نەها جەنگێکی لەوەش سەختر دەست پێ دەکات
Monday, 01/08/2016, 11:34
نوسینی: یواکیم مێدین
له سویدییهوه کراوه کوردیی
("یواکیم مێدین" رۆژنامە نوسێکی سویدییە کە لەسەر کێشەی کوردو بە تابیەت رۆژئاوا دهنوسێت. یواکیم تازە کتێبێکی بە ناوی "کوبانی" بڵاو بۆتهوە بە زمانی سویدیی. لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر کوبانی ئهو لەوێ بوو، هەروەها لە کاتی گرتنی شەنگالیشدا تاکە رۆژنامەنوسی بێگانە بوو لەوێ. یواکیم بە خەستیی خۆی تەرخان کردووە بۆ بزاڤی رۆژئاوا. هەر چەندە رێگای پێ نادرێت بچیت بۆ رۆژئاوا بەڵام چەند جارێک هەر خۆی گەیاندۆتە ئەوێ. جارێک حکومەتی سوریی فڕاندیان و جارێکیش بە سوکیی لە رۆژئاوا بریندار بووە. ئهم وتاره یهکێکه لهوانهی که لهم مانگهدا له قهندیل و سلێمانی نوسیویهتی.)
----------------------------------------
جەنگی چەندەها ساڵە
پەکەکە گەورەترین دوژمنی سیاسیی ناوخۆی حکومەتی تورکیایە. لە دوای ساڵی (١٩٨٤)ەوە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی چەپ و هێزە گریلاییەکانی لە شەڕدان دژی حکومەتی تورکیی،
یەکەم جار بۆ کوردستانێکی سۆشیالست و سەربەخۆ بوو. بەڵام دوای ئەوەی سەرکردەی باڵاو دامەزرێنەر عەبدوڵا ئۆجەلان ساڵی ١٩٩٩ لە تورکیا خرایە بەندیخانەوە، ئامانج بوو بە ئۆتۆنۆمیی ئازادانه. هەروەها ریفۆرمی دیموکراتیی و مافی کولتوریی وەکو ئەوەی کە منداڵی کورد زمانی دایک لە قوتابخانەی سەرەتایی فێر ببێت.
بەهاری ساڵی ٢٠١٣ هەردوو لا بانگی شەڕوەستانیان داو پرۆسەی ئاشتی دەستی پێ کرد. تورکیا بەڵێنی پاکەتی ریفۆرمێکی دا. بەڵام گۆڕانکاریی درێژەی کێشاو گرژیی نێوانیان پەرەی سەند.
رێک ساڵێک لەمەوبەر شەڕ دەستی پێ کردەوە. فاکتەری هەڵگیرسانەوەی شەڕ بۆمبای خۆکوژیی "دەوڵەتی ئیسلام" بوو دژی سەنتەری کولتوریی و میدیایی کوردیی لە شاری سوروج رۆژی ٢٠ی مانگی حەوتی ساڵی ٢٠١٥. دوای ئەوە دوو پۆلیس لە جەیلانپیر کوژران. ئەمەش بە واتۆ لە لایەن شانەیەکی پەکەکەوە بووە چونکە ئەوساو ئێستاش زۆر لە کوردەکان دەڵین حکومەتی تورکیی هاوکاریی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامیی دەکات. شتێک کە ئەوان تەنها نین لەو باوەڕەدا.
سەرکۆمار رەجەب تەیب ئۆردوگان وەڵامی کوشتنی دوو پۆلیسەکەی بەوە دایەوە کە یەکسەر کەوتەوە بۆمبارانی خەستی بنکەی سەرەکیی گریلاکان.
"دالیان" دوای نیوەڕۆیەک پەنجەی راکێشا بۆ یەکێک لە وێرانەکان لە گوندی زەرگەڵە لە دۆڵێکدا لە کێوی قەندیل و وتی:
"ئا لێرەدا یەکێک لە ئافرەتەکان کەوتبوو، بیست دەقیقە دوای هێرشەکە هەر دەسوتا."
بە شەهید ناو دەبرێن
هەشت موڵکیی (مهدهنیی) لە بۆردومانی زەرگەڵەدا لە لایەن تورکیاوە کوژران لە مانگی هەشتی (٢٠١٥)دا کە لایەن دەستەیەکی مەیدانیی ئەمنستیی نێودەوڵەتییەوە تومار کرا. وێرانەکان لە گوندەکەدا بە دۆشەک و جلوبەرگەوە هەر ماون بە بێ ئەوەی دەستیان لێ بدرێت، وەکو بیرەوەرییەک بۆ شەهیدەکان. شریتێک بە وێنەی هەر هەشتیانەوە بە خانویەکی وازلێهێنراوەوە لەو ناوە هەڵواسراوە. هەمان پێگەی شەهید حکومەتی تورکیی و میدیاکانی سەربە ئۆردوگان داویانە بە کۆمەڵێک پۆلیس و سەربازی حکومەت کە لە روداوی تەقینەوە لە لایەن پەکەکەوە کوژراون لە ساڵانی رابوردودا.
سەدان کوردی موڵکیی تر دەخەمڵێت کە کوژرابێتن کاتێک سوپا دەوری شارە کوردییەکانی داوە لە خوارووی رۆژهەڵاتی تورکیا لە شەڕی درێژخایەنی دژی گریلاکانی ناوشاری سەر بە پەکەکەدا. شەڕەکان بونەتە هۆی کۆچی ٤٠٠ هەزار کەس لە ناوخۆی وڵاتدا.
دەستەی سەربازیی کوردیی "تاک" وەڵامی دەستدرێژییەکانی داوەتەوە. ئهمهش لە رێگای بۆمباتەقاندنەوەی کوشندەوە لە خۆرئاوای تورکیاو ئاگاداریی گەشتیاران کە سەفەر نەکەن بۆ تورکیا. خوێنڕژان تا هاتووە بۆتە هۆی جەمسەرگیریی کۆمەڵگا. زیادبوونی گرژیی، بە جیاواز لە چەندەها ساڵ، هێڵی رەگەزیی گرتووە. ئەوەی پێشوو، هیوا بە ئیش بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ناکۆکییەکی ٣٠ ساڵە، وادەردەکەوێت کە بەتەواویی نهمابێت.
"هیوا زاگرۆس" دەڵێت: ئۆردوگان هەوڵ ئەدات بە یەکجاریی کۆتایی بە پەکەکە بهێنێت. ئێمە بۆ بوونی خۆمان دەجەنگێین و بەردەوام دەبین تا دوا کەس ئەگەر پێویست بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست