کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی و ئاشتی هه‌ورامی له‌نامه‌ نهینیه‌كانی هیلاری كلینتۆن دا

Monday, 25/07/2016, 21:55


سه‌رنج: ئێمه‌  ئه‌و به‌لگانه‌  بۆیه‌بلاوده‌كه‌ینه‌وه‌ چونكه‌ گوته‌ و مه‌یلی دیبلۆماتكار و به‌رپرسه‌ ئه‌ورپیه‌كان وه‌ك به‌لگه‌یه‌كه‌ بۆ مێژوو ، تا  نه‌وه‌كانی داهاتوو ‌بزانن سه‌ركرده‌كانی پارتی ویه‌كیتی چ كه‌سایه‌تیه‌ك و  تاوان و ناپاكیه‌كیان  به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌یان كردوه‌  ؟وه‌ئه‌و به‌رپرسانه‌ بزانن ، له‌بری ئاشكراكردنی به‌لگه‌كان دوای ٣٠ سال چون گه‌رماو گه‌رم  سوسیال میدیای ئه‌و سه‌رده‌مه‌   ده‌مامكیان هه‌ڵده‌‌مالێ.

https://www.facebook.com/17shubatMedia/

پێگەی فەرمی ویکیلیکس سی هەزارو سێ سەدو بیست و دوو( 30,322 ) ئیمەیلی نهێنی نیوان هیلاری کلنتۆنی ئاشکرا کرد لەگەڵ چەندین راپۆرتی هاوپیچکراو لەناو ئیمەیڵەکاندا.ئەم راپۆرتەی مالپەری ١٧ی شوبات ئامادەی کردووە دەقی ئیمەیڵە نهێنیەکانە کە لەلایەن هیلاری نێردراون یان بۆی هاتوون لەلایەن سیناتۆرو بالیۆزی ئەوکاتەی ئەمریکا لەکوردستان وعیراق و سوریاو تورکیا، کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٢

یەکەم: تێروانینی تورکیا و بارزانی لەسەر رۆژئاوای کوردستان و سوریا

لەیەکێك لەم ئیمەیڵانەی کە بۆ هیلاری کلنتۆن نێردراوە  لەلایەن سکرتێری یاریدەدەر جۆنس لەمانگی ٩دا ئاماژە بەوە دەکات کە نزیکەی ٩٠ خولەك قسەی لەگەڵ بارزانی دا کردووە، زیاتر لە ٣٠ خولەکی پەیوەست بووە بە پرسی سوریاو رۆژئاوای کوردستان و پەیەدە.جۆنس دەنوسێت: مسعود بارزانی لەکاتی سەردانەکەیدا دلنیایی داوەتە داود ئۆغلۆ کە هەریمی کوردستان ڕێگەنادات هیزێك دروست بێت لە رۆژئاوا و سوریا سەر بە پەکەکە یان هاوبیری پەکەکە بێت و دژی سیاسەتەکانی تورکیا کاربکات. هاوکات، بارزانی لەگەڵ ئەوەدایە کە رژیمی ئەسەد بروخێت و ئاوارەکانی سوریا بێنە ناو خاکی عیراقەوە. هەروەها، بارزانی لەدریژەی گفتۆگۆی نێوانمان چەندین جار نوری مالیکی بە دیکتاتۆر ناودەبات 

ئەم لینکەی خوارەوە لینکی پێگەی فەرمی ویکیلیکسە سەبارەت بەم بابەتە:

https://wikileaks.org/clinton-emails/emailid/11466

دووەم: ئاشتی هەورامی، نێچیرڤان بارزانی و پرسی نەوت

جۆنس لەدرێژەی نوسینەکانی دا ئاماژە بەوە دەکات کە د. ئاشتی هەورامی ڕێژەی نەوتی هەرێمی کوردستانی بە ئامارو داتا و چەند ژمارەو حساباتێکی ئالۆز بۆ رونکردینەوە (کەتەواوی ئەم ژمارەو داتایانە گەشبین و دلخۆشکەر بوون، بەلام ئەمە ئامارێکی پێشبینی کراوەو هیشتا تەواو دڵنیانین) بەمەش دەتوانریت تورکیا بەپشت بەستن بە هەرێمی کوردستان سەرچاوەکانی وزەی پێویستی خۆی دابین بکات. هاوکات، ئاشتی هەورامی وتی: حکومەتی هەرێم دڵنیایی دەدات لەوەی کە دەتوانێت بەبەخشندەیی رێککەوتنی نەوت و وزە لەگەڵ ولاتی تورکیادا واژۆ بکات.  هەروەها، جۆنس دەنوسیت د. ئاشتی دلنیایی دەدات کە کوردستان دەتوانیت بەقەدەر ئەو بودجەیە پەیدا بکات کە لەعێراقەوە دەنێردرێت بۆ کوردستان ئەگەر بەسەربەخۆیی نەوتی خۆی بفرۆشێت. بۆیە ئەم رێککەوتنە زۆر گرنگ دەبیت بۆ بوژاندنەوەی ئابوری و لێك نزیکبونەوەی نێوان هەریم و تورکیا و راگرتنی بالانسی هێزی تورکیا لەگەڵ ئیران و عیراق، کارکردنی تورکیا و هەریم بەیەکەوە لەپرسی سوریادا پرسی کورد لەتورکیا.
هەروەها، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: من وەك سەرۆك وەزیران بۆ بەرەوپیشچونی هەرێم تەنها سێ ئەولەویاتم دەبێت ئەوانیش: "یەکەم تورکیا، دووەم تورکیا، سێهەم هەر تورکیا".

ئەم لینکەی خوارەوە لینکی پێگەی فەرمی ویکیلیکسە سەبارەت بەم بابەتە:

https://wikileaks.org/clinton-emails/emailid/5000


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە