کودەتاکەی تورکیا،وەڵامێك بۆ ئەبوبەکر عەلی
Sunday, 24/07/2016, 19:28
ئەبو بەکر عەلی لە سایتی لڤیندا و بەناونیشانی (کودەتاکەی تورکیا) وتارێکی لەسەر کۆدەتا سەرنەکەوتووەکەی تورکیا نووسیوە، بە پێویستمزانی لە خوارەوە بە چەند خاڵێک وەڵامێکی کورتی بدەمەوە. ---------------------------
یەکەم: ڕوون بوو دهستێكی زۆر له واتهی نوسییان و قسهیان كرد، دژایهتی پارتی بوو، لهو سۆنگهوه كه پارتی هاوپهیمانی حكومهتی توركیایه، روخانی حكومهتی توركیاش یهكسانه به لاواز بوونی پارتی، له روویهكی ترهوه رووداوهكه قۆزرایهوه بۆ جهنگێكی ئایدۆلۆژی مهعنهوی دژ به ئیسلامی یهكان.
دووەم: سایهی ئهواندا به ئاسایی مامهڵه لهگهڵ كوردستانی باشور كراوه، له سایهی ئهواندا پێشوازی له بهرپرسانی كورد به شێوهیهكی فهرمی دهكرێت و ئاڵای كوردستان دادهنریت و رێگا به پیشمهرگه دهدرێت بهرهو كۆبانی به ناو خاكی توركیادا بڕوات.
سێیەم: تا ئهم ساته وهختهش هیچ هێزێكی سیاسی له توركیا سهری ههڵنهداوه له داد و گهشهپێدان بۆ كورد باشتر بێت.
ئەبوبەکر عەلی یەکگرتوو بەم شێوەیە تێڕوانینی خۆی بۆ ڕووداوەکانی تورکیا لەمەڕ کودەتا(دەست کردەکە) ئەنووسێ کە لێرەدا تەنها لەو ٣ خاڵەی لەووتارەکەیدا هەڵمان بژاردوە تا چەند تێبینی و پرسیارێك بووروژێنین،کەئایا بەڕاستی برادەرانی ئیسلامی و یەکگرتوو بۆ ئەوەندە لەئاست ئۆردگانیزمدا کورت بین و لاوازن. ئەم بەڕێزە،مافی خۆیەتی چۆن لەپارتی داد وگەشە ئەڕوانێ و هەروەها کەسایەتی ئەردۆگان بۆ ئەو چەند گرنگی هەیە،بەڵام نابێ خۆی و خەڵکی تر چەواشە بکا و لێرەو لەوێ خۆی وەك کورد و دڵسۆزی بۆ دۆزی نەتەوەی کورد ،بناسێنێ.
لەسەرەتای ووتارەکەیدا تێبینی ئەوە ئەکرێ ئەبوبەکر عەلی خۆی وەك پارێزەرێکی سەرسەختی پارتی ناساندوە و نایەوێ پارتی و تورکیا بەیەك یەکسان بکا. ئەمە لەکاتێکدا هەموان ئەزانین پارتی و تورکیا چۆن ئاوێتەی یەکدی بوون و پەیمانی ٥٠ ساڵەی نەوتیان واژوو کردوەو لەبادینان ١٨ بنکەی سەربازی و هەواڵگری تورکیا بوونیان هەیە. کاك ئەبوبەکر ئەیەوێ بڵێ؛نەخێر پارتی پارتێکی نەتەوەییەو لەبەرژەوەندی نەتەوەی کورد کار ئەکا و هیچ پەیوەندی بەبەهێزی و لاوازی ئەردۆگانەوە نیە. کەئەمەش دیارە چەندە هەڵەیە تورکیا و پارتی لەیەك جیابکەیتەوەو واز لەوەبێنێ کەوا چەندە پارتی و بنەماڵەی بارزانی وابەستە بوون بە تورکیاو خودی ئەردۆگان، کاك ئەبوبەکر بەوەشەوە نەوەستاوەو پێی وایە ئەوەی دژی ئەردۆگان و کودەتا بوە،مانای وایە دژ بە ئیسلام و ئیسلامیەکانە. کەئەمەش بەهەمان شێوە ڕاست نیەو لەو ڕوانگەیەوە خەڵکی بیر ناکەنەوە. بۆچی؟ ئەوەی ئەردۆگان و پارتە ئیسلامیەکان ئەیکەن دوور و نزیك پەیوەندی بە ئایینەوە نیە،بەڵکە ئەوان ئایین بەکاردێنن بۆ مەرامەکانی خۆیان و بۆ بەرژەوەندی تەسکی خۆیان. جگە لەمەش،ئەوان ئایینی ئیسلامیان هایجاك کردەو چەندین ڕێکخراوی تووند ڕەوی وەك داعش و نوسرەو قاعیدەیان لەخەڵکی بەرداوە کە هەرچی بێتە بەر ڕێگایان بەبێ جیاوازی ،لەملیان ئەدەن.
لەتەوەرەی دووەمدا کاك ئەبوبەکر ئەیەوێ پێمان بڵێ ئەوە لەسایەی ئەردۆگان و پارتەکەیەتی کەوا کوردی باکوور ئەوڕۆ ئەتوانن جۆرێك لە سەربەستی سیاسی و کلتووری پراکتیز بکەن. وەیان وەك خۆی ئەڵێ،لەسایەی ئەواندا ڕێگە بەپێشمەرگە ئەدرێ و ئاڵای کوردستان هەڵئەکرێ و چەند شتێكی تر. لێرەدا مافی خۆمانە ئەوە بۆ ئەبوبەکرو هاوشێوەکانی ڕوون بکەینەوە ئەوەی ئەو باسی لێوە ئەکا تەنها بەسفر کردنەوەی هەموو ئەو ڕەنج و خەباتە نەپساوەی چەندین ساڵەی کوردانی باکوور و تەڤگەرە ئازادیخوازەکانێتی کە بەبێ ووچان کوڕو کچانی تێکۆشاون و چەندین قوربانیان داوە لەو پێناوەداو هەردەم ئامادەشن لە خەبات تا سەرکەوتن. واتە ئەوەی ئەردۆگان بەرانبەر کوردی باکوور کردویەتی و ئەوەی ئەبوبەکر وەك خەڵات و پیاوەتی ئەردۆگان نیشانمانی ئەدا ،جگە لە خۆڵکردنە چاوی کوردی ساویلکە نەبێ،هیچی تر نیە. چونی پێشمەرگە بەو ژمارە کەمە و لەبەرەکانی دواوە هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆی لەڕەوشی سەربازی کۆبانی نەکرد. وەیان کاتێ سەرکردەکانی کورد ئەچنە ئەوێ و لەلایەن ئەردۆگانەوە پێشوازی لێ ئەکرێ،ئەبێ بپرسین کام بەرپرس وکام کوردی نەتەوەیی و کام مرۆڤی خاوەن ڕابردووی پاك . لەڕاستیدا ئەوەی ئەردۆگان پێشوازی لێکردون یان جاشی ژمارە یەکن وەیان سیخوڕی خۆیانن وەیان بازرگانەکانی نەوتن.
کاك ئەبوبەکر لەتەوەرەی سێیەمدا ئەڵێ، تا ئێستاش لە ئەردۆگان و دادو گەشەپێدان هەڵنەکەوتوە باشتر بێ بۆ کوردی باکوور. ئێمەش ئەڵێن لەمەدا زۆر ڕاستگۆیت و بەڵگەکان پشتگیری تەواوی ووتەکانتن. سەرۆك ئاپۆ لەزیندان ڕزگار کراو ئێستا موکرەم موعەزەز لەماڵی خۆیەتی و هیچ کێشەی نیە. ئەوە شارە کوردیەکان هەر باسی مەکە ،هەمویان لەڕووی ئابووریەوە هەڵتۆقیون و هیچ شەڕو ئاشوبێکی تیا نیەو کەسیش لەماڵی خۆی ئاوارە نەبوە. هەرچی شارەوانیەکان و سەرۆکەکانیشی بوون هەمویان گۆڕدران بە کورد و پەرلەمانتارەکان پارێزبەندیان ئەوەندە زۆرە کەس ناتوانێ پێیان بڵێ لەل.
ئەبوبەکر وەك هەر ئیسلامی و ئیخوانیەك و چاو لە عەلی قەرەخیەکان ئەکا و ئەیەوێ پێمان بڵێ،تورکیا و ئەردۆگان و پارتەکەی هەموو مافێکی کوردیان داوە. بەئاشکراو بەنهێنی خۆیان و میلەتی کوردیان کردوە بەقوربانی بەرژەوەندی تورکیا و داعشەکان. ئەم بەڕێزە کاتێ داعش کوردی یەزیدیان ئەنفال کرد نوتق لەبەردەوە هات کەچی ئەم هیچی نەبوو بۆ ووتن. کەچی بەناو کودەتایەکی دەستکرد ڕووی دا،هەر خێرا قۆڵی لێ هەڵماڵی کەوتە کوڕوزانەوە بۆ پارتی و ئەردۆگان. ئەمە نمونەی ئیسلامی سیاسی کوردی باشوورە جا خۆتان قەزاوەت بدەن.
ئەم بەڕێزە ئەبوو وەك ئەردۆگان بهاتایە ئیسلام و ئاینەکەی بۆ بەرژەوەندی گەلەکەی بخستایەتە گەڕ و سواڵی بۆ نەتەوەی کورد بکردایە. کەچی تەواو بەپێچەوانەوە،هاتوەو کورد و دۆزەکەی کردوە درەختیك تا وەکو ئیسلام وئیسلامی لەژێر سێبەرەکەی بحەسێنەوە. ئەم کابرایە هەروەك چۆن باوکی لەنەزانین و تێنەگەیشتنەوە دوای ئیسلام کەوت و ناوی کوڕەکەی ناو نا(ئەبو بەکر) تەنها لەبەرئەوەی ئەبو بەکر ناوی یەکەمین خەلیفەی ئیسلام بوە وهاوەڵی موحەمەد بوە. ئەمیش دوای ئەو هەموو خوێندن و هەراو هوریایە تازە بەتازە ئەیەوێ ئەردۆگانمان لێ بکا بە مرۆڤ دۆست.
لەکۆتاییدا نابێ ئەوەمان لەیاد بچێ کەوا بۆچی سایتی لڤین و بەناو ئەهلی و بێلایەنەکان دێن و ئەو جۆرە ژەهرانە دەرخواردی خوێنەری کورد ئەدەن. بێ مەڵامەت نیە ئەم جۆرە پەیامانە لەو سەکۆیانە بڵاو ئەکرێتەوە و ئەیانەوێ خوێنەری کوردی پێ چەواشە بکەن، دیارە ئەم جۆرە سایتانە خۆیان بەشێکن لەو هەوڵانەی دەزگاکانی میت و ئیتلاعات بۆ خزمەتکردنی دوژمنانی کورد.
تێبینی: ئەبو بەکر بەمانای باوکی ئەو کچەی کە هێشتا پەردەی کچێنی لەدەست نەدابێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست