ئاسمانی دڵ
Thursday, 04/08/2016, 19:03
ئاسمانی دڵ هەمو دەمێ یەك ئەستێرەی گەشی تیایە
لێم ون نابێ چرکەیەکیش لە هیچ شوێن و هیچ جێگایە
لە ناو هێڵی کا کێشان و لەو گەردونە فراوانە
هەر تریفەی ئەستێرەکەم ڕون و گەش و جاویدانە
هەتا دە می جێهێشتنی ئەم ژیان و ئەم زەمینە
تەلیسکۆپی چاوەکانم بۆ پەیجوری ئەو بینینە
چی دەکشێ چی هەڵنایە لە و سکایە بێ سنورە
لە گرنگی و بایەخی من بێ جێگایەو گەلێك دورە
تەنیا هەر تۆ جێی نیگامی ئەی ڤینۆسی هێمای جوانی
جوانترینی ناو گالاکسی ڕێگەی هێڵی کا کێشانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست