کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیتر تیرۆرى ناوخۆ بەسە!

Wednesday, 17/08/2016, 22:28


(قەڵەم ئەو چەکە کاریگەرەیە کەخاوەنەکەى یان بەندیخانەو دەربەدەری وسێدارە چاوەڕێیەتى یان پارەو پلەو پایە، وێنەى کەسى یەکەمیان زۆردانسقەو پڕبایەخن، وە وێنەى کەسى دووەمیان وەک گەڵاى دار زۆرو بێ بایەخن.)
-----------------------------
      شانازى ئەمڕۆى کورد هاوپەیمانى هاوپەیمانانە لەشەڕى دژى تیرۆر، بەڵام ئێمە هێشتا بۆ یەکلایى کردنەوەى ئاریشە و خواستى حیزبى و تاکەکەسیەکانمان پەنا بۆ تیرۆرى تاکەکەسى دەبەین، ئاخر ئەم هاوهەڵوێستیەمان لەگەڵ هاوپەیماناندا بۆ تیرۆرە ناوخۆییەکان هیچ تکایەکمان بۆناکات.
     تیرۆرى ناوخۆ تاکەى؟ دوێنێ لە کەرکوک و هەولێرو سلێمانى و گەرمیان وا ئەمڕۆش لە دهۆک، ئەم جۆرە تیرۆرانە هەرسیناریۆیەکیان بۆ دروستبکرێت پەیامى تیرۆرەکە ڕون و ئاشکرایە، ئەمە پاکتاو و (تێفیە حسابات) ە لە دەرەوەى یاسایە و گەڕانەوەیە بۆ یاساى جەنگەڵ.
      وەک وتم پەیامى ئەم جۆرە لە تیرۆر زۆر ڕون و ئاشکرایە تیرۆرى ڕۆژنامە نوسێک لە سەر ئامادەکردنى ڕاپۆرتێک و یەکێکیتر لە سەر نوسینى بابەتێک و سیاسیەک لەسەر درکاندنى چەند ڕاستیەک و یەکێکیتر لەسەر نوسینى چەند تاتۆیەک لەسەر جەستەى خۆى و یان هەوادارى بۆ لایەنێکى تر .......هتد، بەکورتیەکەى هەموو ئەو تیرۆرانە تیرۆرى حیزبین ، هەرکەسێک ئەنجامى دابێت هەر سیناریۆیەکى بۆ دروستبکرێت بەرپرسیاریەتى ئەو تیرۆرە دەکەوێتە ئەستۆى لایەنى ئیدارى و ئەمنى ئەوناچەکەیە.
      ئەم کردەوە تیرۆریانە لە ڕاپۆرتەکانى ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤ وون نابێت، هەروەک دەبینیین ساڵانە ناوى هەرێمى کوردستان لە ڕاپۆرتەکانى ڕێکخراوى (هیومان ڕایتس ۆچ) لە پێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤدا دێت.
      دەتانەوێت بەو جۆرەتیرۆرە چ پەیامێکمان پێ بدەن، پەیامى تیرۆر هەر تیرۆرە ئیتر لەژێر هەرناو و سیناریۆیەکدا بێت، تکایە تیرۆرى ناوخۆ بەسە سیناریۆکان ڕونن ، دەستەکان ئاشکران، تیرۆرکراوەکانیش قوربانیین، لەوەزیاتر خۆشتان و مێژوەکەتان و ئەزمون و هەرێمەکەش ناشیرین مەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە