کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەحمەد دۆران لە لایەن حکومەتی هەرێم تەسلیم بە تورکیا کرا

Saturday, 13/08/2016, 7:50


هەواڵ: ئەحمەد دۆڕان جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری "باتمان"ی باكوری كوردستان، لە لایەن دەسەڵاتدارانی تورکیا هەوڵی گرتنی درا بوو. حکومەتی تورکیا رایگەیاند کە گوایە ناوبراو دەستی هەبووە لە کودەتایی کە دژ بە ئوردوگان ئەنجمدرا.  لە بەرواری ١٥/٧/٢٠١٦دا ئەحمەد دۆڕان لە دەستی رژێمی تورکیا رایکرد بۆ  باشووری کوردستان و پەنای بۆ "حکومەتی هەریم" برد, بە مەبەستی پارێزگاری لێکردنی. دەسەڵاتدارنی حکومەتی تورکیا پەیوەندییان بە دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێم کردبوو پێیان راگەیاند بوون کە "ئەحمەد دۆران" ڕایکردوە بۆ ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم  و لە شاری "زاخۆ"یە.   لە رۆژی هەینی ١٢/٨/٢٠١٦ دا لە شاری زاخۆ لە هەڵمەتێکی سەربازیی هاوبەشی میتی تورکیی و چەکدارانی سەر بە دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێم ، "ئەحمەد دۆران بێتماز" دەستگیر کرا بە کەلەپجەکراوی لە هەمان رۆژدا گەیاندرا تورکیا.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە