کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوێن

Sunday, 31/07/2016, 22:51


دادەگیان
ئەوخوێنەی سەر سینەی تۆش
هەڵ ئەگرم و   ووشکی ئەکەم
دڵۆپ دڵۆپ لەتەك خوێنی
 شەهیدانی چوار پارچەی دڵ
گڵیان ئەدەم
بەر لەو کاتەی پەرتووكێکی لێ چاپ بکەم
لەناو پەرتووکخانەی دڵدا  ڕێزی  بکەم
 هەزار شتی لێ دروست ئەکەم
قاپیەی شاری پێ ڕەنگ ئەکەم
دارو بەردی پێ نەخش ئەکەم
ڕووی ئازادی پێ سووڕ ئەکەم
ئاڵای کوردی پێ بەرز ئەکەم
یان ببورە ئەگەر بڵێم ئەیشێلم و 
ئەیکەم بە قوڕڕ
ڕووی ڕەشی شەمشەمەکوێرەکانی 
پێ سواق ئەدەم

تێبینی ... ئەم شعرە لەسەر ئەو مناڵە نووسراوە کە لە تەقینەوە نامەردیانەکەی قامیشلۆ بریندارەو سەر سینەی هەموو خوێنە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە