چاوپێکەوتنی یواکیم مێدین لەگەڵ جەنەراڵ مەزڵوم عەبدیدا


به‌ كۆیله‌كردنی كۆمه‌ڵگا

Sunday, 24/07/2016, 19:48


به‌ گوێره‌ی گشت ئایینی یه‌ ئاسمانیه‌كان كه‌ خوای مه‌زن ئاده‌میزادی دروست كردوه‌ له‌م جیهانه‌ گه‌وره‌یه‌دا.
هه‌تا گه‌لانی سه‌ر زه‌وی یه‌كتر بناسن و پێكه‌وه‌ بژین و عه‌داله‌ت و یه‌كسانی مرۆڤایه‌تی تیا بێت.
هاوكاری یه‌كترین له‌ هه‌موو بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی و زانستی..هتد.
نه‌وه‌ك ببێته‌ دارستانی چڕوپڕ،گه‌وره‌ بچووك بخوات و به‌هێز لاواز له‌ناو به‌رێت...
به‌تایبه‌تی له‌م بیست ساڵه‌ی رابردوو كه‌وا له‌ كوردستان هه‌رچی به‌هامرۆڤایه‌تیه‌كان بوون به‌ ده‌ستی كۆمه‌ڵه‌ مافیایه‌كی گه‌نده‌ل و دز له‌ناوچوون..
جێی داخه‌ له‌ بیست ساڵه‌ی رابردوو شه‌ڕێكی گه‌وره‌ له‌نێوان ئه‌م حیزبه‌ مافیانه‌دا روویدا له‌ سه‌ر ده‌سته‌ڵات و به‌ تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م میلله‌ته‌ و ئه‌تكی مرۆڤ و مرۆاڤه‌یه‌تی كراو مافی خه‌ڵكی هه‌ژار و چه‌وساوه‌ش پێشێل كرا،به‌ هه‌زاران خه‌ڵكی بێتاوانیان به‌ كوشت دا له‌ بێناو كورسی و مانه‌وه‌ی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان،به‌ هه‌زاران خه‌ڵك له‌و شار بۆ ئه‌وشار ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر كران به‌ سه‌دان مناڵ هه‌تیوو بێ كه‌س مانه‌وه‌ و به‌ سه‌دان ژن و پیاو و بێوه‌ژن و بێ وه‌مێرد مانه‌وه‌.
جێی سه‌ر سوڕمانه‌ سه‌ركرده‌كانی وه‌ڵاتی ئێمه‌ له‌ بری ببنه‌ پارێزه‌ری دیموكراسی و داكۆكی كار له‌ ماڤی مرۆڤ و خزمه‌تكردنی میلله‌ته‌كه‌یان،تووشی نه‌خۆشی گه‌وجه‌یی و (شتی)و خۆ به‌گه‌وره‌ زانین بوونه‌ و چاویان له‌ كورسی یه‌كانی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ ته‌سكه‌كانی و بنه‌ماڵه‌ و حیزبی زیاتر هیچی تر نابینن،و بوونه‌ته‌ دكتاتۆر و خۆپه‌رست و فیرعه‌ون به‌ سه‌ر ئه‌م گه‌له‌،ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ركرده‌ گه‌نده‌ڵانه‌ بیریان لێنه‌كردۆته‌وه‌ به‌رای من تا ئێستا نازانن مافی مرۆڤ و دیموكراسی و یه‌كسانی چییه‌؟.
من نازانم چۆن ئه‌م سه‌ركردانه‌ به‌و جۆره‌ بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ ته‌نها خۆشی و به‌ختیاری خۆیان و منداڵ و خێزان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان ده‌وێ.
من له‌م سه‌ركردانه‌ ده‌پرسم ئێوه‌ جۆن حه‌زده‌كه‌ن منداڵه‌كانتان و بنه‌ ماڵه‌كانتان سكیان تێر و جل و به‌رگ و پۆشته‌ و مێشكیان پڕ له‌ زانین و زانست و رۆشنبیری بێت؟، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستانیش هه‌ژار و داماو و ده‌سته‌ و ئه‌ژنۆبن بۆ له‌تێ نانی وه‌شكی ده‌ستی ئێوه‌؟هاوڵاتیانیش حه‌زده‌كه‌ن منداڵه‌كانیان و خۆیان به‌و جۆره‌ بژین برسی و ڕه‌ش و ڕووت و بێ ناز نه‌بن ،ئه‌و شه‌ڕه‌ حیزبیه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌م به‌ر پرسه‌ گه‌نده‌ڵ و دزانه‌ی له‌ به‌ر خاتری بنه‌ماڵه‌ و كه‌س و كاری خۆیان و كورسیه‌كه‌یان دروستیان كردوه‌ هه‌رده‌م ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ زیان و زه‌ره‌ری مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی و تێك و پێك شكانی و داڕمانی ووڵات و ژێرخانی ئابووری وڵات و كوشتی بیركردنه‌وه‌ و ڕێگری كردن له‌ ڕای ئازاد و سه‌ر كوت كردنی هاوڵاتیان و بێ ده‌نگكردنیان، له‌و ڕاستیانه‌ی ده‌یانه‌وێت باسی بكه‌ن،هه‌رده‌م ئه‌نجامه‌كه‌شی به‌ كۆتای هاتن و له‌ ناو جوونی ئه‌م به‌ر پرسه‌ گه‌نده‌ڵانه‌ ته‌واو ده‌بێت.بۆیه‌ هه‌ر گه‌لێك و میلله‌تێك بیه‌وێت له‌ سه‌ر خاكی خۆی به‌ ئازادی و سه‌ر به‌رزی بژیت پێویستی به‌ قوربانی دان و هه‌وڵی به‌رده‌وام و تێكۆشانی به‌رده‌وام هه‌یه‌ له‌ دژی ئه‌م كوێخاو ده‌سته‌ڵات داره‌ گه‌نده‌لانه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە