دیوان5
Tuesday, 02/08/2016, 20:33
جاران شارێکی وەکو هەڵەبجە
یەک دزی تیابوو
تەنیا ئەول بو، جارێ یادوجار
پێی هەڵخزابو
ئێستا هەرپارتێ لەوەڕگەیەکە و
جمەیدێ لەدز
هەزار درود بۆ: باب و باپیری
بابای کفن دز
*
ئەگەر،پاکژی،یەک تۆز بەئابڕوی
ئەگەر، نەبەردی
خوت نەدۆڕێنی
نەبی بە کەڕەی ناو پارتی کوردی
کە بوی،بۆ ئەوان ئەبی بەکۆیلەو
ئەبێ سەرکزبی
دیلی دەم بەسراو، نۆکەری داماو
یاپەیژەی دزبی
*
ئەی ئابڕومەندان:
ئەم ژینە کورتە، ئەوەناهێنێ
مرۆڤ بۆ دراو، یا کورسیی شکاو
خۆی بدۆڕێنێ
--------------
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست