قامیشلۆ
Friday, 29/07/2016, 21:42
قامیشلۆ گەلێ بەرزەو داناچەمێ
بەهیچ کەسیش نایە بەچۆك
نە بە شەمشەمە کوێرەکان و
نە بەئاغای خوێن مژو
دارو دەستەی عەڕشی لەرزۆك
خوێنی ئەمرۆش زۆر پیرۆزە
وەك پیرۆزی خوێنی دوێنێ
بە لێشاوو تنۆك تنۆك
بوو بە خەنەو سوور تری کرد
دەست و پەنجەی ئەو ئازادیەی
بۆ ڕۆژئاوای خۆشەویستمان
کراوە بە بووك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست