کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌سوڵته‌ تیرۆریسته‌كه‌ی كوردیه‌وه‌ به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی تیرۆر

Sunday, 14/08/2016, 21:27


مانه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیرۆری خۆماڵیه‌‌، تیرۆرێك كه‌ بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تێكی له‌په‌نادا ئه‌كرێت، به‌مجۆره‌ش ده‌وڵه‌تێكی فول تیرۆریست دێته‌به‌رهه‌م كه‌ بۆ ژیانی جڕوجانه‌وه‌رانیش خه‌ته‌ر ئه‌بێت.
تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌وان (ویداد حسێن) یه‌كێكیتره‌ له‌و سه‌دان ‌په‌ڵه‌ ڕه‌شه‌ی كه‌به‌نێو ته‌وێڵی ده‌سته‌ڵاتدارێتی ٢٥ساڵه‌ی كوردیه‌وه‌یه‌، گوایه‌ ئه‌بێت به‌ده‌وڵه‌تیش.
-ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ویداد كڵاو سورێك هه‌بوایه‌ ئێستا لیژنه‌ ده‌ لیژنه‌ی هه‌ڵده‌دا.
-ئه‌گه‌ر ویداد پارتی بوایه‌ ئێستا باسی ده‌ستی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی گوێی كاس ئه‌كردین.
من ئیدانه‌ی بكوژان و ئه‌وانه‌ی پشت ڕوداوه‌كه‌ ناكه‌م به‌ڵكو ڕووی گله‌ییم ئه‌كه‌مه‌ سه‌رانی حزبه‌ سیاسیه‌ ڕكابه‌ره‌كانی پارتی كه‌دۆشداماون له‌ئاست ئه‌و هه‌موو تاوانكاریه‌.
ئیدانه‌ی ئه‌و ناكه‌س به‌چانه‌ ئه‌كه‌م كه‌به‌ناوی سه‌قافه‌ت و نیشتمانپه‌روه‌ری و دوڵه‌تی كوردیه‌وه‌ بونه‌ته‌ كۆیله‌ی ده‌سته‌ڵات و پاكانه‌ بۆ هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی نائینسانی ئه‌هێننه‌وه‌.
له‌ئێستادا تیرۆریسته‌ خۆماڵیه‌كان هێنده‌ بێباكانه‌ ده‌نگی ئازاد ئه‌كوژن ته‌نانه‌ت پاساویش ناهێننه‌وه‌ وه‌ك ئه‌و سیناریۆیه‌ی كه‌ بۆشه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان دروستكرا.
ملهوڕانی ده‌سته‌ڵات كینه‌یان له‌ڕۆژنامه‌وانێكیش هه‌ڵگرتووه‌ كه‌ هه‌واڵ به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان نانوسێت.
خوڵقاندنی ئه‌م دۆخه‌ قێزه‌ونه‌ تاك به‌تاكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ لێی به‌رپرسیاره‌ به‌تایبه‌ت سه‌ركردایه‌تی ئه‌حزابی سیاسی ڕكابه‌ر چونكه‌ له‌به‌رامبه‌ر گشت كرداره‌ بێزراوه‌كانی سوڵته‌ی ڕه‌ها ته‌نها به‌نوكی ڕاگه‌یاندنێك پڕۆستۆ ده‌گوترێ، بۆیه‌ تیرۆریسته‌ خۆماڵیه‌كان له‌هیچ شتێك ناسڵه‌مێنه‌وه‌ چونكه‌ به‌رامبه‌ره‌كانیان شه‌رمن و ئیراده‌ سستن.
ده‌بوایه‌ به‌كردار سه‌رۆكی گشت حزب و ڕێكخراوێك پڕۆتسۆ ده‌ست پێبكه‌ن ئه‌گینا ده‌نگی ئازادیخواز له‌م هه‌رێمه‌ كۆچ ئه‌كات و ئه‌وانیش ته‌نیا ئه‌مێننه‌وه‌.
ئیتر به‌سه‌ ته‌سلیم بوون به‌خۆسه‌پێنی خێڵێك تاهه‌رچی بیه‌وێ به‌كه‌یفی گونی زڕۆقیه‌وه‌ بیكات.
به‌سه‌ شه‌رمنی و ئێمه‌ش هێنده‌ له‌چاوه‌ڕوانی مه‌هێڵنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ هیچتان پێناكرێت ڕایگه‌یه‌نن، بائێمه‌ خۆمان چاره‌یه‌ك بدۆزینه‌وه‌.
تاڵان وبڕۆ، دزی ودرۆ
جه‌رده‌و جه‌للادی، تیرۆرو ڕفاندن، سیاسه‌تی چه‌وتی تۆقاندن، خیانه‌ت و فرۆشتنی گه‌ل ونیشتمان، بوونه‌ته‌ به‌رنامه‌ی كاری ئه‌م سوڵته‌ كوردیه‌، ئیتر نازانم چاوه‌ڕێی كام تروسكایی بین له‌م ده‌سته‌ڵاته‌؟
تاكه‌ی میلله‌ت چاوه‌ڕوانی ڕێككه‌وتنه‌كان بێت؟
كه‌ عیبڕه‌ت له‌جێبه‌جێ كردندایه‌ ئه‌رێ كه‌ی ئه‌م عیبڕه‌ته‌ ئه‌بینین؟
به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا، ئیدانه‌كردنی تیرۆركردنی ویداد حسێن حه‌قوایه‌ هه‌موو گه‌لی كورد له‌ده‌می تۆوه‌ بیبیسێت، چونكه‌ ئه‌م سوڵته‌ بۆگه‌ن بووه‌ ته‌نها سڵ له‌ئاماژه‌و ده‌ركه‌وتنی وه‌جهی تۆ ئه‌كاته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە