حه‌مه دۆستان سه‌ربازیكی وون
Sunday, 24/07/2016, 20:06
لەسالیادی ھەلەبجە لە ٢٠٠٥ بابەتیکیم لەروژنامەی بەناوبانگی سویدی ئیكسپریسن بینی ، مانشیتەکەی ئەوە بوو تاله‌بانی و بارزانی بەرامبەر ھەلەبجە ووشەی تاوانبار یان کەمتەرخەمی نوسیبوو ، لەنێو نوسینەکەی رەخنەبارانی پارتی ویه‌كیتی کردبوو كه‌جون بازرگانی به‌كه‌یسی هه‌له‌بجه ده‌كه‌ن ، ئەمە بۆسالی ٢٠٠٥ وه لەمیدیای سوید بەدەگمەن خەلک دەوێرا دەستی بۆببات وه‌ره‌نگ بیت تائیستاش كه‌م كه‌س بوێری یان هه‌ول بدات له‌میدیای ئه‌ورپی رسوای بارزانی و تاله‌بانی بكات ، ، ھەستم کرد ئەوە بۆکارکردنی له‌گه‌ل ئێمە دەگونجیت ،دوای ماوه‌یه‌ك پەیوەندیم پێ‌کرد و بوینە ھاوریی ودوای جەند مانگیک بووە ئەندامی چاک له سوید و لەھەموو ھەولە سەرەتایەکانی ناسینی ئەنفال و ھەلەبجە و کار‌و چالاکیەکان بەتایبەتی کۆرو سیمنار بۆپەرلەمانی سوید و زانكۆی ئوپسا لا و كتیبخانه‌ی كوردی كه‌كۆریك بوو سازمان كرد بۆ په‌رله‌مانتاره سویدیه‌كان و یادی ٢٠ ساله‌ی تاوانی ئه‌نفال وهه‌له‌بجه كاكه حه‌مه یه‌كێك له‌سه‌رپه‌رشتیارانی یاده‌كه به‌شداربووه ...
حەمە دۆستان کەسایەتیەکی دەگمەنی کورد بوو لەسوید ، چونکە ھەلە نیە بلێین ئەو لە دەنگە یەکەمەکانی رەخنەگری سەرانی پارتی ویەکیتی بوو له میدیاكانی سویدی، نوسەریکی دیاربوو لەمیدیای سویدیدا، دەیان دیدار و سیمنار ی لەمیدیاکانی سوید و ره‌وه‌ندی كوردی له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی سوید لەسەر ئازاری گەلەکەی بەگشتی و ھەلەبجە بەتایبەتی سازکردبوو ، کەبەشیکی لەگەل رێکخراوی جاک سازی کرد به‌شیكی تریشی وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی شاره‌زا و سه‌ربه‌خۆ بۆره‌وه‌ندی كوردی و میدیای سویدی ئه‌نجامی ده‌دا ..به‌لام له‌هه‌وله سه‌ره‌تایه‌كانی رێكخراوی جاك له‌ولاتی سوید له زۆربه‌ی دیداره سویده‌كان و نامه‌نوسین و سه‌رنجدان بۆ ناسینی دۆسیه‌ی گه‌لكوژی كورد له‌ئه‌نفال و هه‌له‌بجه له‌گه‌لمان بوو وه‌یه‌كه‌م به‌یانامه بۆ سویدیه‌كان به‌زمانی سویدی ئه‌و نوسی .
له گه‌رمه‌ی بلاوكردنه‌وه‌ی هه‌والی وه‌رگیرانی په‌رتوكیكی به‌ختیار عه‌لی و سیمناریكی بۆ هه‌ندێ ئه‌لمانی ، وه‌ك ده‌ستكه‌وتیكی زۆر گه‌وره له‌میدیاكانی سلێمانی به خه‌لك ناسینرا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رێزه یه‌كه‌م كه‌سه له هه‌نده‌ران له‌نێو میدیای خه‌لكی ئه‌ورپی بناسرێ ؟ كه‌سی تر خه‌باتی له‌هه‌نده‌ران له‌په‌رله‌مان و دام و ده‌زگا له‌میدیا و ریكخراوه ئه‌ورپیه‌كان نه‌كردوه؟ له‌كاتیكدا به‌سه‌دان كه‌سایه‌تی دیاری كورد ئه‌مرو له‌نێو جومگه سیاسیه گرنگه‌كانی ئه‌ورپان . هاوكات ئه‌وه‌ی به‌ختیار له‌وه‌رگیرانی په‌رتوكیكی كردویه‌تی كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك حه‌مه دۆستان ١٥سال به‌رله‌به‌ختیار عه‌لی ئه‌وكارانه‌ی كردوه ، وه خاوه‌نی ٧ په‌رتوكه به‌زمانه‌كانی سویدی و ئینگلیزی و ئه‌لمانی ... وه جه‌ندین جار له‌میدیا به‌ناوبانگه‌كانی سوید له‌تیڤی وروژنامه و رادیۆیه‌كانیه‌وه دیداری له‌گه‌ل كراوه به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هه‌له‌بجه ..... به‌لام تاله‌ژیان بوو به‌مردنه‌كه‌شیه‌وه له‌و هه‌موو مییدیا كوردیه گرنگی پێنه‌درا ؟ بۆیه زۆر جار باس له‌وئازاره‌ی ده‌كرد ، وه‌جه‌ند جاریك به‌یه‌كه‌وه جوینه په‌رله‌مان ، یان كۆر‌و سیمنارمان كه بۆ سازكردبوو ، په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تی سویدی وروژنامه‌نوسانی سوید به‌هۆی نوسینه‌كانی باشیان ده‌ناسی به‌لام به‌داخه‌وه تامالئاواییش كرد برواناكه‌م به ئاستی سویدیه‌كان كورد ناسیبیتن!؟ .
به‌كورتی حه‌مه دۆستان سه‌ربازیكی تری وونی كوردبوو تامالئاوایی له‌ژیانیش كرد رێز له‌خه‌باتگیری و كاره‌كانی نه‌گیرا و په‌یامیكیشی پێداین گه‌رله‌كوردستان گه‌ر پیاوی ده‌سه‌لات یان له‌گه‌ل تاقمی ئه‌و میدیاكارانه نه‌بیت كه‌میدیایان هه‌یه ئه‌وا وه‌ك ده‌سه‌لات ئابلۆقه‌ی راگه‌یاندنت ده‌خه‌نه سه‌ر .
به‌لام دلنیام روژگارگارێك دێت حه‌مه دۆستان به‌پێی كار‌و چالاكی ونوسینه‌كانی ڕێزیده‌گیری.
وێنەکەی سەرەوە: لە سیمنارێکدا بۆ گروپ نیتی پەرلەمانتارانی کورد ،سوید لەسالی ٢٠٠٦ کە لە چاک سازمان کرد.
|
لەیادی ٢٠سالەی ھەلەبجەو ئەنفالدا لەگەل ھیلینا سڤینوسونی نەمر روژنامەنوسی بەناوبانگ و ناسینەری کارەساتی ساتی تاوانەکەی ھەلەبجە ستیڤان ییرتن كه‌رێكخراوی چاك سازی كرد |
|
یه‌كه‌م دانیشتن له‌په‌رله‌مانی سوید له‌سه‌ر هه‌والدان بۆبه‌جینۆسایدناسینی ئه‌نفالدا ٢٠٠٦
|
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست