له یادی دووه‌مین ساڵی کاره‌ساتی شه‌نگال دا، پشتگیری خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموکراتی بۆ ئێزدیه‌کان ده‌که‌ین
Tuesday, 02/08/2016, 19:31
ڕۆژی 3/8/2014 له مێژوی گه‌لی کورد و ئێزدیه‌کاندا ڕۆژێکی ڕه‌ش و کاره‌ساتاویه، که به دڕندارهترین شێواز هێرش کرایه سه‌ر شه‌نگال له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانی داعشه‌وه که به یارمه‌تی چه‌ندین ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی و هێزی ناوخۆ ئه‌نجام درا، له ئه‌نجامدا به سه‌دان که‌سیان لێ شه‌هید بوو به هه‌زاران ژنیشیان ڕفاندن و له بازاڕه‌کاندا کڕین فرۆشتنیان پێوه ده‌کرا، که ئه‌وه ناشیرین‌ترین ڕه‌فتاری مرۆڤه به‌رامبه‌ر مرۆڤ، هه‌رچه‌نده به هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانی لێ بوو به‌ناوی پاراستنه‌وه، به‌ڵام هه‌ر که هێرشی چه‌ته‌کان ده‌ستی پێ‌کرد، ئه‌وانیش به بێ هیچ خۆڕاگری و به‌رخۆدانێک ئێزدیه‌کانیان به گورگ خواردن دا، تاکه هێزێک توانی ده‌ستیوه‌ردانێکی مرۆڤانه‌و نه‌ته‌وه‌یانه بکات ئه‌و چه‌ند گه‌ریلایه‌ی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل بون که توانیان به‌ر به کوشتارێکی زۆر بگرن بگره گه‌شته ئاستی ڕزگار بونی ئێزدیه‌کان له جینۆساید، هێزه به‌ناو دیموراتیهکانیش له به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌ساته هه‌ڵویستێکی وایان نه‌بو هه‌ڵویست و ده‌ستێوه‌ردانی شه‌رڤانان و گه‌ریلاکان وای له ئێزدیه‌کان کرد که هێزی خۆیان به ڕێکخستن بکه‌ن له بواری سه‌ربازی و به‌ڕێوه‌بردن و ده‌ربازکردنی زۆر کێشه و که‌م و کوڕی کۆمه‌ڵایه‌تی و فکری بتوانن چه‌ندین دام و ده‌زگای سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابمه‌زرێنن، که ئه‌مه سه‌رکه‌وتنێکی مێژوویی بوو، هه‌تا ئه‌و ئه‌و قۆناغه ئێزدیه‌کان خاوه‌ن ئیراده بڕیاری خۆیان نه‌بون.
ئێمه‌ش وه‌کو ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای کاره‌ساته‌که‌وه هه‌ڵوێستی خۆمان به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌ساته ده‌ربڕی و پشتگیری خۆمان بۆ ئێزدیه‌کان ده‌ربڕی و هه‌وڵمان دا بۆ په‌یدا کردنی هاوکاری و پشتیوانی، دوای ماوه‌یه‌کی زۆر ناخۆشی ناله‌باری گه‌ریلاکان توانیان به به‌رخۆدانی خۆیان و ڕێکخستنی ئێزدیه‌کان هێزی ڕزگاری ئاماده بکه‌ن، به‌ڵام جارێکی تر پارتی دیموکراتی کوردستان ویستی بازرگانی به‌و ڕه‌وشه‌وه بکات جارێکی تر سه‌رکه‌وتنه‌کان بکات به ده‌سکه‌وتی خۆی، به‌ڵام که نه‌یتوانی جارێکی تر ویستی کێشه و ئاسته‌نگی له به‌ر ده‌م ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی گونده‌کان دروست بکات، ته‌نانه‌ت ڕێگری له هه‌مو هێز و ڕێکخراوه‌کان بکات.
هه‌ڵوێستی ئێستای ته‌ڤگه‌ری ئازادی ئه‌وه‌یه پێش هه‌مو شتێک ئه‌م کاره‌ساته به جینۆساید بناسرێ له ئاستی جیهاندا و هه‌وڵێکی جدی و به‌په‌له بدرێ بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی شه‌نگال و گونده‌کانی و هه‌وڵێکی جدی بدری بۆ به سزادانی ئه‌و که‌س و هێزانه‌ی که ده‌ستیان له‌م کاره‌ساته دا هه‌بوو، به دادگا گه‌یاندنی ئه‌و که‌سانه‌ی له ناو پێشمه‌رگه‌دا به بێ خۆڕاگری پاراستن ڕایان کرد، به دوادا چونێکی جدی بکرێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی که چه‌ته‌کان له بازاڕه‌کان کڕین و فرۆشتنیان پێوه ده‌کرا، له قۆناغی ڕزگار کردنی موسڵدا ده‌بێ هێزه‌کانی به‌رخۆدانی شه‌نگال به‌شدارییه‌کی دیاریان هه‌بێ و بۆ پێگه‌ی کورد له ناو موسڵدا دیار بێت.
له کۆتایدا ئه‌و هێز و لایه‌نانه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین که ده‌ستیان له‌م کاره‌ساته‌دا هه‌بووه هه‌روه‌ها پیرۆزبایی دامه‌زراندنی ئه‌و دام و ده‌زگا و ڕێکخستانه ده‌که‌ین که به ئیراده‌ی ئازادی ئێزدیه‌کان خۆیان ئاوا کرادوه .
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان
13ی خه‌رمانان(ته‌باخ) 2716
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست