چیتر پێشوازی له هیچ مه‌که‌ن!
Monday, 08/08/2016, 20:11
ماوه‌یه‌که (د فواد حسین ) به‌نوێنه‌رایه‌تی (مه‌سعود بارزانی ) سه‌ردانی چوارلایه‌نه‌که‌ی ده‌ست پێ کردووه گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم دووخولی ته‌واو کردووه خه‌ریکه خولی سێیه‌م ده‌ست پێ ده‌کات ٢×٤=٨ جگه له‌خولی سێیه‌می سه‌ردانه‌کانی که ده‌ستی پێکردووته‌وه ، ئه‌م ژماره‌یه‌ش یه‌کسانه به ژماره‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی به‌ناو سازان که له‌دوا کۆبونه‌وه‌دا له ئوتێلی شاری جوان له سلێمانی کۆتایی به‌کۆبوونه‌وه‌کان هات و لێک ترازان دروست بوو، ئه‌وجار ئه‌مریکا هاته نێوانیان دیسان هیچ نه‌تیجه‌یه‌کی نه‌بوو، له ئه‌نجامدا پارتی به‌ئاشکراو به‌زه‌بری هێز په‌رله‌مانی په‌کخست له (٢٠١٥/١٠/١٢) که نزیکه‌ی ده‌مانگه دواتر حکومه‌تی ئیفلیج کردوو وه‌زیره‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی نارده‌وه بۆ ماڵ، جگه له دروستکردنی قه‌یرانی دارایی و که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بڕینی قووتی خه‌ڵک و شاردنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت و دواتریش هه‌ڕه‌شه‌کردنی دوو ئیداره‌یی و دابه‌شکردن و دوله‌تکردنی هه‌رێمی کوردستان به ئاشکراو قائیم کردنه‌وه‌ی سه‌یته‌ره‌کان و ده‌ست پێکردنی سزای سیاسی و گرتنی ئه‌ندامانی حزبه‌کان به‌تایبه‌تی کۆمه‌ڵی ئیسلامی.
هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ش ڕوون و ڕه‌وان له‌سه‌ر ماوه‌ی دووجار به‌سه‌رچووه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بوو ، پارتی به‌مه‌به‌ست کۆبوونه‌وه‌کانی به‌ناو سازانی ڕێکخست بوو وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ په‌کخستنی په‌رله‌مان، چونکه به‌پێی یاسا ئه‌وه ئیشی په‌رله‌مان بوو نه‌ک کۆبوونه‌وه حزبیه‌کان و دیوه‌خان، ئه‌وکاتیش له ووتارێکمدا باسم له‌وه کرد گووتم :(تکایه چیتر به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کان مه‌که‌ن لێگه‌ڕێن با په‌رله‌مان ڕێچکه شه‌رعیه‌که‌ی خۆی وه‌رگرێ چونکه کۆبوونه‌وه‌کان له‌پێناو په‌کخستنی په‌رله‌مانه وه بۆ نا‌ئومێد بوونی ده‌نگده‌رانه به هه‌ڵبژاردن و دامه‌زراوه شه‌رعیه‌کان)، وه ئامانجه‌که‌شی پێکا و چوار حزبه‌که‌ش تاوانبارن له په‌کخستنی په‌رله‌مان.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ ڕووی قسه‌کانم بکه‌مه چوار حزبه‌که و لێیان بپرسم تاکه‌ی ده‌تانه‌وێ کۆبوونه‌وه له‌پێناو هیچدا بکه‌ن؟ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هیچدا بکه‌ن؟
که‌ده‌ڵێم کۆبوونه‌وه له پێناو هیچ واتا ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ی ئێوه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌که‌ی بارزانیدا که پێتان وایه تامی بارزانی ئه‌دا چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کان ناکا چاره‌سه‌ری ژیانی سه‌ختی هاوڵاتیان ناکات کێشه‌ی مووچه‌و چاره‌گه مووچه‌ی مووچه‌خۆران ناکات نه‌ک ئه‌مانه چاره‌سه‌ری کێشه سیاسیه‌کانیش ناکات، چونکه پارتی ئاماده‌نیه ته‌نازول له‌قسه‌کانی پێشووی بکات ته‌نانه‌ت هه‌رباسی وولایه‌تی دووجار به‌سه‌رچووی بارزانی ناکات، ئه‌وان هاتوون باس له پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان بکه‌ن که دوو ساڵی یاسایی خۆی ماوه ئایا کێشه‌ی هه‌رێم پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مانه یان سه‌رۆکی هه‌رێم؟ ئایا ئێستا هاوڵاتیان کێشه‌یان دابه‌شکردنی پۆسته‌کانی ئێوه‌یه یان دابه‌شکردنی مووچه‌کانی ساڵی پار و ئێستایه؟ ئایا تێرتان نه‌خوارد له کۆبوونه‌وه‌ی بێ بنه‌ما و بێ ئه‌نجام؟
که ده‌شڵێم کۆبوونه‌وه‌کانتان له‌گه‌ڵ هیچه، چیتر پێشوازی له‌هیچ مه‌که‌ن به‌ڵێ هیچه هیچێک که وه‌ک (م علی باپیر) له‌که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی گووتی کاک فواد حسین پێی گووتین هیچمان پێ نیه هاتووین گوێ له ئێوه بگرین، که‌واته وه‌ختێک وه‌فتێک هیچی پێ نه‌بێ ، ده‌سته‌ڵاتی هیچی نه‌بێ، له‌شوێنێکه‌وه هاتبێ هیچ شه‌رعیه‌تی نه‌بێ، وه ئاماده‌ش نه‌بێ هیچ گوێ بگرێ، هیچ داواکاریه‌کتان لێ وه‌ربگرێ ، که‌واتا کۆبوونه‌وه‌کانتان هیچه‌و هیچی لێ شین نابێ، هیچی دیکه خۆڵ مه‌که‌نه چاوی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ هیچ کۆمه‌بنه‌وه له‌پێناو هیچ، به‌ڕاستی به‌پارتی بڵێن ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی مسعود بارزانی ته‌واوبووه واز هێنانی ئه‌و مه‌رجی یه‌که‌مه ، گێڕانه‌وه‌ی داهاتوو پاره‌ی نه‌وت و باشکردنی ژیانی مووچه خۆران و هاوڵاتیان مه‌رجی دووه‌مه، ئینجا کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت و دانانی سه‌رۆکێکی تازه‌ی هه‌رێم له‌په‌رله‌مان و پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستورێکی نیشتمانی گشتگیر مه‌رجی سێیه‌م و چواره‌مه، ئه‌گه‌رنا ئێوه‌ش هیچ ده‌بن و له‌کۆتایدا هیچتان بۆ نامێنیته‌وه، تا به‌وشێوه‌یه له‌گه‌ڵ هیچا کۆببنه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست