کام یاسا جه‌ناب؟
Wednesday, 27/07/2016, 9:46
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی کوژرانی گه‌نجه‌که‌ی شاری که‌رکوک به‌ناوی بارزان و دواتر شێواندنی ته‌رمه‌که‌ی، ده‌ست به‌جێ مسعود بارزانی به‌ناوی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه مه‌رسومێکی ده‌رکرد و داوا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌کات به‌په‌له لیژنه‌یه‌ک پێک بهێنرێت و لێکۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌که بکه‌ن و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاوانباراندا بکرێ ، به‌پێی مه‌رسومه به‌په‌له‌که‌ی بارزانی بێت جه‌نابیان زۆر توڕه‌ن له‌سه‌ر ڕوداوه‌که، به‌ڵام نازانین هۆکاری توڕه بوونی جه‌نابیان له‌سه‌ر جۆری تاوانه نه‌خوازراوه‌که‌یه یان بۆ به‌سیاسی کردنیه‌تی.؟
سه‌ره‌تا به‌رله‌وه‌ی بچمه سه‌ر ڕه‌خنه‌کان له مه‌رسومه‌که، ده‌مه‌وێ به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و کاره قێزه‌ون و ناشیرینه بکه‌م که ده‌رحه‌ق به کاکه بارزان کراوه به‌ڕاستی ئه‌و ڕوداوه تاوانێکی نه‌خوازراو و ناشیرین و ناخ هه‌ژێنه، پێویسته به‌هه‌موومان ڕێگری له‌و جۆره ڕوداوانه بکه‌ین و ئه‌نجام ده‌ران بدرێنه دادگا و به‌سزای خۆیان بگه‌یه‌ندرێن تاکو دوباره نه‌بنه‌وه، نه‌ک لایه‌نێک پشتگیری تاوانباران بکات و داڵده‌یان بدات، به‌داخه‌وه پشتگیری کردن و داڵده‌دانی تاوانباران به‌رده‌وامی هه‌یه، بۆیه هه‌میشه ڕوبه‌ڕوی ئه‌و جۆره تاوانانه ده‌بینه‌وه.
له‌سه‌ر مه‌ڕسومه‌که‌ی بارزانی کۆمه‌ڵێک تێبینیم بۆ دروست بوو که بیری ڕاکێشام بونوسینی ئه‌م بابه‌ته، سه‌ره‌تا بارزانی بیری چۆته‌وه که خۆی به‌نایاسایی ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ر کورسی سه‌رۆکایه‌تی و توانای مه‌رسومی نیه وه ئه‌گه‌ر وه‌ها مه‌رسومێک ده‌ریش بکات هێزی یاسایی نیه کاری پێ ناکرێ، خاڵێکی تری مه‌رسومه‌که به‌پێی ده‌ستوری عێڕاق وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت ده‌ست وه‌ربداته ئیداره‌ی که‌رکوک چونکه که‌رکوک تا ئێستاش سه‌ر به به‌غدایه نه‌ک هه‌ولێر وه له‌سنوری ناوچه جێ ناکۆکه‌کانی ماده‌ی (١٤٠)ه جێ به‌جێ نه‌کراوه‌که‌یه ، بۆیه پێویست بوو بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی پارتی که ده‌یه‌وێ تاوانه‌که به سیاسی بکات نوێنه‌رانی حزبه‌که‌ی ڕاسپێرێ بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌که و داوای ڕاپۆرتی له‌حزبه‌که بکردایه باشتربوو، بۆ مامه‌ڵه کردنیش به‌پێی یاسا له‌گه‌ڵ تاوانباران پێویسته سکاڵا له‌دادگانی که‌رکوک تۆماربکات و داوا له‌به‌غدا بکات تاوانباران بدرێنه دادگا به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێ.
به‌ڵام کام یاسا؟
پرسیاری جه‌وهه‌ری و گرنگ لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات، سه‌یره که‌سێک خۆی یاسا شکێن بێت و داوای سه‌روه‌ری یاسا بکات ! خۆی به‌نایاسایی له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات بێت و مه‌رسوم بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار ده‌ربکات ! خۆی سه‌رچاوه‌ی خوڵقێنه‌ری قه‌یرانی یاسایی هه‌رێم و په‌کخستنی په‌رله‌مان بێت که‌چی بۆ ڕووداوێکی ئاوا داوای یاسا سه‌روه‌ری بکات! سه‌یره جه‌نابیان ئه‌ڵێی به‌ر پێی خۆی نابینێ .!
دوێنێ بوو گه‌نجێک له‌شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر فووللایت کوژراو بکوژه‌که‌ش له‌په‌نا عه‌باکه‌ی تۆ داڵده درا و کۆخه‌یه‌کت نه‌کرد خۆ ئه‌ویش ناوی بارزان بوو!
پێرێ بوو کچه پارێزه‌ره روح سوکه‌که به‌بێ تاوان له بن باڵی تۆ به‌ناحه‌ق کوژرا هه‌تا ئێستا دۆسیه‌که به‌کراوه‌ی ماوه‌ته‌وه تۆ هه‌ر بێده‌نگ بووی!
مانگانه ده‌یان ڕوداو و تاوانی گه‌وره گه‌وره ڕوده‌ده‌ن جارێک هه‌ڵوێستێکت نه‌بوو! جه‌ناب له یادته کاکه سه‌رده‌شتی ڕۆژنامه‌نوس به‌ڕۆژی ڕوناک له‌ناو زانکۆ له‌به‌رچاوی پۆلیسه‌کانی پایته‌خت به‌و هه‌موو بازگانه‌دا ڕفێنرا و له‌ت و په‌تکرا هه‌موو کوردستان بۆی هاته سه‌رخه‌ت وه‌ڵامێکی ئه‌و خه‌ڵکه‌ت نه‌دایه‌وه ! بابێینه‌وه که‌رکوک گه‌ر بڵێین ئه‌و ڕوداوه له‌که‌رکوکه ئه‌وانی تر زۆر نزمن و له‌به‌ر پێکانتن و نایان بینی چونکه تۆ به‌رز ده‌ڕوانی و سه‌یری خوار خۆت ناکه‌ی باشه، سۆرانی مامه حه‌مه شه‌هیدی قه‌ڵه‌م له‌که‌رکوک کوژرا که‌چی بۆ ئه‌و تاوانه‌ش هیچ هه‌ڵوێستت نه‌بوو، بۆیه ده‌ڵێم جه‌ناب کام یاسا ئه‌و یاساییه‌ی خۆت بۆ خۆت داتناوه و به‌خۆت خۆت داده‌نێیه‌وه له‌سه‌ر کورسی و په‌رله‌مان و ده‌ستوریش فت، یان ئه‌و یاساییه‌ی خه‌ڵکی پێ ده‌کوژی و تاوانبار ده‌که‌ی و ده‌خه‌یته زیندان و له‌دژی نه‌یارانت به‌کاری ده‌هێنی و بکوژ و تاوانباره لایه‌نگر و دۆسته‌کانیشت داڵده ده‌ده‌ی و له‌بن باڵ و عه‌باکه‌تدا، بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار و بێ لایه‌نیش یاسا سه‌روه‌رده‌که‌ی وه‌ک مێرد منداڵه ده‌روون نه‌خۆشه‌که‌ی بکوژی مینای ته‌مه‌ن شه‌ش مانگ له شاری دهۆک، له‌کاتێکدا تاوان هه‌رتاوانه هه‌رکه‌سێک ئه‌نجامی بدات نه‌خۆشێکی ده‌رونی یان هه‌ژارێک یان ده‌سته‌ڵاتدارێک و ده‌ست ڕۆیشتوێک.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست