کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سکرتێرى سەندیکاى رۆژنامەنوسان بەیاساى موبایل شکات لە رۆژنامەنوسێک دەکات

Wednesday, 17/08/2016, 22:20


سکرتێرى سەندیکاى رۆژنامەنوسانى کوردستان هەندرێن ئەحمەد لەسەر پشکى حزبى شیوعى کوردستان کار بە یاساى رۆژنامەگەرى ناکات و بە یاساى خراپ بەکارهێنانى ئامێرەکان و مادەى دوو سکاڵا لە رۆژنامەنوسێک دەکات .
لەدواى ئەوەى ماڵپەرى ئاگاپرێس ڕاپۆرتێکى لەسەر راگەیاندنى حزبى شیوعى کوردستان و چەند کەسێک لە نێو ئەو حزبە کرد لەلایەن هەندرێن ئەحمەد ئەندامى کۆمیتەى ناوەندەى حزبى شیوعى کوردستان و بەرپرسى کەناڵى ئاسمانى رێگا و سکرتێرى سەندیکاى رۆژنامەنوسانى کوردستان و فازڵ عەباس بەرپرسى بەشى هەواڵى ئەو کەناڵە سکاڵا لەسەر جەلال هۆرێنى سەرنوسەرى ماڵپەرى ئاگاپرێس تۆمار دەکات بەپێ یاساى خراپ بەکارهێنانى موبایل.
جەلال هۆرێنى سەرنوسەرى ماڵپەرى ئاگاپرێس رایگەیاند : پێم سەیرە سکرتێرى سەندیکاى رۆژنامەنوسانى کوردستان رێز لەیاساى رۆژنامەگەرى ناگرێت و بەیاسایەکى تر سکاڵا تۆمار دەکات لەکاتێکدا سەندیکا دەبێت پارێزگارى لەو یاسایە بکەن بۆ رۆژنامەنوسان .
هۆرێنى ووتى : سکاڵا کردن لە رۆژنامەنوسان کارێکى ئاساییە بەپێ یاساى رۆژنامەگەرى بەڵام ئەوە نائاساییە سکرتێرى ئەو سەندیکایە بە یاسایەکى تر سکاڵا تۆمار بکات.
هۆرێنى ووتى : لقى سلێمانى سەندیکاى رۆژنامەنوسانى کوردستان داوایان کردوە مادەکە بگۆرن بۆ یاساى رۆژنامەگەرى لەرێگاى ئەوانەوە بانگهێشتنامەکەمان پێ بگات.
جەلال هۆرێنى سەرنوسەرى ماڵپەرى ئاگاپرێس و ئەندامى کاراى سەندیکاى رۆژنامەنوسانى کوردستان و ئەندامى رۆژنامەنوسانى جیهانە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە