کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەهۆی کۆمپانیای سەلاحەدینەوە، هەموو پارەی هەرێم دەچێتە بانکەکەی نێچرەڤان بارزانییەوە

Wednesday, 17/08/2016, 22:58


پەیامنیرمان ئەو زانیارییەی بۆ ناردووین تێیدا دەڵێت: نيچرڤان بارزانى، کە ناسراوە بە گه‌وره‌ دزى كوردستان، له‌ ريگاى كۆمپانياى سه‌لاحه‌دينه‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌ر ته‌واویى جومگه‌كانى هينان و فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌كانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا گرتووه‌، بەم کارەی ته‌واویی كالايه‌كان زه‌برێكى گه‌وره‌ى داوه‌ له‌ كه‌ره‌تى تايبه‌ت و حكومى.
دیسان دەڵێت: ئه‌و كۆمپانيایه‌ خاوه‌نى زياتر لە 59 كۆمپانياى بچوكه‌ له‌ هه‌ريمى كوردستان، هه‌ر بۆيه‌ رۆژانه‌ كيشه‌ ده‌كه‌ويته‌ نيوان شيخه‌ دزه‌كانى ماڵى مه‌لا مسته‌فاى خاك و نیستیمانفرۆش.
له‌ تازه‌ترين كاری نێچیرەڤان بارزانی، ئەوەیە، کە ته‌واویى پاره‌ى فرۆشتنى به‌نزين وگاز و غازى فراشاو له‌ بازاره‌كانى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بانكى كوردستانى نيچير، کە پێش ئه‌و برياره‌، پارەکان راسته‌وخو ده‌درا بە بانكه‌كانى حكومى له‌ شار و شارۆچه‌كانى هه‌ريمى كوردستان، لەوێشەوە بەشێکی زۆری ئەو پارانە موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دابین دەکرد.
وەک لە زانیارییەکانی پەیامنیرماندا هاتووە، دەڵێت: ئەم برياره‌ى نێچر، مسرور بارزانى توڕه‌ كردووه‌، چونكه‌ پيش ئه‌و برياره‌ ده‌سته‌ڵاتى خه‌رجكردنى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش به‌ سه‌ر ئه‌و پاره‌نه‌دا ده‌رۆيشت بۆ به‌كاريهنانى ده‌زگاكانى پاراستن، بۆیە ئیستا مەسرور له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و برياره‌دا داواى 500 ملیۆن دينار ده‌كات له‌ نيچير، تا ئیستاش نێچیر وەڵامی نەداوەتەوە.
کوردستانپۆست (نۆما ديانى)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە