کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەرجەکانی سیروان بارزانی

Thursday, 04/08/2016, 19:08


 سیروان بارزانی لەسایتی (ئاوێنە)مەرجەکانی بۆ بەشداریکردن لە گرتنەوەی شاری موسڵ ئاشکرا کرد. ئەم پاڵەوانە کەبەرپرسی میحوەری مەخمور و گوێرە ئەڵێ؛ مەرجمان هەیە پێش هێرش کردنە سەر داعش و دەرپەڕاندنیان لە شاری موسڵ کەئەمەی لایه خوارەوە ئەو مەرجانەن کە ناوبراو لە هاوپەیمانان داوای کردوە. 
یەکەم: پێوستە شەقامێکی ٦٠ بۆ ٨٠ مەتری بەباری پانی دروست بکرێ بۆ ئەوەی بەخێرایی بگەینەوە شاری هەولێر.
دووەم: پێوستە ئوتۆمۆبیل و تانك و زریپۆشەکان بتوانن بەخێرایی ١٨٠ بۆ ٢٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا  لێبخوڕدرێن تا بەزووترین کات و لەکاتی پاشەکشەدا بگەینەوە هەولێر وەیان سەری ڕەش. 
سێیەم: پێوستە شوفێری ئوتۆمۆبیلەکانمان کارا بن و لەوەو پێش یەکێک بن هاوشێوەی (فۆرمیلاوەن) و بەشداریان لە پێش بڕکێی جیهانیدا کردبێ.
چوارەم: پێوستە جادەو شەقامەکان هەموو ئەو چاڵو چۆڵی و بەربەستەکان هەڵگیرابن و نەبنە هۆکارێك بۆ هێواش بوونەوەو وەستاندن لەکاتی پاشەکشەدا.
پێنجەم: جۆری ئوتۆمۆبیلەکان باشترە لەجیاتی (٨ پستۆن) هیچیان لە(١٠-١٢)پستۆن کەمتر نەبن و هێزی ڕاکێشانیان لەسەروو ١٠٠٠ ئەسپەوە بێ تا گەلێ بەهەڵپەبن بۆ گەڕانەوەو پاشەکشێ. خۆ گەر کرا لەجیاتی ٦ گێڕ زیاتر ئەوا باشتر.
شەشەم: هێزەکانی پارتی و بەتایبەتی زێڕەڤانی پێوستە ئەرکی چاودێری بگرنە دەست و تەنها بەدووربین بتوانن بچنە بەرەکانی شەڕەوەو دوای هێزەکانی یەکیتی و پەکەکە بکەون. هەروەها پێوستە هێزەکانی فیداییەکانی سەرۆك مەسعود بارزانی بەشداری پێبکرێن و ئەرکیان تەنها پاراستنی ئەو چاڵە نەوتانەو بەنزینخانەکانی شاری موسڵ بێ.
ئەمانە تەنها چەند مەرجێکن کە پڵنگەکەی بارزانی ئەیەوێ بێتە دی. چونکێ بەڕاستی سەلماندی لەکاتی شەڕەکانی پێشوو کەچەند چەلەنگ و خێرابوو بۆ پاشەکشە. ئەم پاڵەوانە هەروەك پڵنگی ناو بەتانی هاوشێوەی نیەو مەرجی کۆتایشی ئەوەیە لەپای ئەو هەموو هەڵهاتن و گەڕانەوەیە بۆ دواوە ،میدالیای بارزانی نەمری پێبدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە