کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڕاجکردنی سەرمایەی خەڵک لە ژێر ناوی گرێبەستە نەوتیەکاندا

Thursday, 04/08/2016, 19:27


 یەکەم - یەکیک لە کیشە سە رە کیەکانی سێکتەری نەوت لە هەرێمی کوردستاندا بریتیە لە ناشەفافی گرێبەستە نەوتیەکان نارونی و بێ ئاگای دەزگا پەیوەندی دارەکانی وەک پەرلەمان ودەستەی دەست پاکی هەریم و هاوڵاتیان لەناوەرۆکی گرێبەستە نەوتیەکان،ئەمەش بواری زیاتر بە گەندەل کاران دەدات و مەجالی ئیحتیکار لە مەلە فی نەوت دا زیاتر دەکات،بەتایبەت کە لە ئێستادا بودجەی هەرێم ناگەرێتەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان ،ئەمەش وادەکات دەسەڵات داران بەویستی خۆیان بودجەی هەریم بەکار بهینن بەبی هیچ چاودێریکی یاسای بۆ نمونە ئەگەر سەیری ئەو گریبەستە  پەنجا سالیە بکەین کە حکوماتی هەریم واژۆی کردوە لەگەل تورکیا بۆ هەناردە کردنی نەوت لە ریگەی  بەندەری جەیهانەوە دەبینین ئەو ریکەوتنە ناوەرۆکەکەی بۆ هیچ یەکیک لە دەزگا چاودیریەکانی هەریم و تەنانەت بەشێک لە هێزە سیاسیە کانی ناو حکومەتیش رون نیە جگە لە سە رۆکی حکومەت و وەزیری سامانەسروشتیەکان  تەنانەت بەپیی زانیاریەکان بەشیک لە ئەندامانی لیژنەی نەوت وگازی هەریم ئاگاداری ناوەرۆکی ریکەوتنەکەی هەریم نین،هەر بەهۆی بیئاگای لایەنە پەیوەندی دارانە لە ناوەرۆکی ئەم ریکەوتنانە  نازاندریت  نەوتی هەریم  بە نرخی چەندو وە مانگانە چەند نەوت هەناردە دەکریت وداهاتە کەشی چەندە؟

دووەم - گریبەستی هاوبە شیتی یەکیکی ترە لە لەکێشەکان کە مانایەک بۆ نەوتی  هەریم وە کە سامانیکی نیشتیمانی نا هێلێتەوە،چونکە گریبەستی هاوبەشیتی سەرەرای ئەوەی کە ناکۆکە لەگەل دەستوری عیراق کە ریگە بە هیچ هاوبەشیک نادات بۆ گەلی عیراق بەپی مادەکانی٤٠ ،٤١  دەستوری عیراق ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە (نەوت مافی گەلی عێراقە و هەرهاوبەشێک بۆگەلی عێراق رەتدەکرێتە وە تەنانەت ئەگەروەبەرهێنەرەکە ناوخۆیش بیت) وە ئەم جۆرەگریبەستە لە هیچ شوینیکی دونیا بونی نیە بەهۆی ئەوەی گریبەستەکانی هەریم لەجۆری گریبەستی هاوبەشین کە پیچەوانەی گریبەستی خزمەت گوزارین زیانیکی زۆر بەر سیکتەری بەرهەم هێنانی نەوت دەکەویت و سودی زیاتر بۆوەبەر هینەرە،بۆنمونە کاتیک نرخی نەوت ٥٠ دۆلار بیت پیویستە حکومەتی هەریم بری١١دۆلار بۆوەبەر هینەر ببەخشیت لە هەر ٥٠ دۆلاریک،بەلام ئەگەر گریبەستەکان لە جۆری گریبەستی خزمەت گوزاری بن ئەوا هەریم پیویستە تەنها ١ دۆلار بدات بە وە بەر هێەر لەکۆی٥٠ دۆلار بەمەش  لەکۆی هەر٥٠ دۆلاریک ١٠ دۆلار بۆ حکومەتی هەریم دەگەریتەوە. 
سییەم - گریبەستەنەوتیە کانی هەریم بەرەهایی لەخزمەتی کۆمپانیاکانی وەبەرهینەرانی نەوتن بەشیوەیەک ،ئەگەر گریبەستەکان خزمەت گوزاری بن ئەوا پیویستە لە %٨٥ کارمەندانی کۆمپانیا لەدانیشتوانی هەریم بن بۆ ئەوەی لەداهاتو دا ستافیکی سەر بەخۆ لە کادیرو پسپۆری شارەزای سیکتەری نەوتمان هەبیت،بەلام لە هەریمی کوردستان دا لە%٩٥ ی کارمەندەکان بیانین و سەر بە کۆمپانیای وەبەر هینەرن  وتەنها نزیکەی لە%٥  کارمەندانی ناوخۆن و ئەوانیش بەرپرسیاریتی گەورەیان پی نادریت تاوەک ولەکۆمپانیا کاندا رۆلی گەورە ببینن  واتا نەوتی هەریم کە گەورەترین سەرچاوەی داهاتی هەریمە نەی توانیوە دەرفەتی کار بۆ هاولاتیانی هەریم دابین بکات. 
چوارەم - بەهۆی شیوازی گریبەستە نەوتیە کانەوە هەریم  بیبەش بوە لە  وبرەپارەیەی کە پیویستە وەبەر هینەر بیدات بە حکومەت لە پیناو  ژینگەو کۆمەلگا لۆکالکیەکان و ناوچەی پەرە پێدانی نەوت ،بۆنمونە ئەگەر بەراوردی بکەین بە حکومەتی ناوەند کە  سالانە بری ٣٠٠٠٠٠سێ سەدهه زار دۆلار لە هە ر کۆمپانیایە ک وەردە گریت لە م پیناوە دا،بەلام گریبەستەکانی حکومەتی هەریم ئەمە بۆ هەریم دەستە بەر ناکەن کە پێویستە کۆمپانیایەکان بیدەن بە هەریم،بەمەش زیانیکی زۆر بەرژینگەی هەریم دەکەویت لەلایەن کۆمپانیاکانەوە،چونکە کۆمپانیاکان هیچ قەرەبویەکی حکومەتی هەریم ناکەنەوە بەهۆی شیوازی گریبەستە نەوتیەکانەوە کەئەم مافە بەهەریم نادات.
پێنجەم - کیشەیەکی تر لەگریبەستە نەوتیەکان ئەوەیە کە نەوتی هەناردەکراو بەتانکەرکە بەهیچ شیوەیەک لە هیچ راپۆرتیکی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دا باسی لیوە نەکراوە ونازاندریت رۆژانە چەند تانکەر نەوت هەناردە دەکریت و هە رتانکە ریک چەند بەرمیلی تیدایە و بە چەندیش دەفرۆشریت،تاوەک و ئیستاش وەزارەتی سامانە سروشتیەکان  هیچ گریبەستیکی لەگەل هیج کۆمپانیایەک واژۆ نەکردوە بۆ گواستنەوەەی نەوت بە تانکەر،هەربە پیی زانیاریە کانیش نەوتی گواستراوە بەتانکەر هیچ لە داهاتاکەی ناگەریتەوە بوخەزینەی حکومەت،بۆ نمومە ئەگەر بەراوردی بکەین بە مانگی حەوت کەەوەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەلیت لەم مانگە دە رۆژانە ٥٥٠هەزاربەرمیل نەوتی هەناردە کردووە کە لە و مانگەدا دەکاتە١٦ ملیۆن و٥٠٠ هەزار بەرمیل،چونکەوەزارەت تەنها ئاماژەی بە م برە داوە کە لەریگەی بۆریەوە هەناردەکراوە،واتا وەزارەت بەهیچ شیوەیەک باسی نەوتی هەناردەی بەتانکەر و داهاتەکەی ناکات،بەپیی بەدوا داجونەکانیش زۆربەی تانکەرەکانی گواستنەوەی نەوت هی بەرپرسە بالاکانی هەریمن و تەواوە داهاتەکەشی بۆئەوانە . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە