تەلەی سێكسی ئەلیكترۆنی چی یە؟
Friday, 12/08/2016, 21:28
پارێزهر دلشاد ماوانی
رۆژ بەرۆژ جیهانی تەكنەلۆژیا بەرەو پێش دەچێت و ژمارەی بەكار هێنەرانی تۆرەكۆمەلایەتیەكان زیاد دەبێت بەجۆرێك گەیشتۆتەبەرزترین ئاست، لەپال ئەو سوودەی هەیەتی چەندەها زیانیشی هەیەكەزۆرێك بەمەبەستی تایبەتی خۆیان بەكاری دەینن بەخراپەكەزۆر كەسیش بوویتەقووربانی تۆرەكۆمەلایەتیەكان .
ئایا لەكوردستان ئەو كارەهەیەو كێن ئەوانەی ئەو كارەدەكەن لەكوردستان ئایا كەس بەو تەلەیەوەبووه؟
-----------------------------
تەلەی سێكسی ئەلیكترۆنی چییە؟!
دەتوانین بلێن بریتیەلەهەلخەلەتاندنی كەسێك لەلایان كەسی بەرامبەرهوەلەرێگەی تۆرەكۆمەلایەتیەكان بەتایبەت فەیسبووك و انستەگرام وەیان لەرێگەی ئیمێل یان هتد .... كەسەرەتا پەیوهندی دەكەن لەرێگەی ئەكاونتێكی فەیسبووك یان انستەگرام یان ئیمێل كەبەناوی كچەوەیە دوای داوای یەكترناسین دەكەن تا داوات لێ دەكەن وێنەبنێری بۆیان دوای دەلیت تۆ كەسێكی زۆر جوانی كامیرەبكەوەكاتێك كامیرەدەنێریت بەهۆی بەرنامەیەكی پێشكەوتوو كچێك نیشان دەدات كەلەرێگەی چاتەوەپێت دەلێت خۆت رووت كەوەئەوهیش وادەكات بەهەمان شێوەتا دەگاتەئەوهی بەتەلەكەوا دەبیت یان هەندێك جاریش ئەوانەی ئەو كارەدەكەن خۆیان كچن كەكور هەلدەخەلەتینن دوای ئەوەكامیرەت بۆ كردنەوەجەستەی خۆت نیشان دان لەماوهی كەمتر لەسێ خولەك هەمووی تۆمار دەكەن بۆ بلاو كردنەوەلەیوتووب و وەناردن بۆ گشت هاورێانت كەلینكەكەی ئامادەدەكەن وهەرەشت لێ دەكەن ئەگەر پارەنەنێریت بلای وی دەكەینەوەبۆ هاورێیانیشت دەنێرین ، ئێستا ئەو جۆرەكارەلەوولاتەعەرەبیەكان بۆتەدیاریدەو رۆژانەچەندین كە س لەترسی ئابرووچوونیان روو لەنووسینگەكانی ناردنی پارەدەكەن و پارەبۆ ئەو كەسانەدەنێرن كەهەركات ویستیان داوای زیاترت لئ دەكەن یان هەرەشەی بلاو كردنەوەی تۆمارەكەدەكەن .تووش بوون بەو كارەوەهەلخەلەتاندنیان بۆ نا هۆشیاریان دەگەرێتەوه.
لە كوردستان ئەو كارەهەیەو كێن ئەوانەی ئەو كارەدەكەن لەكوردستان ئایا كەس بەو تەلەیەوەبووە؟
دەتوانین بلێن ئێستا گەیشتۆتەكوردستان و ژمارەیەكی زۆر بەو تەلەیەوەبووەلەكوردستان وەئەوانەی ئەو كارەدەكەن زۆر بەیان لەوولاتەعەرەبیەكانن بەشێكیشیان خۆیان لەكوردستانن وەهەندێك كچی ئێرانیش ئەو كارەدەكەن كەتاكی كورد هەلدەخەلەتینن ئەو كەسانەی تووشی ئەو كارەدهبن بەهۆی كەمی هۆشیاری یانەوەیە، كەتا ایستا چەندین كەسی كوورد تووشی ئەو تەلەیەبووەبەناچاری بۆ ئەوەی ئابرووی نەچێت پارەی ناردووه.بۆ حیساب بانكی ئەو كەسانە.هەندێك كەسیش گوێی بەهەرەشەكان نەداوەبەئاسایی تێگەیشتووەدوای تۆمارەكەیان بلاو كردیتەوە.بۆ خۆ پاراستن لەو كارەپێویستەدوور كەوینەوەلەقسەكردن لەگەل ئەو كەسانەی نایان ناسین یان نابیت بەهیچ جۆریك كامیرەبكەنهوەبۆیان وەواباشترەناوو ناونیشان و ئیشەكەت و شوینی ئیشەكەتپێیان نەلیت .هیوادارم هۆشیار بن و هەلنەخەلەتێن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست