم حیزبانە فاکتێکى کاران بۆ بتەو کردنى پایەکانى فاشیزم لە کوردستان ، لە بەرامبەر لە خشتەبردنى خەڵکدا بەشی ڕێویان لە حاشیەى پارتیەوە بەر دەکەوێ  لە تاڵانکارى ، بۆیە ئەمانیش خەڵک سەرقاڵ دەکەن بە ناوى ئۆپۆزسیۆنەوە بۆ پەردە پۆش کردنى ستەمکارى و تاڵانکارى و پاراستنى پایەکانى فاشیزم لە کوردستان . هەر خودى ئەم حیزبە ڕیفۆرمیستانە بەشێکن لە سیستەم و بەردەوامى دەبەخشنە تەمەنى بۆگەنى فاشیزمى خێڵەکى .. تەنها ستراتیژیەک بۆ بەرگیرى و بەرپەرچدانەوەى ستەمکارى هەژاندنى پایەکانى فاشیزمى خێڵەکیە ، پێش ئەوەى ببێتە لیڤینتاسەکەى تۆماس هۆبز و هەموومان لوشکات دەبێت تەواوى ئیرادەکان و تواناکانمان یەکخەین لە چواچێوەى بزووتنەوەیەکى سیاسى ڕادیکاڵ و بەرجەستە کە لە  نێو هەناوى چەوساوەکانەوە هەڵقوڵا بێت بە هەزاران و ملیۆن وەکو مستێکى ئاسنین بکێشین بە لمۆزى ئەم لیڤینتاسە جانەوەرەداو بە خێوکەرەکانی و ئەو فاشیزمە خیڵەکیە کە هەر ڕۆژەو گەنجێکى ئەم وڵاتە بە دڕندەترین شێوە شەڵاڵى خوێن دەکات .. دەبێت ئەو خۆش خەیاڵیە وە لاوە نێین و،  نابێت چاوەڕێى گورگ بکەین مافمان بۆ بسێنێت . چونکە هەر تاوانێک ئەنجام دەدرێت بۆ خۆڵ کردنە چاوى خەڵک  ،  باس لە پێک هێنانى لیژنە دەکەن بۆ دۆزینەوەى تاوان باران ، بەڵام  مەهزەلەکە لەوەدایە ڕاستیەکان ئەوەمان پێ دەڵێت خودى خۆیان تاوانبارى ڕاستەقینەن  ، سیستەم لە هەر تاوان و ڕوداوێکدا هەمیشە ئامانجێکى دیاریکراوى هەیە هەر بۆ ئەوەش سیستەم و دەسەڵات سیستماتکانە کار لە سەر لاواز کردنى زاکیرەو بیرکردنەوەى ئینسان دەکات . مرۆڤى بێ بیرو زاکیرەش ئاسان بە گاڕان دەکرێت . ئەم پارەدایمە سیاسیە تەنها لە کوردستان کارى لە سەر ناکرێت ، بەڵکو ئەمە ئەکتێکى یۆنۆڤێرساڵى فاشیزمى ڕۆژهەلاتیە ، چونکە فاشیزمى ڕۆژهەڵاتى تا ئەو جێگایە پێویستى بە ئینسانە جەنگى بۆ بکات ، یان پاسەوانى بۆ بکات و وەکو بەڵتەجى هەمیشە لە ئامادە باشیدا بێت بۆ ئەنجام دانى تاوان ، یان وەکو کارو مەڕ و بزن بکرێنە ئۆبجێکتێڤ و سەر ببڕێن و سیناریۆ و مەشهەدى سەربڕینەکانیش بۆ ترس و تۆقاندن لە ماس میدیاو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانى دیجیتاڵى کۆمیکایشنەوە پیشانى ئینسان و نەیارەکانیان بدەن و ، جەبروت و دڕندەیى و خوێن خۆرى خۆیان پیشانى مێگەل بدەن ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە