کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشتی هەورامی ناکۆکی دەخاتە نێوان مسعود بارزانی و نێچیرڤانی برازای

Wednesday, 10/08/2016, 9:53


ئەم راپۆرتە بەشێوەیەکی نهێنی لەلایەن ریان کرۆکەر باڵیۆز و دیبلۆماتکاری ئەمریکی ئامادەکراوەو نێردراوە بۆ ئەمریکا لەبەرواری ٢/٤/٢٠٠٨ ، دواتر پێگەی ویکیلیکس ئاشکرای کردووە.
لەم راپۆرتەدا چەند پرسێک کەوتونە ژێر باس، لەوانە:
>> پشتگیری بارزانی بۆ مالیکی، کە دکتۆر فوئاد حسین راوێژکاری مسعود بارزانی رایگەیاندووە کە لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنی دا لە ٣١ی ئازاردا ، بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ مالیکی دەربڕیوە.
>> دواکەوتنی پیکهێنانی حکومەت لەسەر ئەوەی کە نێچیرڤان بارزانی یەکلایی نەبۆتەوە کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان یان دارایی دەدات بە یەکێتی.
>> دکتۆر فوئاد رایگەیاند کە مسعود بارزانی داوای لادانی ئاشتی هەورامی دەکات لە پۆستی وەزیری سامانە سروشتیەکان بۆئەوەی دەرگای گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەریم و عیراق بکرێتەوە بۆ دەرکردنی بڕیاری "یاسای نەوت و گاز" کە ماوەیەکە وەستاوە، بەلام حکومەتی عێراقیش وەزیر شەهرستانی کە وەزیری سامانە سروشتیەکانی عێراقە لابدات.
>> بێ متمانەیی دروست بووە لەنێوان پارتی و یەکێتی دا لەسەر پرسی بودجە و داهات، کەبەهۆی هەڵسوکەوتە ناتەندروستەکانی وەزیری دارایی لە عێراق هۆکار بووە.
لەم راپۆرتەدا باس لە کەمکردنەوەی وەزیرەکان و دووبارە ڕێکخستنەوەی حکومەتی هەریم دەکات و کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان پارتی – یەکێتی و هەروەها ململانێی نیوان نێچیرڤان بارزانی و مسعود بارزانی مامی لەسەر دیاریکردنی وەزیرەکان.
لەئەنجامی کەمکردنەوەو دەمجکردنەوەی چەند وەزارەتیک کێشەی سەرەکی ئەوەیە کە ئایا کام وەزارەتی سیادی بدریتە یەکێتی بەتایبەت وەزارەتی سامانە سروشتیەکان یان وەزارەتی دارایی کە یەکێتی یەکیک لەم دوو وەزارەتەی داوا کردووە.  بەلام نێچیرڤان بارزانی سورە لەسەر نەدانی هیچ کام لەو وەزارەتانە بەتایبەتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان. دکتۆر فوئاد یەکێکە لەکەسە نزیکەکانی و لەو کەسانەی کە دەتوانێت لەگەڵ نێچیرڤان قسە بکات و قەناعەتی پێ بکات کە دەست لە یەکێک لەو وەزارەتانە هەلگرێت هەر یەکیکیان بێت چونکە یەکێتی کێشەی نیە هەر کامێکیان بەرکەوێت. بۆیە، دکتۆر فوئاد دەلێت قسەم لەگەل نێچیرڤان کردووە و پیم ڕاگەیاندووە کە بۆ مسعود بارزانی پەیوەندی نیوان پارتی و یەکێتی و هەروەها، پەیوەندی نیچیرڤان لەگەڵ مامی دا. گرنگترە  لە پۆستێک.
دکتۆر فوئاد ئاماژەوە بەوە دەکات لەئێستادا حکومەتی هەریم ئامادەیە ئاشتی هەورامی لەپۆستی وەزیری لابدات و دەلێت "ئیمە دەزانین ئەمە ئەوەیە کە ئەمریکایی و بەریتانییەکان دەیانەوێت، و بەهۆی لێدوانەکانی کێشەی زۆری بۆمان دروستکردووە" هەروەها رەخنە لەسیاسەتەکانی ئاشتی دەگرێت و پێی وایە کە وەزیریکی سەرکەوتوو نیە لەبەڕێوەبردنی کاروبارەکانی دا ، و دەلێت "ئێمە وەزیرێکمان ناوێت بەلاپتۆپێکەوە". دکتۆر فوئاد دەلێت چەند جارێک رەخنەکانمان لەمەر ئاشتی هەورامی دا گەیاندووە بە نێچیرڤان بەلام بەهۆی زۆر پێداگریی و پشتگیری کردنی لە ئاشتی هەورامی وازمان لێهناوە لەم دوو مانگەی رابردوودا. لەئیستادا، نیچیرڤان بارزانی لەوە تیگەیشتووە کە ئەگەر یەکێتی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان وەرگرێت ئەوە عیماد ئەحمەد دەچێتە جێی ئاشتی هەورامی ، وە ئەگەر وەزارەتەکە هەر لای پارتی مایەوە ئەوە مسعود بارزانی پێداگری دەکات لەلادانی ئاشتی هەورامی لە پۆستەکەیدا بۆئەوەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی ناوەندا بگاتە ڕێککەوتنێک لەسەر یاسای نەوت و گار کە بەبروای مسعود بارزانی ئاشتی هەورامی هۆکاری تیکچونی پەیوەندیەکانی نیوان هەریم و بەغدایە. بۆیە ، دکتۆر فوئاد زۆر بەبروا بەخۆبوونەوە دەلێت : " لەشەش مانگی داهاتوودا، ئاشتی هەورامی وەزیر نامێنێت"
تێبینی:
زۆرجار ئاشتی هەورامی خۆی بەتەنها سەردانی بەغدای کردووە بەبێ گەرانەوەو پرس بە مسعود بارزانی و هاوکات کێشەی شەخێی نیوان ئاشتی هەورامی و شەهرستانی هۆکاریکی تربووە بۆ درەنگ کەوتنی دەرکردنی یاسای نەوت و گاز لەنێوان حکومەتی هەریم و ناوەند، بەلام سەرەرای نیگەرانییەکانی مسعود بارزانی ، نیچیرڤان سەرسەختانە پشتگیری لەمانەوەی ئاشتی هەورامی کردووە هەر بۆیە لانەدراوە کە ئەمەش کاریگەری هەبوو لەسەر تێکچونی پەیوەندی نیوان نێچیرڤان و مامی. وەک لەکۆتایی کۆمێنتی ریان کرۆکەردا هاتووە و دەلێت : "دکتۆر فوئاد بەسەرسوڕمانەوە پێی راگەیاندم کە لەهەندێ سەرچاوەوە بیستویەتی کە نێچیرڤان بارزانی ، ئاشتی هەورامی وەک سەرۆکی وەفدی حکومەتی هەریم دەستنیشان دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێککەوتنی یاسای نەوت و گاز".
لینکی ئەم راپۆرتە لە پێگەی فەرمی ویکیلیکس:
شایەنی باسە، ئەمە حەوتەمین راپۆرتە لەلایەن مالپەری ١٧ی شوباتەوە ئامادە دەکرێت لەسەر ئەو بەڵگەنامانەی کە ویکیلیکس ئاشکرای کردون.
په‌یجی فه‌رمی ١٧ شوبات له‌فه‌یسبوك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە