کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قەترە حەیاکەی شاناز

Sunday, 24/07/2016, 0:49


ماوەیەکە عەمید شانازی ملیۆنێر کەوتۆتە ڕەخنەگرتن لە پارتی و بنەمالەی بارزانی. ڕۆژی (١٧ / ٧ / ٢٠١٦) لە سایتی شارپرێسدا چەند وێنەیەکی بیرە نەوتێکی نیشانداوە و باسی دزینی نەوت دەکات . ڕۆژی (٢١ / ٧ / ٢٠١٦) لە سایتی لڤیندا بابەتێکی لەسەر شەهید سۆرانی مامە حەمە نووسیوە بە ناونیشانی : (بۆ دەڵێن هۆکاری کوشتن ڕوون نیە !).
----------------------------------------
ئاشکرایە ئەمڕۆ هەموو کەسێک دەزانێ کە سەرچاوەی نەهامەتی و برسێتی و پەرتکردنی کورد هەردوو بنەماڵەکانی بارزانی و تالەبانیین. ئەم دوو بنەماڵە خۆسەپێنەرانە وەک گویێ کەرەکە جووتن و چەپییان نییە لە یەک. ئەوەی بارزانی دەیکات ، بنەماڵەی تالەبانیش کردویەتی. ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی حکومەتە گەندەڵەکەی هەرێم کوڕەکەی تالەبانییە. خۆی بە دەمی خۆی دەڵێت: ئاگاداری هەموو بوارەکانی نەوتم. هەر ئەو پارەی نەوتە دزراوەشە شانازیان کردووە بە ملیۆنێر و بە ڕاستوچەپدا خۆی و مێردە گێژەکەی دەیخۆن. دەبێ ئەوشمان لەبیرنەچێت یەکەم لایەن کە بیری لە دەرهێنان و دزینی نەوتکردەوە یەکێتی و شەخسی تالەبانی بوو، کە لە بیرە نەوتەکانی شیواشۆکەوە دەستیانپێکرد و ئەو دزینەش تا ئەمڕۆ بەردەوامە و هەر ئەوانیش بوون یەکەم کۆمپانیای (جێنێل ئینرجیی) تورکییان هانییە کوردستانەوە. لە لایەکی ترەوە حکومەتی عیراق بە پارەی خۆی پاڵیوگەی بازیان بۆ میللەتی سلێمانی دروستدەکات ، کەچی ئەو پاڵیوگەیە بە پارە نەوت دەپاڵێوێت . وەرە پاڵێوگە پاڵێوگەی حکومەت بێت ، کەچی بە پارە نەوتت بۆ بپاڵێوێت و پارەکەش دەچێتە گیرفانی دادە هێرۆ و شاناز و حەمە سابیر و لاهورەو و گەجەروگوجەرەکانی بنەماڵەی تالەبانی و ئیبراهیم ئەحمەدەوە ، کەچی شاناز باسی دزینی نەوتدەکات. ئەی باشە تۆ باسی ئەوە بۆ ناکەیت لەتیفی مێردت بە پلەی وەزیر خانەنشینکراوە، کەچی لای فوادە خەوخۆشی سەرۆک کۆماریش ئەمڕۆ پلەی ڕاوێژکاری هەیە و بەبێ ئەوەی یەک سەعات دەوامبکات بە شەش مانگ جارێک لە لەندەنەوە دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا و مووچەی شەش مانگ دەخاتە تەنکەی باخەڵییەوە و هەمان ڕۆژ دەگەڕێتەوە ، باشە دزین و بێ ویژدانی لەمە زیاتر دەبێت، دەبووایە جارێکێش باسی ئەو دزیانەی خۆتانتان بکردایە. ئەوانەی لە لەندەن ژیاون ئاگادارن ئێوە پێش ڕاپەرین سەروەت و سامانتان چیی بووە و ئێستاش چییە . پاشان تۆ باسی بکوژانی سۆرانی مامە حەمە دەکەیت، دەبوو ئەگەر حەیات هەبوایە لە پێشدا باسی بکوژانی زانا حەمە اساڵحی قایمقام و کاوە گەرمیانیتان بکردایە. باشە جیاوازی کوشتنی سۆران و کاوە و زانا چیین، ئەوەی پارتی دەیکات ئێوەش کردووتانە.
ئەوەی شایانی باسە شاناز و لەتیفی مێردی بۆ شاردنەوەی پارەی دزراو و سەروەت و سامانی زۆری خۆیان هاتوون کۆمەڵیک پڕۆژەی گەورەیان لە سلێمانی و دەورووبەریدا کردۆتەوە ، جا بۆ شاردنەوەی لە چاوی خەڵکی لە جیاتی ئەوەی بیخەنە سەر ناوی خۆیان ، هاتوون خستوویانەتە سەر ناوی (شەوبۆی شێخ جەمال) ی خێزانی حەمە چاوشین، کە دەبێتە خوشکی لەتیفی مێردی شاناز.ئەوەبوو شەوبۆ لە کارەساتی ئوتومبێلدا کۆچی دوایکرد. ئێستا شاناز و لەتیف داوای ئەو سەروەت و سامانە زۆرە لە منداڵەکانی شەوبۆ دەکەنەوە و ئەوانیش ناچنە ژێر ئەو بارەوە و پشتیان بە لاهوری زاوایان قایمە و ئەو سەروەت و سامانە زۆرە بەهی دایکیان دەزانن. ئەمەش بۆتە کێشەیەکی گەورە و لەتیف و شانازیان تووشی نەخۆشی نەفسیکردووە.
جا شاناز خان لە جیاتی ئەوەی خۆڵبکەیتە چاوی خەڵکییەوە باشتر وایە بچیت سامانە دزراوەکانتان لە خوشکەزاکانی مێردەکەت وەربگریتەوە نەوەک تووشی جەڵتەی دڵ و دەماختان بکات، ئەمڕۆ هەموو کەسێکی بەشەرەف دزەکان باش دەناسن و پێویست ناکات دزێکی وەک تۆ باسی دزیمان بۆ بکەیت. باشتریش وایە لە پێشدا بە دوای بکوژەکانی کاوە گەرمیانی و زانادا بگەڕێیت، ئنجا باسی بکوژەکانی کاکە سۆران بکەیت، تۆ و دادە هیرۆ و بنەماڵەی بارزانی ئەو وڵاتەتان کاولکرد و ئەوەتا شەرمیش ناکەن و دەمتان هەر گەرمە. ئاخر حەیا قەترەیەکە ، کە تکا ئەتکێت.
بێگومان ئەو ڕۆژەش ئەو قەترەیە تکا کە پلەی عەمیدیت خستە سەر شان و شەرمیشت نەکرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە