کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کورتە وەڵام/5

Friday, 12/08/2016, 21:20


1-کوردستانی نوێ10/8/2016هەڵمەتێکی جیهانی بۆلەناوبردنی فیکری داعش.
١-ئەستەخفیروڵا! ئەوە هەمان فیکری پەیامبەرە کە ئومەری کوڕی خەتاب لەماوەی فەرمانڕەوایەتییەکەیدا (13-23کۆچی 634-643زاینی) بەزەبری شمشێر رژانیە کوردستان!
٢-بەڵگە: بەراوردێکی شنگالی 2014و شارەزوری ئەو سەردەمە، کەلەگێڕانەوەی دەماودەم و ئەم هۆنراوەیەی پیر شالیاردا رەنگئەداتەوە: 
هورمزگان رمان ئاتران کژان
ویشان شاردەوە گەورەی گەورەکان
زۆرکار ئارەب کردنە خاپور
گنای پاڵەیی هەتا شارەزور
شن و کنیکان وە دیل بشینا
میرد ئازا تلی وەروی هوینا
رەوشت زەردشترە مانۆە بێکەس
بزیکا نەکا هورمز وە هیچ کەس
واتا:-
مزگەوتان رمان ئاگران کوژان
خۆیان شاردەوە گەورەی گەورەکان
زۆرداری ئەرەب کردنی خاپور
دێی کرێکاران هەتا شارەزور
ژنان و کچان بە دیل ئەگیران
پیاوانی ئازا لە خوێنا ئەتلان
رەوشتی زەردەشت مایەوە بێ کەس
هورمز بەزەیی نەهات بە هیچ کەس
ئەمە لەسەر پارچە چەرمێک دۆزراوەتەوە لە یەکێک لە ئەشکەوتەکانی جێشانەو هەزار مێردی سلێمانی.
تەنیا جیاوازییەک ئەوەیە: مەلا کوردە موچەخۆرەکانی ئەرەب، ساڵانێکی زۆر، کوردە گەوجێنراوەکانیان هانئەدا بەرد بگرنە گۆڕستانی باپیرانیان (کافران) و گوڵ بۆ گۆڕستانی داگیرکەران (ئەسحابیان). ئەمە لە شنگاڵ روینەدا
***
2-هەمان رۆژی کوردستانی نوێ:لاریجانی بۆ بەرهەم- چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا...
١-شەیتان ناوبژیکەربێ!؟
٢-هەرکات کێشەکانی بومەلەرزەو گەرمای هاوین چارەسەرکران، ئەوانەی نێوان هەرێم و بەغداش چارەسەرئەکرێن.
٣-ئەبوایە تەوەری دانیشتنەکەیان، دوربێ!، لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی لەسێدارەدانبوایە. یاکێشەکانی نێوان هەرێم و ئێران، وەک تۆپبارانەکان! کە یەک رۆژ دوای ئەو گەشتە دەستیپێکردەوە!.
٤-تۆبڵێی ئەو سەردان و پێشوازییە هەر بۆ ئارداویکردنی شان نەبوبێ!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە