کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەدکا وحەدک و ڕاسان خوازەکان!

Wednesday, 27/07/2016, 19:21


لە سیستمی پەروەردەی وڕاهێنان یانژی دابوونەریتی کۆمەڵگادا باس لە شەرم دەکرێ. شەرمی ئەخلاقی ، شەرم لە دزی ، شەرم لە درۆکردن ، شەرم لە لە بێ ئەخلاقی وزۆر شەرمی دیکە. لە بواری فەلسەفیشدا ئەو شەرمە چەندە راستە یان چەندە لە جێی خۆیدایە بە من لە شەن نادرێ و شارەزای خۆی گەرەکە. بە باوەڕی من مەزنترین شەرم بۆ مرۆڤ ئەو شەرمەیە کە کەسێک یان حیزبێک یان تاقمێک یان گرووپێک لە سەر ناوی نەتەوەیەک یان دۆزی رزگاری نەتەوەیەک دەست بۆ کارێک بەرن کە وادەزانن ئەو کارەیان بۆ ڕادەپەرێ و کێشەکان دەگەیەننە ئامانجەکانی خۆی.
 حەدکا ( حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران ) دەڵێ ئیللاو بیللا من ئەو مافەم هەیە دێمۆکڕاسی بۆ ئێران دابین بکەم وخودموختاریش بۆ کورد بەرهەم بێنم ( ئێستێ باسی فدڕاڵی دەکەن ئەویشیان بۆ ناچێتە سەر ) ! چون ئیزن بەکەس نادەین لە ئێمە ئێرانی تربێ. چون رێبەرمان قاسملوو شەڕەفکەندی ( د ، خ یان لێبێ ) دەیانگووت : ئێمە لە هەمو ئێرانیەک ئێرانی ترین ! تائێرە ئەو حێزبە بە قسەی خۆیان ١٥ کۆنگرەیان گرتووە. کە چی ١٥ هەنگاویان بۆ چارەسەری کورد هەڵنەگرتووە ونزیک سێ دەیەی لە ژێر دەستی بنەماڵەی گزیر بارزانیدا گەمەی سیاسیان لە سەر بەڕێوە دەچێ !
حەدک ( حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان )، ئەو حیزبەش بە لابردنی وشەی / ئێران / لە پاش ناوی حیزبەکەی دەخوازێ بلێ: من داوای کوردستانێکی مەزن دەکەم وخۆم بە ئێرانی نازانم.! کەچی کا خالید عەزیزی کەسی یەکەمی ئەو لەتە حیزبە دەفەرموێ کە خاڵی  ١٥( باس لە زمانی کوردی دەکا بە حاڵێک و دووبەڵا ) یاسای بنەڕەتی ئێڕان جێ بە جێ بکرێ دەگەڕێمەوە لە ئێران کاری سیاسی دەکەین. چون حیزبێکی سیاسین نە چەکداری ! ئەو لەتە دێمۆکڕاتەش تا ئێڕە ١٦ کۆنگرەی گرتوە کە چی ١٦ هەنگاویی بۆ چارەسەری کورد پێ نییە لە فرەوێژی زیاتر.
لەتەکەی دی سەر بە هیجری ١٥ کۆنگرەی قەبووڵە ! لەتەکەی سەر بە عەزیزی ١٦ کۆنگرەی قەبووڵە ! بۆ داهاتوش خودا کەریمە لەوانەی لەسەر رەقەمی ١٥ و١٦ رێک ٤ ساڵ شەڕی خۆدڕێن بکەن.! ئەدی شەڕمی سیاسی وئەخلاقی ومرۆڤ وایەتی شەرمی کوردایەتی و شەرمی خۆ بە زلزانی و،،،،،، دەیان شەرمی دیکە خۆی لە کام کلێن وقوژبنی کۆنگرەکانتاندا حەشار داوە ؟ چەپوو ڕاست لە بۆنەکانیادا باس لە قازی موحەممەد وکۆماری کورد لە مهاباد دەکەن. باس لە وەسیتە پێشەوا دەکەن. باس لە بنە ماڵەی شەهیدان دەکەن. کەچی بایی فلسێک رێزو حورمەت بۆ هیچ پڕێنسێبیکی سیاسی وکۆمەڵایەتی دانانێن.
" راسان ! "
نەتەوەیەک کە بە کچێک ئاو وەمەلە بکەوێ هەر ئەوەی بە سەر دێ کە لە بەر چاوانە. بە فیتی گزیرێکی وەک بارزانی چەند پێشمەرگەی ساویلکە و ساکار گیانی خۆیان وماڵومنداڵیان فیدا کرد ! ئەو کارەیان ناو / راسان / ! لە دژی کۆماری کەمتیارەکان. کەشوهەوایەکیان خوڵقاند مرۆڤ وایدەزانێ مانگێک ناگرێ کە تەختوو بەختی دەسەڵاتی تاران دەڕووخێنن وئاداری بە سەر پاداری ناهێڵن. گڕوگفی ئەو چەند وردە شەڕەش بۆ ئەو کوردانەی کە لە هەندەران دەژین ومێزی ناو ژووریان پڕە لە ویسکی وخواردن وقسەی زل کە مەپرسە . دەیانگووت ، ئەو جار حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران گۆیا رێگا نادا هیچ حیزبێکی دی کۆماری ئیسلامی بڕوخێنێ ئیللا بۆ خۆیان نەبێ.
راسان خوازانی ناو فەیسبووکیش هەرسەرەتادا جێگایان بۆ خۆیان لە پۆست وپلە وکاربە دەستوووەزیروگزیر کردوە و دەیانگووت : راسانی ئەو جار فشە نییە هەموومان دەگەڕێینەوە بۆرۆژهەڵاتی کوردستان و سەرلە نوێ دەست بە خەبات وتێکۆشان دەکەینەوە! کە چێ بۆ دان مافی ئەندامەتی مانگانە ( مانگی ١٠یوڕۆ ) دەڵێن دەبێ ئیزن لە ژنەکانمان وەرگرین !
راسان خوازەکان لەوە دەچێ زۆر ئاگایان لە پیلانی چەند وڵاتی عەڕەبی نییە بۆ دژایەتیکردنی دەسەڵاتدارانی تاران ولە رێگای حۆلێکی وەک مەسوودا بارزانی . وادەزانن ئەو بەڕاستی دژایەتی کۆماری ئیسلامی دەکا. بنەڕنە ئاخافتنی چەنە رۆژی رابوورودی لووسکەیەکی وەک نێچیربارزانی کە دەڵێ: بۆچی کۆماری ئیسلامی لە ئاست شەڕەکانی / پژاک / ئاوای نەکرد ! ئەوەی / حەدکا / کردی خۆ زۆر بەرچاو نەبوو. ئەو بێ ویژدانە دەخوازێ بڵی وشیاری / پژاک / بن . ئەوانی دی لە بەر دەستی خۆماندان وجێی نیگەرانی نین. چون ئەزموونی باشوور دەپارێزن. ئەزموونی باشووریش لە دزی وفزی گەندەڵی ترۆر کوشتنی ئازادیخوازان زیاتر چی تێدا نەبووە.
" پووختەی کەلام "
خەڵکی هەناسە ساردوو بێ تاوانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان وەک سڵقی رووتی لێهاتووە . هەموو دەرەقەتی دێن. لەت حیزبی سەربە مستەفای هیجرێ ، عەزمی جەزم کردوە کە شەڕی چەکداریمان کاتییە وپڕۆژەی دەستپێکردنەوەشی لە سەر مێزی کارەکەمە. ئەو ٣٧ ساڵەی کۆماری ئەسلامی نەبووە بۆ ٣٧ ساڵی دیش کۆڵ نادەیەن ! ئاخری هەر دەیڕووخێنین.!
لەتە حیزبەکەی سەر بە خالید عەزیزیش دەڵێ : خەباتی سیاسی ئێمە وەک سکڵی ژێرکا وایە، ئێمە حیزبێکی سیاسین وبە شەڕی چەکداری دەسەڵاتی تارانمان بۆ ناڕووخێ وباوەڕمان بە شەڕی چەکداری نییە! ئەگەر لێمان گەڕێن دەچینەوە کاری سیاسی دەکەین. هیچ کەس بە رادەی ئەو کابرایە ئاشقی خاڵی / ١٥ / یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی نییە کە باس لە زمانی / ناوچەیی / دەکا !( ناڵێن زمانی کوردی ).  قسەو هەڵویست ئاوا قووت عەوداڵ نە بێ بایی فلسێکی. ئاخر پیاوخاس ئەگەر ئەو خاڵەش جێ بە جێ بکرێ / کە بایی توورێکی قانگە / بۆ دەیدەن بە تۆ خۆتی لە سەرزل کەیەوە.؟
هەتا دوێنێ / تاسووعاوعاشووڕا / بە زمانی فارسی بەڕێوە دەچوو، ئەوجار تاسووعاوعاشووڕامان بۆ دەکەنە زمانی کوردی! سەت هێندی دیش منداڵی کورد قوڕی بە سەردەبێ. تکایە  / حەدکا و حەدک و ڕاسان خوازان / چیدی قەشمەرە بە نەتەوەکەمان مەکەن. نانی نەتەوەکەمان دەخۆن ناندێنیشیان دەدڕێنن. چارەیەکی دیکە بدۆزنەوە و چیدی بە فووی گزیرێکی وەک بارزانی هەڵمەخڵەتێن . یان بە یەکجاری دەست وهەڵگرن یان روو لە قەندیل بکەن و خۆتان ڕاسێنن. ئەگەر قەندیل چوونتان لێ زەحمەتە شەرمی سیاسی وەلا نین و بڵێن : ناتوانین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە