کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەگبەتییەكانی پارتی

Wednesday, 27/07/2016, 9:42


لەوە ئەچێ ئەم ساڵە ساڵێكی زۆر نەگبەت ونەهات بێت بۆ پارتی ومەسعود بارزانی..هێشتا ساڵ لەنیوەدایە دەیان فەزیحەو خیانەتیان لێ كەشف بو. رۆژ بەدوای رۆژ ریسواترو روڕەشتر ئەبن.لەماوەی ئەم شەش مانگەدا چەندین بەڵگەو دیكۆمینت لەملاو ئەولا ئاشكرا ئەبن لەسەر دزی و خیانەت وهەڵویستە سیاسییە هەڵەكانیان كە ئەمانەش مشتێكن لەخەرواری ئەم هەمو هەڵوێستە خیانەتكارانەو دوژمنانەیان كە بەرامبەر بەمیللەتەكەیان ئەنجامی ئەدەن.فەرمون لەگەڵ بەشێكیان:
- سەرباری ئەوەی پارتی هەمیشە ئیدیعای ئەوەی ئەكرد گوایە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكادا لەوپەری بەهێزیدایەو،پروپاگندەی ئەوەشیان ئەكرد كەوا ئەمریكا مەسعود بارزانی بەپاڵەوانی شەڕی دژ بەداعش ناساندوەو رازیشە بەوەی وەكو سەرۆكی هەرێم لەپۆستەكەیدا بمێنێتەوە، تەنانەت خودی مەسعودو كوڕو حزبەكەیشی هەمیشە بە دونیایان راگەیاندوە كەوا ئەوان لەسەنگەری پێشەوەی بەرگریكردنن لەمیللەتانی جیهانو،لەشەڕی داعشدا پاڵەوانو جێگای متمانەی وڵاتانی هاوپەیمانن،بەڵام ئەوەتا ئەمریكا لەكۆنگرەی واشنتۆنی دژ بەداعشدا پشتی تێكردن هیچ حیسابێكیشی بۆ نەكردن.بیانوی ئەمریكاش وەكو خۆیان ئەڵێن ترس بوە لەبێمتمانەییان بەرامبەر بە مەسعود وحزبەكەی نەبادا پیلانە عەسكەریەكەی وڵاتانی هاوپەیمان بۆ ئازادكردنی موسڵ بەپارە بفرۆشنە توركیاو داعشەوە..بەمەش پارتی وسەرۆكەكەی سەلماندیان كە ئەوان هیچ نین تەنها تفەنگێكی بەكرێگیراون واتە" مورتەزەقەن!!.
-كەشفبونی دەستی پارتی و بارزانی لەو 200 ملیۆن دۆلارەی كە ئەردوغان و حزبەكەی داویانە پێیان بۆ دژایەتیكردنی پەكەكە،ئەمەش بەڵگەیەكیترە لەسەر مورتەزەقەبونی پارتی،هەرچەندە ئێستا ئەوان لەهەوڵدان بۆ ئەوەی ئەم پارە دزراوەش بنگۆم بكەن و بیكەن بەماڵ بەسەر میللەتە قوڕبەسەركەمانەوە گوایە بۆ موچە وەرگیراوە،لەلایەكی تریشەوە ئەڵێن گوایە بۆ چاكردنەوەی بۆڕیە نەوتیە تەقێًنراوەكانە،جا نازانین چاكردنی دوو بۆڕی نەوت چ پێویستی بە 200 ملیۆن دۆلارە؟؟.
- كەشفبونی دەستی پارتی وسەرانی لەهاوكاریكردنی سعودیە بۆ دژایەتیكردنی ئێرانو، پارە وەرگرتنیان بۆ هاندانی حزبە كوردیەكانی دژ بەئێران و كردنەوەی بنكەی هەواڵگری سعودی لەسەر سنورەكانی ئێراندا.
- كەشفبونی دەستی بەیانی كچی سامی عەبدولرەحمانی نوێنەرەكەیان لە ئەمریكاو، جاسوسیكردنی بەسەر سەركردەكانی پەكەكەو هەدەپە لە ئەمریكاو گەیاندنی زانیاری هەستیار بۆ میتی توركیا.
- كەشفبونی 6 جاسوسی تری میتی توركیا لەناو كارمەندانی كەناڵی روداوی نێچیرڤان بارزانی.
- كەشفبونی درۆیەكی شاخداری گەورەی پارتی بەوەی رۆڵی سەرەكی هەبوە لەرزگاركردنی ئەردوغان لەدەست ئینقلابچیەكانی ئەم دواییەو گواستنەوەی بۆ هەولێرو لەوێشەوە بۆ ئەستەنبۆل.
- هاتنی مالیكی بۆ سلێمانی و نەچونی بۆ هەولێر سەرباری ئادمادەبونی سەرانی پارتی بۆ راخستنی فەرشی سور لەژێر پێیەكانیەوە لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێردا.
- كەشفبونی سەروەتو سامانی دزراوی میللەت لەلایەن مەسعود بارزانی كە خۆی داوە لە 21 ملیار دۆلار و سەروەتی براكەشی دڵشاد بارزانی سەرپەرشتیاری دزینی پارەی میللەت كە ئەویش خۆی لە13 ملیار دۆلار ئەداتو لەبانقەكانی دەرەوەدا دانراون بەناوی بنەماڵەوە..ئەمەش بەبێ حسابكردنی سەرەوەتو سامانی نێچیرو مەسرورو ئەندامانی تری بنەماڵەی مافیای بارزانی.
- كەشفبونی دەستی پارتی وسەرانی لە دۆسیەی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس سۆرانی مامەحەمە ودەرچونی راپۆتی ئیدانەكردنی ئەندامانی بنەماڵە لەلایەن راوێژكاری ئەمریكی تۆماس كراجیسكیەوە.
- ناردنی دكتۆر فوئاد حوسێن بۆ لایەنە سیاسییەكان بەمەبەستی كاراكردنەوەی پەرلەمان دوای هەشت مانگ لەعینادی پەكخستنی،پارانەوەشیان لەیەكێًتی وگۆڕانو كۆمەڵ بۆ چارەسەركردنی كێشەو قەیرانەكانی كوردستان كە بەدەستی پارتیەوە خوڵقێندراون.
- پاشگەز بونەوەی حكومەتی پارتی لەبەڵێنەكانی چارەسەری قەیرانی دارایی وتەئكیدكردنەوەی نێچیرڤان بارزانی لەوەی كەوا ناتوانن دەستكاری موچەكان بكەن سەرباری زیادبونی داهاتەكانی نەوتیش.
- شەق تێهەڵدانی راوێژكاریكی مەسعود بارزانی لەلایەن هێزەكانی  خودی سەركردایەتی پارتییەوە..
- رێكەوتنی یەكێتی وگۆران و یەكگرتنەوەی فراكسیونەكانیان لەهەردو پەرلەمانی عیراق و كوردستان كە ئەمەش پارتی لەحیزبی قائیدەوە كردە حزبی كەمینەو كۆتایی بەكەڵەگایەتی پارتی هێنا لەسەر هەردو ئاستی كوردستانو عیراقیشدا.
- هاتنی كاك قادر عەزیزو حزبەكەی بۆ ناو یەكێتی،خۆ ئامادەكردنی حزبی تریش بۆ هاتنە ناو هاوپەیمانییەكەوە، بەمەش هەرچی نەیارو دوژمنی گەورەی پارتی هەنە لەناو بەرەیەكی یەكگرتودا  كۆ ئەبنەوە كە كاریگەریەكی یەكجار گەورەی ئەبێت لەبچوككردنەوەی رۆڵی پارتی لەپرۆسەی سیاسیدا.
- فەشەلهێنانی هەوڵەكانی پارتی بۆ دامەزراندنی هێزێكی بەكرێگیراوی سەر بەخۆیان وناردنیان بۆ كوردستانی خۆرئاوا بەمەبەستی بەرپاكردنی شەڕی براكوژی ودژایەتیكردنی پەیەدەوهاوكاریكردنی چەند حزبێكی گوێڕایەڵی پارتی لەناوچە ئازادكراوەكانی خۆرئاوادا كە بەخوێنی شەرڤانانی پەیەدەوە ئازادكراون.
- زیادبونی سەردانی باڵوێزو نوێنەرانی وڵاتانی دونیا بۆ لای كاك نەوشیروان دوای جوڵاندنی كەیسی هەڵبەستراوی پاراستن سەبارەت بەدرۆی هەرەشەی  نەوشیروان بەكوشتن ورفاندنی باڵوێزەكان، بەمەش روو رەشی پارتی دەركەوت وكەیسەكەش پێش جوڵاندنی شكستێكی ئابروبەرانەی هێنا.
- شكستهێنانی هەوڵەكانی پارتی بۆ درێژكردنەوەی یاسای دژەتیرۆر لەلایەن ئەنجومەنی شوراو،سڕینەوەی رۆڵی پەرلەمان.
-بڕینی بەشە نەوتی ساڵانەی هاوڵاتیان بە بیانوی نەبونی ئیمكاناتەوە لەكاتێكدا بەقسەی پارتی رۆژانە 700 هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوە ئەكرێت.
- دەركەوتنی درۆیەكی شاخداری پارتی بەوەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە قەیرانی دارایی كۆتایی پێدێت،كەچی ئێستا دۆخەكە زۆر خراپتر بوە بەوەی ئەمساڵیش ناتوانن موچەی فەرمانبەران بدەن.
ئەمانە بەگشتی بەشێكن لەو هەمو ئابروچون و ریسوابون و شكستهێنانی سیاسەتە هەرزەكارییەكانی سەرانی پارتیو مناڵەكانیان،نازانم ئێستا پارتیەكان چۆن وەڵامی ئەم هەمو شكستانە ئەدەنەوە لەكاتێكدا خەڵك مێشكی هەیەو بەچاوی خۆیان ئەم هەمو شتانە ئەبینن.
ئەم ئابروچونانەی پارتی بەحەوت قاڵب سابونیش بشۆرێن هێشتا پەڵەی رەش بەنێوچاوانی سەرانیەوە ئەهێڵێتەوە، تۆ بڵێی پارتیەكان بزانن شتێك هەیە پێی ئەوترێ " شەرم"؟؟. ئاخر پێغەمبەری ئاخر زەمان راستی فەرمو كاتێك وتی" ئەگەر شەرمت نەما، ئیدی هەر چییەكت لەدەست هات بیكە".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە