کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ویکیلیکس وکۆمەڵگای ساویلکە !

Tuesday, 02/08/2016, 19:46


کۆمەڵگای کوردستان بە گشتی وبەتایبەت باشووری کوردستان خراپ لە بنە ماڵەی بارزانی وتاڵەبانی گەیشتوون. لەو شەیتانە بازاڕەدا تاقمێک نووسەر وتاریک بینی کورد لە هەموان قسە قووتترن .ئەو تاقمە بە فووی ئەو جووتە بنەماڵەیە بوونە بڵێسەی ئاگری رزگاریوواتێدەگەن بارزانی و تاڵەبانی نەبن کوردستان بە سێ چەپەی بە قوڕ دەگیرێ. بەرپرسانی هەردوولای دەسەڵات بە دەم چەقەنەی ئەو سیستمە وەها شایی ولۆغان دەگێڕن کە بیر لە دوارۆژی خۆشیان ناکەنەوە. لە راستیدا ئەو گزیرانە خۆیان لە رووداوەکان وەها گێژ کردوە کە گڕو بڵێسەی وڵاتفرۆشیان دووکەڵی دەگاتە ئاسمان. نە مەبەستیان چارەسەری کێشەی کوردە نە مەبەستیان ئەوەیە کە ئاخۆ / ویکیلیکس / چییان لە سەر بڵاو دەکاتەوە.
کارنامەی ٧٠ساڵ تەمەنی ژیاننامەی بنە ماڵەی بارزانی وکوڕەکانی ، کارنامەی سیاسی ٤ دەیە حیزبەکەی تاڵەبانی سەرجەم بە هەرکیان چەند هەنگاویان بۆ چارەسەری کێشەی کورد تێدا بووە ؟ ئێـمە وادەزانین ئەگەر ویکیلیکس خەیانەتەکانی دەسەڵاتی کوردی لە باشوور ئاشکرا کرد، ئەوان شەورۆژ هۆڵ هۆڵ لە شەرمان دەگرین وئیدی رووی ئەوەیان نییە خۆیان بە خەڵک نیشان بدەن.! ٢٥ ساڵ دەسەڵاتی ئەو دووبنە ماڵەیە حەوجێی بە پرسیارو گومان نییە.ئیدی ویکیلیکسمان بۆ چییە کە تا بزانین چییان بە سەر سەرخان وژێڕخانی ئابووری ئەو خەڵکە مل بە کۆتە هێناوە.
نامەی کاری مەلامستەفا وکوڕەکانی لە ئاست شۆڕشی رۆژهەڵاتی کوردستان ویکیلیکسی بۆ چییە ! نامەی کاری جەلال تاڵەبانی لە ئاست بە کوشتدانی نەمر / قاسملوو / ویکیلیکسی بۆ چییە ! پەیوەندی بارزانی و تورکیە ویکیلیکسی بۆ چییە ! من پێم سەیرە دەڵێن ویکیلیکس پەیوەندی نێچیروان ومیتی تورکیەی ئاشکرا کردوە! لەحاڵێکدا نێچیروان بارزانی زۆر خۆشحاڵە کە پەیوەندی دەگەڵ / میتی / تورکیە هەبووە و شانازیشی پێوەدەکا . نەهامەتی ئێمە لەوەدایە کە لە دەرەوەی ئیرادەی سیاسی خۆمانە کە سەرکردە و حیزبەکانمان بۆ دەناسێنن !
چاوی کۆمەڵگای کوردستان وەک ئەوە دەچێ کە دەڵێی، بنێشتە تاڵەیان پێوەنابێ، قەت ناخوازێ رووداوە چارەنووس سازەکان بۆ خۆی ببینێ. ئێمە وشترمان لێ ون بووە، کە چی لە هەوسارەکەی دەگەرێن ! ژیانی سیاسی سەدەی رابورودوومان خۆمان سەراپامای ویکیلیکسە . هەر چەند ساڵ جارێک هیندێک بەڵگەی خەیانەتی دەسەڵاتی باشوورمان بۆ کۆپی دەکەن و دەیدەنە دەرێ. منیش دەپرسم باشە : ئەوەی ویکیلیکس دەریداوە هەموویان راستن. بێ گومان لە داهاتووشدا بابەتی دیکەش دەردەدرێ. هەڵویستی چین وتوێژی نووسەرو شاعیرو بازاڕی وزانکۆ وگووندوو شارەکان لە ئاست ئەو بێ ویژدانانە چۆن دەبێ ؟ دەسەڵات بۆ خۆی لە کۆشکو قەڵادا ‌قەڵاغەی داوە وگوونی بە هیچ ناچێ . هەزار ویکیلیکسی بۆ دەردەن جووڵەی ناکا. ئەو بەر پرسانەی باشوور شەیتانی شەڕ دەدەمیان تفیوە ئەوەی مەبەستیان نییە ، خاک وخەڵک وشەهیدە و چارەنووسی داهاتووی ئەو نیشتمانەیە.
بۆ چی پێمان وایە ئامریکا و ئورووپیەکان نازانن بارزانی وتاڵەبانی کێن ؟ بەڵام ئەوانیش لە ترسی داعش شەورۆژیان لێ تێكەڵ بووە. سیاسەتی یەکەم لە ئێستادا لاوازکردنی داعشە. بۆ داهاتووش قەت نایەن ئەو دەسەڵاتەمان بۆ وەلانێن وبڵێن: فەرموون سەروەتووسامانی خۆتان بۆ خۆتان خەرج کەن. لەوەتی وەبیرم دێ کورد هەر چاوی لە بیانی ودەرەوەی ئیرادەی سیاسی خۆی بووە تا بزانێ رووداوەکانی سیاسی کە پەیوەندی بە داهاتووی خۆیەتی چییان بە سەر دێ. ئێمە بۆ خۆمان خوڵقهێنەری / ویکیلیکسین / کە چی چاوم لەو سیستمەیە کە چەند ساڵ جارێک ئەو تڕازیدیایانەی کە بە سەرمان هاتوون بۆمان ئاشکرا بکەن !
مرۆڤی دەسەڵاتداری سیاسی لە باشووری وڵات وەک جندەی سیاسی لێهاتووە. هەزار ویکیلیکسیان بۆ وەدەر خەن لە جێگای خۆیان جوووڵەی ناکەن . چون خەڵکی ساویلکەیان باش ناسیوە. دەزانن خەڵک کۆسکەتەو هەژارن .چەپووڕاست بە شیرو تیران کەوتوونە جەستەی ئەو نیشتمانە بریندارە وخەریکن ساف لە ساف هەڕڕاجی دەکەن کە چی ئێمە دڵمان بە ویکیلیکس خۆشە !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە