ئازادی، یان کویلەبوون..!
Sunday, 31/07/2016, 23:01
تائەو جێگایەی ئینسانی کورد فێرنەبێت دەست بەرداری کۆیلەیەتی و گەمژەیی بێت و رێز لەئینسان بگرێت بەبێ جیاوازی هەموو ئایدۆلۆژیاو رەنگ و قەومیەت وئایین و هەمیشە خەریکی بیری نائینسانی و ڕاسستی و ئایینی و قەوم گەرایی بێت ،هەرگیز ناتوانێت لەکۆیلەبوونی خۆی خۆی رزگار بکات .رزگار بوونی ئینسان لەخودی خۆیەوە دەست پێ دەکات ،کاتێک تۆ خۆت ڕزگار نەکردوە لەکۆیلە بوون چۆن داوای ئازادی بۆ کەسانی تر دەکەیەت .کاتێک تۆ لەبەر ئەوەی موسوڵمانیت ،دژی هەموو کارێکی ئینسانی مارکسیە ک بیکات ،کاتێک تۆمارکسیت دژی هەموکارێکی ئینسانی موسوڵمانێک بیکات .چۆن داوای ئازادی و ئینسانی بوون دەکەیت ،دەزانیت ئینسانی بوون و داکۆکی کردن لەئینسان لە هەموو ئایدۆلۆژیاو قەومگەری و رەگەزی گرنگ ترە .تانەگەیت بە ئینسانی بوون تۆ گەمژەیەک و کۆیلەیەکی گەمژەیت و بەشوێن دەسکەوتەوەیت نەک ئینسان وئازادیەکان .تائایدیای ئازادی گەشەبکات ئازادیەکان فراوانتر دەبیت.
هیچ شتێک لەوە بەئازار ترنیە لام دابەشم بکەن بەسەر ڕەنگ و نەتەوەو ئایین و ئایدۆلۆژیا.من باوەڕم بەڕەنگ وئایدۆلۆژیاو نەتەوە ئایین نییە ،.من باوەڕم بە ئینسانی بوون هەیە .ئینسان سەر بەچی ئایین و نەتەوە ڕەنگیکە ،گرنگ ئەوەیە لە ئینسانی بوون لانەدات و باوەڕی بەشکۆمەندی ئینسان هەبێت و دژی هەر جۆر هەڵاواردنێکی ئایینی نەتەوەیی رەگەزی ئایدۆلۆژی بێت و هەمیشە خەباتکاربێت دژی هەموو جۆرە چەوسانەوەیەک .چەوسانەوەکان هەڵگری قەوم پەرستی بێت ،ئایینی بێت ئایدۆلۆژی بیت ،یان ڕەگەزی بێت .دەبێت مرۆڤەکان ئازادبن بەهەموو ڕەنگ وئایدیاو ئایین و قەومیەتەکانەوەو بۆهەموان چەق مرۆڤ وئازادیەکان بێت ،نەک شتێکی تر،دژی هەر جۆر دەسەڵاتێک بوەستنەوە ،جائەو دەسەڵات مەزهەبی بێت ،یان قەومی ،یان مارکسی بێت ،کەهەڵگری چەوسانەوەو دژی ئازادی و مافەکانی ئینسان بێت ،دەبێت دژی بوەستینەوە و خەبات بکەین بۆ کۆتایی هێنانی ،چونکە هیچ شتێک لەخودی ئازادی ئینسانەکان گرنگ تر نی یە و ئینسان خۆی گەورەترین سەرمایەیە ،نەک ئایدیاو ئایدۆلۆژیەکان وئازادی ئینسان سەرو هەموو ئازادیەکانی ترە.
هۆڵەندا
٣٠/٧/٢٠١٦
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست