کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئای ... ڕۆژ ئاڤا

Thursday, 04/08/2016, 19:24


چەند دێڕیکی پڕلە حەسرەت بۆ قوربانیەکانی قامیشلۆ...... بارێک لە خەم و مەینەتی بۆ چوار پارچەی خاکێکی بێ پشتیوان .
 ئای 
 ڕوژ ئاڤا
 هەرچەند خەمت
مە پاروی دە
 بەڵام دڵێکی نەزۆک
 لە ئاست خەمتان
چی پێ ئەکرێ
دلی غوربەت
 کوچەی خەمە
 کاتیک 
سرنج ئەدەم
 چۆن.....چۆن ؟
 لە چوار لاوە
 دڕندەی سەردمی
سەدەیی  مەرگ
 یەخەی ژیانتان
 دەگرێ
 گۆلی هیوا 
 ئەژاکێنێ
 لە لای ئێمە
 هێشتا هیوا
ماڵی کۆسپە
 رۆژی چاوڕوانی
 وونە
 چەقۆی رێبازی مەرگ
 سەرت ئەبڕێ
 فیشەک
 لە چوار لاوە
 ڕیگەت دەگرێ
 گەندەل بەنهێنی
 خوێن دەمژی
 ماڵی هەژار 
 کاول دەکا
 هیتلەری
 سەدەی گەندەڵ
 چاوەڕوانی هەلێکە
 بۆ هەتا هەتا
 ناوت لە خاکە
 بسڕێت
لاپەڕەی مافت
بدڕێت 
ماڵ و حالت
تێك بدا
ئەی ڕۆژ ئاڤا ی
 برینی دڵ
 ئەی قامیشلۆ
ئەی کۆبانی
ئەی موهاباد
 ئەی  شارە
خاپۆرەکە م
هاواری من
لە پێناوی یەکسانیە 
خەمی   دوریت
کوشندەیە
هەر سەیردەکەم 
چۆن لاوەکانت 
ملیان بە پەتی
سێ دارەی
رژێمی مەرگە
شۆڕ دەبێ
چۆن نەوەکانت
بەئەمری 
سوڵتانی هێز
تیرور ئەکرێ
 ئەی دڕندەی 
 رێبازی مەرگ
 ئەو دەستەی 
 دەستت دەگرێ
 دەستی مرۆڤ نیە
 ئەو حیزبەی
 دەتلاوێنێ
 حیزب نیە
 ئەو سرۆکەی
 فەرشی سوورت
 بۆ ڕائەخات
سەرۆک نیە 
ئەو  کەسەی
دەستی
تێکەڵ
 دەستت دەکا
مرۆڤ نیە
ئەو باوەڕەی
دەت لاوێنی
 دینی خودا نیە
 تاکەی
 تاکەی
 ئەم ئافاتە
شارەکانت 
 کاول دەکا
کیژەکانت
کۆیلە دەکا 
لە شارەکەم
لە شارە هەژارەکەم
منداڵە بێ باوکەکان
 بەپێی خاوس
 شەقام دەگرن
 هەر دەگەڕێن
 بە دوای رێگایەگە
 نان فریایی دەم
بکەوێ
 باوکە بی چارەکان
 ژنە ڕەش پۆشەکان
 هەموویان
هەر وەک مێرولە
بە دوای نانە
 دێن و دەڕۆن
 خوا نە ناسێک
خۆی دەتەقێنێتەوە 
 بە دەیان
 دەست و پاڵ و 
 ڕۆحی
 کەسی بێ تاوان
دەبێتە
و فریشتە
 دەفڕن
 بەرەو ئاسمان
 بەرز دەبنەوە
 نەفرەت دەکەن
 لە ئەوانەی
 ئەم لۆجیکە یان 
داهێنا
 لە ئەوانەی
 فتوای لەسەر ئەدەن
 لە ئەوانەی
 رێگایان 
 بۆ خۆش دەکەن
 ئەو انەی
 تەنها
 لە بەر درۆ
 کردەوەیان
 پەسەند دەکەن
ئەڵێن دۆزەخ
بۆ
 بێ باوەڕە
بەڵام 
 نەفرەتی گەردون
 دەچیتە
 گەردنی 
 ئەوانەی
 کردەوەیان 
 پەسەند دەکەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە