کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مار و دووپشکی (٢) پێ !

Sunday, 07/08/2016, 21:32


لە سەر رووپەڕی سایتێکی کوردیدا خەبەرێکم وەبەر چاو کەوت کە نووسیبووی ، ئەو ساڵ لە دەڤەری راپەڕیندا / مارو دووپشک / زیادی کردوە و هاووڵاتیان تووشی گرفتی جیددی بون. هەرچەند کە ئەو دەڤەرە خاوەنی ٩٠ مەڵبەندی بنکەی تەندروستی و٦ نەخۆشخانەیە. بەڵام بە هۆی نەبوونی دەرزی ودەرمانی دژە ژەهر بە گوێرەی پێویست جوابگۆی چارەرسەر ناکا.
٢٠ ساڵە لە هەندەران دەژیم. بیست مێش و ٢٠ مار و ٢٠دووپشکم نەدیوە. ئەو وڵاتە نە نەفتی هەیە نە گازی هەیە نە کشت وکاڵێکی تێروتەسەل ونە ئاژەڵداریەکی فراوان. کەچی چاو لە ژینگە ئەو وڵاتە دەکەی مرۆڤ زۆر بە هاسانی دەتوانێ بێ پێڵاو وگۆرەوی بێتە سەر شەقامەکان بە بێ ئەوەی کە لاقی بریندار بێ. سواڵکردن جورمە. هەر ببینن سواڵ دەکا لێی دەپرسنەوە. ( کاری بە دزیش بابەتێکی دیکەیە ) .
دەسەڵاتی مێش خۆرو مارخۆرو دووپشک خۆرو نەفت خۆرو دۆڵار خۆرو ئینسان خۆروسالار دزی باشووری کوردستان وا دەزانن کە دروستکردنی بنکەی تەندروستی بەسە بۆ راپەڕاندنی سڵامەتی خەڵکی هەژار وبێتاوان. بۆ وەرگرتنی چەکی قورس بۆ داهاتووی خۆیان وەک داشە هارە دەچن. بۆ نۆکەری وسەردانەواندن بۆ دوژمن سەرەیان بەستووە وکێبڕکێیانە کە کامیان یەکەم پلە بە دەست بێنن. وەک بەچکە دەڵەک لە ناو کلۆرەکاندا خۆیان حەشآر داوە. رۆژانە خەڵکی بێتاوان تفونەحلەتیان دەکا کە چی هەر دەڵێی نەبای دێ نە بۆران.
من لە خەڵکی دەوەری راپەڕین دەپرسم : مەسعود بارزانی وجەلال تاڵەبانی وئەو سیستمەی کە ٢٥ ساڵي بە کۆتووپەیوەند ئەو وڵاتەی لە شەتەک داوە و خەریکی ساف لە ساف تاڵانی دەکا ، مەترسیدارترە یان ماروو دووپشکی ژێر خاک ؟ من لە خەڵكی باشووری کوردستان دەپرسم ؟ عەلی قەرەداغی ( فشە پڕۆفسۆڕ ) مەترسیدارترە یان مارو دووپشک ؟ لەوانەش بترازێ بەراستی خەڵکی ئێمە ئەگەر بە تەمای ڕەحمی خودا بن ئەو دەسەڵاتەمان بۆ ژێرووژوور بکا قەت ئەوە روونادا.
ئێمـە لە چەنگ مارودووپشک وەزاڵە هاتووین ، کەچی مارودووپشکی ٢ پێ لە سەر سەرمانە وەک دەستاڕی مەرگ رۆژانە بەرەوە توانەوەمان دەباو فەرمانی داچۆڕانی ژینمان دەردەکا. هەموومان دەزانین کە چۆن ئەو جووتە گایە شۆڕشی رۆژهەڵاتی کوردستانیان بە مفت فرۆشت.! حێزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وخەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان یان بە بێ تاوان وەک یەخسیر لە ناو کەمپەکاندا زەمینگیر کردوە . ماروودووپشکی دوو لاق ئەو چووتە گزیرەن کە هەمورۆژێ لە بوومەلێڵی بەیاندا دەنگی مەرگ وهەژاری وبێبەختی بۆ نەتەوەکەمان دەبارێنن.
" گووتنێکی خۆمانە "
هەر ئێستێ یەکە یەکە بەرپرس وستافی سایتی / کوردستانپۆست / ببینم تاقە کەسێکیان ناناسمەوە. نازانم خەڵكی کام شاری کوردستانن. نازانم چکارەن . بەڵام دەزانم ئەو رۆژانە لە لایان ئامریکا و هاوپەیمانەکانی چەکوچۆڵێکی زۆروو چەند فڕۆکەی ئیف ٣٦٠ و چەند پاپۆڕی دەریایی و میلیونان دۆڵار ودەیان ژێردەریاییان پێداون کە هێرش بکەنە سەر / سەری ڕەشی / بارزانی لە هەولێر وساف لە ساف تەختی بکەن وپاشآن سەرجەمی کارمەندانی ئەو ستافە ببن بە / شای / کوردستان. !
بارزانی خاوەنی هەزاران چەکدارە ( فشە چەکدار ) ، بە تۆن چەکی قورسی وەرگرتوە ، بە خەروار دۆڵاری نەفتی کۆ کردۆتەوە ، رۆژانە لە گومرگەکانی سەر سنووری وڵات خەڵک دەڕووتێننەوە . کۆشکو قەڵا، باڵا باڵا، نۆکەروگزیر خەروار خەروار ! جگە لەوانەش خاوەنی ٧٠ ساڵ ژیاننامەی نیگریسی خۆیان لە سەر ناوی کوردایەتی. کە چی تاو نا تاوێک یەخەی / کوردستانپۆست / دەگرن وهەر جارێک خەریکی قەرەچێ عۆنێکن کە بەشکەم ئەو سایتە دابخرێ ، چیدی خەڵکی خاوەن هەڵوێست لە رووپەڕی ئەو سایتە لێیان لە هەڵڵا نەدا .
چەند شەرمە ! بەرگەی دوو وتارناگرن ئەدی چۆن دەبنە شای کوردستان ؟ نووکی خەنجەری مووکار وشیری جەوهەردارتان دەرەقەتی چەند کەسێک دێ کە راستیەکان بۆ خەڵک ئاشکرا دەکەن .لە ئاست داگیرکاریش وەک ژنی حیز پانتۆڵتان شلە. ( مەبەستم بێ حورمەتی بە هیچ ژنێک نییە ، پیاوی حێزیش هەیە ئەوە نییە لە نووسین دەترسن). ئێوە هەوێنی شیری کورد بوونتان هەڵگەڕآوە. تا زیاتر بەربینگ بە / کوردستانپۆست / بگرن ئەوا زیاتر مەزن دەبن وئێوەش زیاتر چووک دەبنەوە.

جەعفەر کەریمی
٧ /٨ /٢٠١٦
تێبینی : من نە کارمەندی ئەو سایتەم ونە هیچ کارەی ئەو سایتە. تەنیا وتاریان بۆ دەنێڕم وبەس. ئەوانیش لە سەر حێسێبی گیرفانی خۆیان بۆمان بڵاو دەکەنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە