کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشمەرگە مەکەنە گلادیاتۆڕی خۆتان !

Sunday, 14/08/2016, 23:31


هیچ دەسەڵات وهیچ وڵاتێک دووگیان نییە. جارێک بۆ خۆی لە دایک بێ وجارێکیش دێمۆکڕاسی بزێنێ . دێمکڕاسی ودێمۆکڕاتیزە کردنی هەر کۆمەڵگا وهەروڵاتێک حەوجێی بە دووشتە (بە گشتی ) ، : باوڕو، کارو تێكۆشانی بێ وچان لە پێناو ئامانجەکان بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەو دوو بابەتەگرینگە. لە سای ئەو رێکارەیە کە خەڵک هەناسەی ئازادی وژیانێکی ئاسودە تاقی دەکەنەوە. بەرەپێش بردنی ئەو دوو رێڕەوەش بە دەستی کەسانی لێزان ودوورناس مسۆگەر دەبێ نەک بە سیستمی بنەماڵەیی وعەشیرەگەری.
لەوەتی لە بیرمە لە باشووری وڵات و رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگە رۆڵی گلادیاتۆڕی بینەوە. بەوواتایە زۆر هاسان منداڵی هەژارو چەوساوەی کورد وەک بەرخی قوربانی چوونەتە بەردەستی حیزب وسەرکردەی حیزبی و بنەماڵەی دەسەڵاتدار. هەرجارێک بە بیانوویەک شەڕێان پێکردوون. کاتێکیش کە تووشی شکست بوون وەک مەلا مستەفا، یان بەشەو هەڵاتوون یا بۆسەی داگیرکارلە خشتەی بردوون. نموونەمان زۆرە وپێویست بە وەبیرهێنانەوە نییە.
لە سەر رووپەڕی کوردستانپۆست چەند جارم گووتووە ودەیڵێمەوە: ئەو شەڕەی کە ئێستێ / پێشمەرگە / دژی داعش دەیکا شەڕێکی پیرۆزەو کەس حاشآی لێ ناکا . بەڵام ئەو شەڕە شەڕی رزگاری وشەڕی نیشتمانی ونەتەوەیی نییە . دوای داعش تازە برینەکان قۆڵتر دەبنەوە شەڕی خۆدرێن دەست پێدەکاتەوە. ئەو جار وەک رابوردووش نابێ . چون ژێرخانی ئەو وڵاتە مل بە کۆتە پڕە لە نفت وسەروەت وسامان. لەوەش بترازێ جیرانی وەک کۆماری ئیسلامی تورکیەشت هەبێ و دەسەڵاتیش تا ملان نۆکەری ئەو جیرانە بێ رۆژگار دەبێتە شەوەزەنگی ئەنگوست لە چاو . ئەوڕۆکە سەردەمی هەری خۆشی ژیانە لە باشووە ، چاوەڕوانی داهاتوودەبین بزانن چۆن جەهەننەمێکمان بۆ هەڵدەگیرسێنن.
دەسەڵاتێك کە نە پارڵمانی دیارە ، نە هێزی یەکگرتوو ، نە ئابووری ، نە کشتووکاڵ ،نە ئاژەڵداری ، نەزانکۆ ، نە ئازادی و،،،،،، ئەمن نازانم پێشمەرگە بۆ چی شەڕ دەکا ؟ ! لە سەردەمی / ڕۆم / دا گلادیاتۆڕ هەبوون کە بۆ پاراستنی دەسەڵات وگەمەو خۆشی خەڵک شمشیریان دەوەشآند ، چون هیچ ئیرادەیەک بە هێزیان لە خۆیاندا شک نەدەبرد . بۆیە بەو ژیانە رازی بون. پێشمەرگەی کورد لە باشوور دابەش بووە. لە سیستمی ئەو گەندەڵ دەسەڵاتەدا هەر کەس چەکداری زۆر بوو یان چەکی قورسی هەبوو قسەی پێیە. بەرۆژی رووناک رۆژنامەوان ترۆر دەکرێ کەس هیچ ناڵێ. هێز، هێزی زەبری شمشیرە و نووکی خەنجەر.
رە نگە خەڵک بڵێن : ئامریکاو هاوپەیمانەکانی دۆستی دەسەڵاتن. ئەوان بۆ هیچییان پێ ناڵێم. منیش دەڵێم نە ئامریکا و نە هاوپەیمانەکانی دۆستی ئەو دەسەڵاتە نین. بەڵام لە ترسی / داعش / هەرچی قڕپۆک وئەیاغە هەڵیان بژاردوە وکردوویانەتە دەسەڵات تا ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان لە سەر خوێنی ڕۆڵەی کورد بپارێزن ! پێشمەرگەی هەژار وساویلکەش لە بێچووە مار ترساوە تووشی هەژدیها بووە.
دەستەواژەی پێشمەرگە جودایە وپێشمەرگاتیش جودا. ئەو کەسانەی کە بۆ پاراستنی کەرامەتی کورد گیانی خۆیان فیدا دەکەن قەت لە بیر ناچنەوە. ئەوان لە بەرەکانی شەڕدان ودەسەڵاتیش لە بەرەی شەڕی دۆڵاروشەڕی ناوخۆییدا خەنجەر دەسوێو تیڕ نابێ. لە راستیدا جگە لە شەڕی داعش، شەڕێ هەری گرینگ ئەو بارودۆخە تاڵەی شەڕی ناوخۆییە کە رۆژانە دەیبیسین. تەنیا دەنگی تفەنگ نابیسین دەنا هیچکات دەسەڵات ئەوەندە شپڕێو نەبووە. لە ترسی ئامریکاوش نەبوایە شەڕە تەقە دەستی پێکردبوو.
" گووتنێکی کورت "
خاڵێکی دیکەی کە بەکورتی ئاماژەی پێدەکەم ئەوەیە کە : حیزبەکانی زەمینگیرکراوی رۆژهەڵاتی کوردستان پەیتا پەیتا دەڵێن بۆیە کۆماری ئیسلامی ناڕووخێنین چۆن / ئەزموونی / باشووری کوردستان ڕەچاودەکەین ودەیپارێزین! بڕۆن دوای رۆژی ئەو بەشە لە وڵات بنرخێنن کە خەڵک چی لێ بەسەردێ ؟. ئەگەر ئەوەیە ئەزموونی دەسەڵاتداری،ئەزموونی هەموودونیا بە قوڕگیرێ. لە پشتەوەی هەموو شەڕێکی نەتەوەییدا دەسەڵاتێکی خاوەن پرنسیب وخاوەن یاساو خاوەن دێمۆکڕاسی وڵات بەڕێوە دەبا.ئایا ئەو دەسەڵاتەی باشوورخاوەنی ئەو رێبازەیە کە پێشمەرگە خۆی بۆ فیدا دەکا ؟ بە کار هێنانی دەستەواژەی گلادیاتۆڕ بۆ پێشمەرگە هیچ مە بەستێکی خراپی تێدا مەبینن. گلادیاتۆڕەکان شەڕیان دەکرد بەڵام هیچ ئیرادەیەکیان بە دەست خۆیان نەبووە، بەڵام پێشمەرگایەتی خاوەنی ئیرادەیە و دەبێ لە پرسە چارەنووس سازەکاندا بڕیاری خۆی هەبێ و بێ ودژی هەر جۆرە
بێئەخلاقیەک ودزی فزی دەسەڵات بوەستێتەوە. چون باروودۆخی وڵات ئەوەمان پێدەڵێ. بۆ داهاتووش ئەگەر ئەو دەسەڵاتە نەما یانژی ئاڵگۆڕی بە سەرداهێنرا ئەو کات پێشمەرگە ئەرکی نیشتمانی خۆی بە پێی یاساکانی سەردەمیانە بەڕێوە دەبا.
گلادیاتۆڕ بە کێ دەلێن : بەکەسێک کە ژیان خۆی لە مەترسی داوێ ، یان ، یانی :شمشیر وەشێن، پیاوی شمشیر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە