منیش ئه‌مه‌وێ ببم بە سیخوڕی میت و دەزگا هەواڵگرییەکانی دیکە!
Wednesday, 27/07/2016, 11:43
ئه‌وجاره‌یان منیش ئه‌مه‌وێ ببم به‌میتی تورکی به ئیتڵاعاتی ئێرانی به‌موسادی ئیسڕائیلی به سی ئای ئه‌ی ئه‌مریکی، یان بە پیاوی هه‌ر ده‌زگایه‌کی سیخوڕی بیانی به‌هێز هه‌یه و په‌یوه‌ندی پێوه ده‌که‌م ، چیتر نه‌خۆم نه ماڵ و منداڵم و نه خانه‌واده‌که‌م بۆ نیشتمانێک نافه‌وتێنم که به‌درێژایی مێژوو جه‌نگاوه‌ره‌کان گیانی خۆیان له‌پێناودا به‌خت کرد‌و له‌ملاشه‌وه له‌پشتی هه‌ر جه‌نگاوه‌رێک ده‌یان خیانه‌تکار سودمه‌ندبوون!
من ئه‌مه‌وێ ببم به میت به‌ئیتڵاعات به موساد به سی ئای ئه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له‌خانوی کرێی سه‌د مه‌تریدا ژیان نه‌به‌مه سه‌ر زستان له‌به‌ر ساردی و نسرمی سه‌قف و دیوار و بێ نه‌وتی و هاوینیش له‌به‌رگه‌رماو بێ کاره‌باو بێ جێ و ڕێیی ژیان ناگوزه‌رێنم، چیتر چاوه‌ڕێی هه‌واڵی به‌په‌له‌ی چارەکە مووچه ناکه‌م، چیتر ڕاکه ڕاکی نان ناکه‌م له‌سه‌ر شه‌قام به‌کۆڵ به کرێکاری به‌عاره‌بانه به‌ته‌کسی به دوکانداری به کشتوکاڵ به قاچاغچێتی سنوره‌کان هیچم به‌هیچ نه‌کرد، چیتر خۆم شه‌رمه‌زاری کرێی خان‌و و خاوه‌ن قه‌رز و دوکاندار و مریشک فرۆش و غاز فرۆش و به‌قاڵه گه‌ڕۆکه‌که‌و مارکێته‌که‌ی سه‌ری گه‌ڕه‌ک ناکه‌م، چیتر خواردنی خراپ و چێشتی گه‌رمکراوه و به‌سه‌رچوو ده‌رخواردی منداڵه‌کانم ناده‌م، چیتر سه‌ره‌ی به‌نزین و نه‌وت و ئاو و ده‌وائیر و به‌رپه‌نجه‌ره‌که‌ی مووچه و هتد ناگرم، چیتر منداڵه‌کانم نانێرم بۆ سه‌ر شه‌قام تاکو له‌به‌ر هه‌تاو قۆنده‌ره سبوغ بکه‌ن ، یان بنێشت و کلێنس و گوڵه به‌ڕۆژه بفرۆشن نا نا با پێیان نه‌ڵێن له‌شفرۆش و گاڵته‌یان پێ نه‌که‌ن!
من ئه‌مه‌وێ ببم به سیخوڕ به‌خیانتکار به‌جاش جا گرنگ نیه بۆ کێیه‌و بۆ چ ووڵاتێک و ده‌زگایه‌که نا گرنگ ئه‌وه‌یه خێری بۆ خۆم تێدابێ گرنگ ئه‌وه‌یه خۆش بژیم جوان بژیم پۆشته‌بم، بگه‌ڕێم له‌وڵاتان بێمنه‌تبم له‌هه‌موو خزم و که‌س و هۆز و هاوشاریانم!
من ده‌مه‌وێ ببم به سی ئای ئه‌ی به موساد به‌میت به ئیتڵاعات، تاکو به‌رده‌وام له‌ده‌سته‌ڵاتدا بمێنمه‌وه و پشتیوانی ده‌ره‌کیم هه‌بێ و نزیکه‌کانم لێم بترسێن، بۆ ئه‌وه‌ی فێری دزی ببم بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاشکرا نیشتمان بفرۆشم له‌که‌س نه‌ترسم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی سه‌روه‌ری و سامانی ئه‌و خاک و خه‌ڵکه‌یه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرم و چه‌پڵه‌شم بۆ لێ بدرێ گوێم لێ بگرن و به‌دوام بکه‌ون هه‌رچی گووتم ده‌ستم بۆ له‌سه‌ر سنگ دانێن به درۆکانم هه‌ڵپه‌ڕن و بڵێن به‌ڵێ ئه‌زبه‌نی...!
ده‌مه‌وێ ببم به سیخوڕی بێگانه بۆ ئه‌وه‌ی فێری خیانه‌تبم ، بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له‌بیربکه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی پشت له‌گه‌ل و نیشتمان بکه‌م و تاکو هه‌رچی پیرۆزی نیشتمانه به‌بای بده‌م ، هه‌رچی حه‌یاو شه‌ڕه‌فی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه بی چرپێنم به‌گوێی سوڵتان و ئاخوند و ئاغاکاندا، به‌شاباشێک له‌یانه‌کانی بێگانه بیکه‌م به‌باڵای له‌ش فرۆشێک، تاکو هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانی نیشتمانه له‌بن کوڵاوه‌که‌ی سوڵتان و عه‌باکه‌ی ئاخوندا له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌شی بکه‌م و به‌شی که‌سی تری لێنه‌ده‌م ته‌نها خۆم و به‌س.!
من ده‌مه‌وێ ببم به میت به ئیتڵاعات تاکو به‌ده‌یان کۆشک و ته‌لارم هه‌بێ ، به‌سه‌دان کۆمپانیاو پڕۆژه‌م هه‌بێ، به‌هه‌زاران پاسه‌وان و غولامم هه‌بێ به سه‌دان هه‌زار دۆنمی زه‌ویم هه‌بێ، به ملیۆنان و ملیاره‌ها دینار و دۆلار و یۆرۆم هه‌بێ، تاکو له‌هه‌رچی ووڵاته ڤێلاو شوێنی حه‌وانه‌وه‌م بۆ خۆ و خاو خێزانم هه‌بێ!
من ده‌مه‌وێ ببم به‌میت به ئیتڵاعات به‌موساد تاکو چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی چه‌واشه‌کار دروست بکه‌م خۆمی تێدا گه‌وره‌بکه‌م له‌ولاشه‌وه ڕیکلام بۆ کۆمپانیاکانم بکه‌م فلیم و سیناریۆکانی گه‌وجاندنی گه‌ل نمایش بکه‌م، هه‌واڵه‌کانی دۆست و یارانم به‌په‌له‌و ڕاسته‌و خۆ په‌خش بکه‌م و پیایاندا هه‌ڵبده‌م!
من ده‌مه‌وێ ببم به‌میت به ئیتڵاعات به‌موساد به سی ئای ئه‌ی و هه‌رچی هه‌یه تاکو هه‌موو نیشتمان پاوان بکه‌م و تاپۆ بکه‌م، تاکو فێری تاوان و خوێنڕێژی بم و چه‌ندین جه‌لاد و خوێن ڕێژم هه‌بێت و سه‌یری تاوانه‌کانیان بکه‌م به‌تاوانه‌کانیان ئاسوده‌بم.!
ئای له‌و خه‌وه ناخۆشه نه‌خێر نابم به میت نه‌به ئیتڵاعات نه به موساد نه به سی ئای ئه‌ی نه سیخوڕی و جاسوسی ده‌که‌م نه خیانه‌ت له نیشتمان و گه‌ل ده‌که‌م هه‌مووی بۆ خۆتان هه‌ر شایسته‌ی ئێوه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست