مه‌ڕۆ
Saturday, 06/08/2016, 23:02
تۆ ئەوینمان
دوور مەڕۆ
لێرە دڵێك
چاوەڕێیە
هه‌میشه، به‌بۆنت باڵاتر ده‌بێ.
دڵێك
تەنیا بەنزیکیت لێ دەدا،
دوور مەڕۆ
دووریت، جه‌نگێكه
كه‌ون ئه‌شێوێنی
ئه‌هریمه‌ن تژی ده‌كا
له‌وێنه‌ی كوشتن.
لێرە عاشقێك
گرفتارە
به‌وێنه‌ی نه‌گریسی
نه‌گه‌ڕانه‌وه،
لێره‌به،
وه‌ك كه‌مان سه‌ر بخه سه‌ر شانم
وه‌ك پیانۆ
به‌په‌نجه‌كانت
تژیم بكه له‌جاویدان.
کەدوور ئه‌ڕۆی
هیچ چتێ
وه‌ك خۆیان نین،
گه‌ردوون پڕ ئه‌بێ
له‌وێنه‌ی ئه‌هریمه‌ن
بووداش ناتوانێ
نیشتمانم پاك ڕاگرێ.
كه‌تۆ دووری
هەست ئه‌بێته پەڵەهەورێك،
دوور مەڕۆ
دڵێک لێرە چاو لەڕێتە
چاوه‌ڕێی گه‌یشتنه
به‌سۆزێك.
کەدوور ئەبێ
ڕۆژ ڕەش دائه‌گه‌ڕێ و
شەو سپی سپی ئەنوێنێ
ئاو تاڵ ئه‌بێ و
مەی توانای مەستبوونی
منی دێوانەی نابێ و
بەهار ئه‌بێته پایز و
هاوین دەگۆڕێ بۆ زستان.
دووری
هەموو شتە سرووشتیەکان
ئه‌گۆڕێ!
دووری دڵ ئه‌كاته مەیدانی
کوشتن و
شەڕی
گومانەکان،
دەسا
توو پاکی ئەوین
دوور مەڕۆ
ئەی نزیکتر له‌یه‌قین و
ئه‌ی وجوودی منبوون.
له‌نده‌ن
گه‌شاوه جاف
لەژمارە ٩٥٧ی ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ بڵاوبۆتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست