کیژەکەم ...لەیلی
Sunday, 31/07/2016, 22:34
نامەیەکی کراوەی شەهیدی فەرماندە فەیسەل ئەبو لەیلی ، بۆ ...... لەیلا ی دەلال .
کیژەکەم لەیلا
ئەم رێگایەی
ئیمە ی بێ باڵ
گرتومانەتە بەر
لە بەر
چاوەکانی تۆیە
هەتا ئێوە
ئازاد بن و
سەربەست بژین
بۆ پاراستنی
مافی ئیوە
تێ دەکۆشین
بۆیە ئیمە
دەجەنگین و
لەسەنگەرە
گیانمان
بەخت دەکەین
هیوادارم
خۆنچەی گۆلم
کاتیک
گەورە دەبیت
زویر نەبی
لە بێ باوکیت
بۆت ڕون بێتەوە
بۆچی ئێمە ؟
خوێنی خۆمان
لە سەنگەرە
پێشکەشی
خاک دەکەین
تاقە گۆڵەکەم
لەیلا
چی بێ
بابێت
من شانازیم
هەر بەخاکە
بۆیە تێدەکۆشم !
هەتا ئێوە
دڵ خۆش بن و
بە سەربەرزی بژین
هیشتا
زیندووم
بەڵام
ببورە گۆلەکەم
من رێگای
شەهید بوونم
گرتۆتە بەر
تەنها خەمم
دوای رۆیشتنم
هەر ئیوەیە
ئەی گوڵەکەم
بو دوا جار
مال ئاوایتان
لێ دەکەم
بۆ دواجار
چاوەکانت
ماچ دەکەم
باوکت ...... ئەبو لەیلا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست