کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێخ ڕەزاى تاڵەبانى .. گۆڕ هەڵتەکێنە

Friday, 29/07/2016, 22:22


شێخ رەزا وەرە لەم وڵاتە ئالێکى جامانە سور ببینە
-------------------------------------
شێخ ڕەزا .. بۆ تەتها جارێک سەرمان لێبدە،
یاشێخ .. گۆڕهەلتە کێنە ، یاشێخ .. هەرچى جنێو هەجوى دانیایە بیبارێنە بەسەرمانا ،
یاشێخ ..  گەورە و بچوکى لێمەبوێرە ،
یاشێخ  .. کوا زمانە تیژەکەت ،
شێخى گەورە  .. کوا ڕەوانبیژیەکەت ،
مامە شێخ .. ئەگەر بەڕاگوزەریش بێت تێپەڕە بەلاماندا ،
یاشێخ  ..  بەبارتەقاى هەموو ئەمارەتى بابان جنێومان پێبدە ، ئێمە لەوە بچوکترین کە شایستەى ئەو جنێوانەت بین کە نزیکەى دوسەدەیە لەزارى موبارەکى تۆ هەڵوەریوە .
شێخى مەزن تۆ فەرموتە :
لە بیرم  دێ سلێمانى کە  دارولمولکى بابان  بو
نە مەحکومى عەجەم نەسوخرەکێشى ئالى عوسمان بوو

وەرە شێخى مەزن ئەوە تۆ بەرۆکت بۆ شارێک ئەدڕى و بەحەسرەتەوە بۆتەنها شارێک کە سەردەمانێک نە مەحکومى عەجەم و ئالى عوسمان بوو، وەرە ببە بە گەڕیدەیەک  کەشکۆڵ هەڵبگرەو کونا و کون بپشکنە لە کوڵبەیەکدا پشویەک بە بۆخۆت پاڵى لێبدەرەوە ، بزانە لە و کڵاوڕۆژنەیەوە چى ئەبینى چى ئەبیستى، نەک شارێک ، ووڵات هەڕاج وتاڵانفرۆشى ئالى عوسمان کراوە ، لێرە ئالێکى چەکمە سور(بەگەورەیى خۆت لێم ببورە شێخ مەبەستم ئالێکى جامانە سورە ) دروستبووە خەریکە تورەکەى سواڵى ئەکاتە ملى میللەت بۆ ئالى عوسمان .
شێخ ڕەزا داوێن گیرتبم ... هاتومەتە بەردەم قاپیەکەت ، وابزانە گەدایەکى سەرلێشێواوم دەرگام لێبکەرەوە ، وەرە بڕوانە ئێستا حیزبى یەکگرتوو پەیدابووە مامڵە بە ئاینەوە ئەکات ، ئەم حیزبە مەلاى هەیە ، مەلاکەشى بەپێچەوانەى تۆ و نالى سەرگەردان داوا ئەکات ئالى عوسمان داگیرمان بکاتەوە حەمدو سەناى ئالى عوسمان ئەکات .. مامە شێخ رەزا  باوەڕم پێبکە ، پڕ بە دیوانێکى شیعر جنێوبارانم بکە ئەگەر وانەبوو  لێت تێک نە چێت ئەمە مەلاى خەتێ نیە بەڵکو مەلا سەید ئەحمەد بەرزنجىیە و گوێ لە قسەکانی بگرە. بزانە چ ئالیکێک خراوەتە بەردەمی.
مامە شێخ ڕەزا ... شەرمەزارم و بەگەورەیى خۆت بمبەخشە کە لەحزورى جەنابتا ئەمە ئەیەژم ، ئێستا مەلا عەلى قەرەداخیەک قوتبۆتەوە ، کەوتۆتە جاڕدان بۆتیاترۆخانەکانى ئالى عوسمان کەلەم ماوەیەدا بێبازاڕى ڕویتێکردون .
یاشێخ ..  قسە قسە دێنێ ، ئێستا ئالى عوسمان سوڵتانەکەى ناوى ئەردۆگانە ، ڕوى سوڵتانەکانی ترى سپیکردۆتەوە لە کورد کوشتن وێرانکردنى خانەولانەى کوردا ندا ، کەواتە مامە شێخ بەقوربانى ئەو ڕیشە نورانیەت بم هیمەتێ   ..  ببارێنە وەکو شەستە بارانى بەهار جنێو و هەجو و قسەى سوک بەسەر ئەوانەى چڵکاوخۆرى ئالى عوسمان و سوڵتان ئەردۆگانن . 
ئەم  ئەردۆگانەى سوڵتانى  زەمانە
هەزار زۆڵى خستۆتەوە لە کوردستانە
میللەت  داماوە و فەقیر ،  بێکەسە 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە